دوای ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی (NRT) به ره‌سمی بڵاوی كرده‌وه، كه به‌رنامه‌یه‌كی خۆیان به یه‌كجاری راگرتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئامانجیان له به‌رنامه‌كه خزمه‌تی ئیسلام بووه نه‌ك دژایه‌تی، كاتێكیش ئه‌و خزمه‌ته نه‌بوو رایان گرت، چونكه ئه‌وان (به‌ڕێوه‌به‌ر، خاوه‌ن، ستاف) هه‌موویان موسڵمانن، رێگه ناده‌ن له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌یانه‌وه سوكایه‌تی به ئیسلام بكرێت، كه ئه‌و په‌یامی سوكایه‌تیپێكردنه له كه‌ناڵه‌كه دیار بوو، به‌تایبه‌تی له دوا ئه‌ڵقه‌دا، كه كه‌سێكیان بۆ به‌رنامه‌كه داوه‌ت كردبوو، مێژووێكی هه‌یه له سوكایه‌تیكردن به قورئان‌و پیرۆزییه‌كانی موسڵمانان، كه وه‌كو بیرمه‌ندێكی ئیسلامی به خه‌ڵكیان ناساند بوو.
دوای هه‌واڵی راگرتنه‌كه كۆمێنتێكی جوانم له په‌یجێك خوێنده‌وه، نووسیبووی: (له‌وانه‌یه كه‌ناڵه‌كه ئاگاداری سوكایه‌تیه‌كان نه‌بووبێت‌و نه‌یانزانی بووبێت). ئه‌و قسه‌یه په‌یامێكی جوان بوو، چونكه له‌و په‌یامه فێری ئه‌وه ده‌بین، كه رێز له كه‌سێك بگرین، كه رێز له هه‌ست‌و شعوورمان ده‌گریت، كه‌ناڵه‌كه هه‌رچه‌نده به دره‌نگه‌وه رایان گرت، (كه من خۆزیم ده‌خواست چاك بكرابایه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك پێی نه‌خوات)، به‌ڵام راگرتنه‌كه وه‌ك له په‌یامه‌كه هاتووه، خۆی له خۆیدا رێزێك بوو بۆ ئه‌و خه‌ڵكه ناڕازییه، بۆیێ پێویسته شتانێك نه‌گووترێن، كه سوكایه‌تی‌و ئیهانه‌كردن بێت به كه‌ناڵه‌كه، چونكه چه‌ندان رۆژنامه‌و گۆڤار‌و (بگرنه هه‌ندێك جار) كه‌ناڵی دیكه‌ش سوكایه‌تی ده‌كه‌ن، رۆژنامه‌یه‌ك به‌شێكی خۆی تایبه‌ت كردووه‌و، هه‌فتانه قسه به ئیسلام‌و موسڵمانان ده‌ڵێت، كه‌چی ئازاردانی خه‌ڵكیان هه‌ر به خه‌یاڵیش دانایه‌ت، بۆیه تكا له هه‌موو خوشكان‌و برایان ده‌كه‌م رێز له‌و هه‌نگاوه بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی سوكایه‌تی به ئیسلام‌و موسڵمانان ده‌كه‌ن به‌خۆیان دابچنه‌وه.
هه‌ر لێره‌شه‌وه ده‌ستخۆشییه‌كی یه‌كجار گه‌رم له ته‌واوی ئه‌و گه‌نج‌و لاوان‌و قوتابیانه ده‌كه‌م، كه لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌نته‌رنێت‌و مۆبایل‌و هه‌موو هۆكارێكی به‌ر ده‌ستیان پڕ كردبوو له هه‌ڵوێست ده‌ربڕین، ئه‌گه‌ر پشتیوانی ئێوه‌ی به‌ڕێز نه‌بێت مامۆستایانی ئایینی چی بكه‌ن؟. بۆیه هه‌میشه مامۆستایانی ئايينى به هه‌ڵوێسته‌كانی ئێوه پشت ئه‌ستوورن.
قسه‌ی كۆتاییشم ئه‌وه‌یه: ئێمه قه‌ت له به‌رنامه‌كه‌و ته‌وه‌ره‌كانی نه‌ترساوین، چونكه له مێژه ئه‌و شتانه وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌دای به‌رنامه‌كه به‌شێوازێك بوو، كه هه‌ندی ئامانجی لێدانی ئیسلام بوو، ئامانجی دیكه‌ی نه‌بوون، بۆیه گله‌یی ئێمه له ئه‌داكه بوو، كه چاك نه‌كرا... |