له‌و كاته‌ی خه‌ڵكی موسڵمان له هه‌موو كون‌و قوژبنێكی دونیا ده‌نگی ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی دژی وڵاتی دانیمارك له‌سه‌ر له‌خۆگرتنی ئه‌و كاریكاتێرستهی سوكایه‌تی به پێغه‌مبه‌ری خوا كردبوو، له‌و وڵاته چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی جیهانی ئیسلامی بانگهێشت كرابوون، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك گفتوگۆ له‌و باره‌وه بكه‌ن، چه‌ند كه‌سێك چوون هه‌موویان قسهزانو بانگخوازی ئیسلامی بوون، به‌ڵام هیچیان عالمو شهرعزانو موفتی نه‌بوون، ئه‌و كاتی دكتۆر یوسف قه‌ره‌زاوی گووتی: پێویست بوو چه‌ند كه‌سێكیان له‌گه‌ڵ بوایه، كه له بواری فه‌تواو شه‌رع بزانن، چونكه له‌و دانیشتنانه باسگه‌لێك دێنه گۆڕێ، كه له‌وانه‌یه پێویستی به روونكردنه‌وه‌ی شه‌رعی هه‌بێت، ئه‌و لایه‌نانه‌ش ئیشی بانگخوازان نینه خۆی تێههڵقورتێنن، چونكه ئیشی وان ده‌عوه‌و بانگه‌وازییه، نه‌ك روونكردنه‌وه‌ی شه‌رعی، ئه‌وه‌ی بانگخواز لهبێژهریو قسه‌زانی ده‌یزانێت، موفتییه‌ك له‌وانه‌یه نه‌زانێت، به هه‌مان شێوه ئه‌وه‌ی موفتییه‌كی راسته‌قینه، یان شه‌رعزانێكی راسته‌قینه ده‌یزانێت، پێویسته وه‌ك (نان بۆ نانه‌واو گۆشت بۆ قه‌ساب) هه‌ر كه‌سه‌و سنووری خۆی بزانێت، بانگخوازێك له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن ده‌یگووت: ژن‌و مێردێك پاش ئه‌وه‌ی ته‌ڵاقیان كه‌وته بهینو لێك جیابوونه‌وه، ژنه‌كه داوای كرد پیاوه‌كه له‌گه‌ڵ خۆی له ماڵه‌وه بیهێڵێته‌وه‌و، مه‌سره‌فی بكات، كه هیچ په‌یوه‌ندیی هاوسه‌ریش له نێوانیان نه‌ماوه، به هه‌وڵی ئه‌و به‌ڕێزه پیاوه‌كه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی بۆ دروست بووه، ئێستا پێكه‌وه‌ن، (ئه‌وه باشتره نه‌ك شه‌ره‌فی بچێت‌و له ماڵه بابی به سووك سه‌یر بكرێت) ئه‌وه پاساوی كاره‌كه بوون، ئه‌وه به‌لای شهرعزانێكهوه حه‌رامه‌و هیچ جیاوازی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژنێك له‌سه‌ر جاده ببینیهوهو بیهینی له ماڵی خۆتی دابنێی، كه له‌وانه‌یه به‌بۆچوونی بانگخوازه‌كه شتێكی باش بێت، ده‌بوو له بری ئه‌وه ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین، ژن ئه‌گه‌ر ته‌ڵاقدرا، شه‌ره‌فی ناچێت، ئه‌گه‌ر ته‌ڵاق بێ شه‌ره‌فی بێت خوا حه‌ڵاڵی نه‌ده‌كرد، پێویسته كار بۆ ئه‌وه بكه‌ین ژن ته‌لاق نه‌درێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژیانیش له ژیانی هاوسه‌رییان نه‌ما، ژنی ته‌لاقدراو به سووك ته‌ماشا نه‌كرێت. به‌ڵێ: (نان بۆ نانه‌وا، گۆشت بۆ قه‌ساب). |