به‌شی یه‌كه‌م
وێنه‌ی ئافره‌تی موسڵمان جوان بكه‌نه‌وه
شێخ محه‌مه‌د غه‌زالی ده‌ڵێت: "له مولته‌قای فیكری ئیسلامی بووم، كاتێك باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا قسه‌ی ده‌رباره‌ی ئیسلام ده‌كرد، به ئاماده‌بووانی گووت: پێویسته له‌لای خۆتانه‌وه، بارودۆخی ئافره‌ت چاك بكه‌نه‌وه، چونكه وێنه‌ی ئافره‌تی موسڵمان، ئه‌وروپییه‌كان له هاتنه ناو ئیسلام دوور ده‌خاته‌وه.
یه‌كێك له ئاماده‌بووان لێی پرسیم: باشه چی بكه‌ین؟ پێم گووت: كاتێك كابرای بازرگان كه‌ل‌و په‌لی خۆی بۆ فرۆشتن نمایش ده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌ندێك وه‌سف‌و پێداهه‌ڵگووتنی بداته پاڵی، كه له شته‌كه‌دا نه‌بێت، ئه‌وه كه‌سێكی فێڵبازه، وه ئه‌گه‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی لێی شاره‌زا بێت‌و، هه‌ڵبستێت، به نه‌زانی‌و كه‌م‌و كوڕییه‌وه نمایشی بكات، ئه‌وه كه‌سێكی گێله‌و، سته‌م له كه‌ل‌و په‌له‌كه‌ی خۆی ده‌كات.
باڵیۆزی ئه‌ڵمانیاش دوای ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره دڵی كردۆته‌وه‌و، موسڵمان بووه( )، روو ده‌كاته موسڵمانان‌و، پێیان ده‌ڵێت: به جوانی دینه‌كه‌تان بخه‌نه روو، به تێگه‌ییشتنی خراپ‌و كرده‌وه‌ی خراپتان رێ له خه‌ڵكی مه‌گرن بێنه ناو ئیسلام، ئه‌گه‌ر وا دابنێین كه‌سێك سه‌رجه‌می زانیارییه‌كانی ده‌رباره‌ی ئیسلام ته‌نها ئه‌و حه‌دیسه‌ی (ئه‌لحاكم) بێت، كه ئافره‌ت فێری نووسین نابێت، یان ته‌نها ئه‌و حه‌دیسه‌ی خاوه‌نی (الزوائد) بێت، كه نابێ ژن پیاو ببینێت‌و، پیاویش ژن ببینێت( )، پاشان ته‌نها به‌و هه‌نده زانیارییه، په‌یامی ئیسلام بۆ خه‌ڵكی ئه‌وروپا‌و ئه‌مه‌ریكا نمایش بكات، ئایا هیچ كه‌س موسڵمان ده‌بێت؟ یان هیچ ژن‌و پیاوێك رێز له ئیسلام ده‌گرن؟".
كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار قسه‌كه‌ی باڵیۆزی ئه‌ڵمانیام خوێنده‌وه، وه‌كو بۆمبێك وا بوو، تا ته‌كانێك به خۆمان بده‌ین‌و، هه‌وڵبده‌ین هیچ نه‌بێت له داهاتوودا رۆڵی راسته‌قینه بۆ ئافره‌تان بگێڕینه‌وه، به‌تایبه‌تی هه‌ست ده‌كرێت، زۆر جاران فێڵ له خۆمان ده‌كه‌ین، كاتێك گوێمان له‌و قسانه ده‌بێت، له جیاتی ره‌خنه له خۆمان بگرین‌و، پێداچوونه‌وه به هزر‌و بیرمان بكه‌ینه‌وه، یه‌كسه‌ر ده‌ست ده‌كه‌ینه هێڕش كردن‌و، باسكردنی كاره خراپه‌كانی ژنانی رۆژئاوا‌و، پێمان وایه ئه‌وانه هه‌مووی پیلانن بۆ تێكدانی خێزان‌و، بێ ره‌وشتكردنی ئافره‌تانی ئێمه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و قسانه هه‌موو راست بن، به‌ڵام ئایا پێویست نییه به خۆمان دابچینه‌وه، داخۆ ئافره‌تی (كوردی) موسڵمان له كوێی ئافره‌تی دونیایه، یان تا چه‌ند هاوشانی ئافره‌تانی (1000) ساڵ پێشی هه‌نووكه‌ن، له شاره‌زایی‌و په‌روه‌رده‌و رۆڵ دیتن‌و، پێگه‌یاندن‌و به‌شداریكردن‌و كارایی.
ئیدی نابێ هه‌ر خه‌ریكی هێڕشكردنه سه‌ر خه‌ڵكانی دیكه بین، به‌ڵكو وه‌ك دكتۆر محه‌مه‌د سه‌عید ره‌مه‌زان بۆتی ده‌ڵێت: "پێویسته مه‌نهه‌ج‌و رێبازێك بگرینه به‌ر، له‌لایه‌ك په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و درۆ‌و بوختانانه هه‌ڵده‌ینه‌وه، كه كه‌سانێك -له‌و رێگه‌یه‌وه بۆ ئیسلامی هه‌ڵده‌به‌ستن- وه باس له‌وه‌ش بكه‌ین چه‌نده خوای گه‌وره له رێگه‌ی شه‌ریعه‌ت‌و ئه‌حكامه‌كانی، كه دایبه‌زاندوون، رێزی له ئافره‌ت گرتووه، پاشان ده‌بێ -به بوێرییه‌وه- باس له‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌ش بكه‌ین، كه كه‌سانی نه‌فام‌و ده‌مارگیر ده‌ینوێنن‌و، ده‌ست به داب‌و نه‌ریتی رابردوویان ده‌گرن، داب‌و نه‌ریتێك كه پێچه‌وانه‌ی شه‌رعی خوایه، ده‌بێ رژد بین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و كاره ناشیاوانه، كه ته‌حه‌دی شه‌رع‌و بڕیاره‌كانی خوای په‌روه‌ردیگار ده‌كه‌ن.
ئاخر له كوێی ئیسلام ئه‌وه جێگه‌ی ده‌بیته‌وه، كه مێرد هه‌وڵ ده‌دات، كه‌س ناوی ژنه‌كه‌ی نه‌زانێت، یان باوك‌و برا ناوی كچ‌و خوشكه‌كه‌ی نه‌زانن، ئه‌گه‌ر زانیشیان كه‌سێك ناویان ده‌زانێت، هه‌ست به شه‌رم‌و خه‌جاڵه‌تی ده‌كه‌ن.
كه‌سی واشمان هه‌یه، هه‌وڵ ده‌دات قه‌ت له رێگه‌و بانه‌كان ژنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌ڕوات، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیشی بڕوات، هه‌وڵ ده‌دات لێیه‌وه دوور بێت، تا هه‌ست به شه‌رمه‌زاری نه‌كات.
خۆ ئه‌گه‌ر زانی خوشكه‌كه‌ی یان كچه‌كه‌ی له خشته براوه، جا هه‌ر جۆره له خشته‌بردنێك بێت، یان تووشی هه‌ڵه‌یه‌ك بووه، ئه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له بڕیار‌و په‌یامی خوایی بكاته‌وه، یه‌كسه‌ر بڕیاری كوشتنی ده‌دات، ئایا رۆژانه چه‌ندان تاوان هه‌ن، كه ته‌نها به خوێن پاك ده‌كرێنه‌وه"، خۆ هه‌مان هه‌ڵه، ئه‌گه‌ر كوڕه‌كه‌ی یان براكه‌ی كردبێتی، ئه‌وه نه‌ك له خوێنی ناگه‌وزێنێتن به‌ڵكو به پاره‌و ماڵ دیفاعی لێ ده‌كات، له هه‌ندێك جاردا كچ‌و خوشك‌و كچه مامه‌كانیشی بۆ ده‌كه‌نه قوربانی‌و، بۆ ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه كێشه‌ی نه‌مێنێت، ده‌یده‌نه ماڵی به‌رامبه‌ر، گرنگ لێره كوڕه‌كه رزگاری بێت، كێشه‌ی نییه ئه‌گه‌ر كچه‌كه بچێته دۆزه‌خی به‌رامبه‌ریش.
ئه‌و بۆچوونه‌و ئه‌قلیه‌ت‌و بیركردنه‌وه‌یه، چ جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و چاخه‌ی پێیده‌گووترێت، سه‌رده‌می نه‌فامی پێش ئیسلام، وه‌ك موفتی زاده ده‌فه‌رمووێت:
(ئاخر له‌و ژینی جاهیلییه‌ته كچ مایه‌ی عاره‌و كوڕ به‌ره‌كه‌ته)
ئه‌رێ نه‌تان پرسیوه ئه‌وه بۆچی وه‌هایه؟، وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌ك بۆتی ده‌ڵێت: "پیاو پیاوه، له‌سه‌ر خووی مغامه‌ره‌و خۆتێركردن گۆشكراوه، ئافره‌تیش ئافره‌ته، كۆمه‌ڵێك عه‌یب‌و عاره‌و ده‌بێ بشاردرێته‌وه". مه‌به‌ست له شاردنه‌وه حیجاب نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه، كه ده‌بێ بزر بێت‌و، ئاوه‌دانی نه‌بینێت‌و، رۆڵی پێ نه‌درێت‌و، وه‌ك مایه‌ی عه‌یب‌و شووره‌یی ته‌ماشا بكرێت.
ئه‌وه‌ی باسمان كرد، وه‌سفێكی راسته‌قینه‌ی ئه‌و ماڵانه‌ن، كه هێشتا به ده‌ست داب‌و نه‌ریتی چه‌وته‌وه ده‌ناڵێنن‌و، سه‌رباری هه‌موو گۆڕانكارییه‌كان، لێی رزگار نه‌بوونه.
بۆتی درێژه‌ی ده‌داتێ‌و ده‌ڵێت: "جا ئه‌و ماڵانه كه‌م بن یان زۆر، ئه‌ركی ئێمه‌یه، ره‌خنه‌یان لێ بگرین‌و، روونی بكه‌ینه‌وه: ئه‌و كارانه‌یان پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما‌و ئه‌خلاقیاتی ئیسلامن، بانگه‌شه بكه‌ین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و لابردنی له كۆمه‌ڵگه‌دا.
نه له قورئانی پیرۆز‌و، نه له فه‌رمووده‌یه‌كی دروستدا نه‌هاتووه، كه ئافره‌ت نهێنییه‌كی عه‌یبداره‌و، ده‌بێ بشاردرێته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ی بێت، كه‌مایه‌تییه بۆ پیاوه‌كه‌و، له كه‌سایه‌تی كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له قورئاندا هاتووه‌و، پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت موماره‌سه‌ی كردووه، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه.د
پێغه‌مبه‌ری خوا له‌گه‌ڵ ژنه‌كانی ده‌رده‌چوو، له یه‌ك رێگه‌دا پێكه‌وه ده‌بوون، شه‌وانیش –وه‌كو پیاسه‌یه‌ك پێكه‌وه ده‌رچوونه- له فه‌رمووده‌یه‌كی بوخاری‌و موسلیمدا هاتووه، كه پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت له‌گه‌ڵ سه‌فییه‌ی خێزانی، له شه‌ودا به یه‌كه‌وه ده‌ڕۆییشتن، دوو كه‌سی ئه‌نصاری به‌لایان تێپه‌ڕین، كه چاویان پێكه‌وتن، خێراتر رۆییشتن، پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای له‌سه‌ر بێت، فه‌رمووی: هێواش بن، ئه‌وه صه‌فیه‌ی كچی حه‌ییه -هاوسه‌رمه- ئه‌وانیش گووتیان: سبحان الله... یارسول الله... ئه‌ویش فه‌رمووی: ترسام شه‌یتان خرپایه‌ك یان شتێك بخاته ناو دڵتانه‌وه".
كه‌واته ئێمه چه‌نده پێویستمان به‌وه‌یه به‌خته‌وه‌ری‌و ئاسووده‌یی خێزان بپارێزین، ئه‌وه‌نده‌ش پێویستما به‌وه هه‌یه، به‌ره‌نگاری هه‌موو ئه‌و داب‌و نه‌ریتانه ببینه‌وه، كه ئافره‌تانی ئێمه‌یان ته‌جمید كردووه، ئه‌وه‌ش مانای وانییه، هه‌رچی داب‌و نه‌ریته هه‌ڵه‌و چه‌وت بێت، به‌ڵكو به‌شی چاك‌و خراپی هه‌یه، كه له داهاتوودا ئه‌وه‌ش زیاتر روون ده‌بێته‌وه.
له‌ژێر رۆشنایی ئه‌م نووسینانه‌ی پێشه‌وه، له‌وه‌ی زۆر جاران داب‌و نه‌ریت زاڵ بووه به‌سه‌ر بڕیار‌و ده‌قه ئیسلامییه‌كان، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ماوه‌ی داهاتوودا ئه‌و نووسینه دابه‌شی سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی بكه‌ین.
یه‌كه‌م: وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی بوختان بۆ ئیسلام‌و په‌یامه‌كه‌ی هه‌ڵده‌به‌ستن، تا خه‌ڵك بزانێت ئه‌وانه قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراون‌و دوورن له راسته‌قینه.
دووه‌م: روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێز‌و گه‌وره‌ییه‌ی ئیسلام له ئافره‌تی گرتووه، تا له لایه‌كه‌وه هه‌قیقه‌تی ئیسلام پیشانی دنیا بده‌ین، له لایه‌كی دیكه‌ش هه‌مان رۆڵ‌و پێگه بۆ ئافره‌تان بگێڕینه‌وه.
سێیه‌م: كۆمه‌ڵێك داب‌و نه‌ریت هه‌ن له هیچ شوێنێكی ئیسلام جێگه‌یان نابێته‌وه، كه‌چی له سه‌رووی دینه‌وه ته‌ماشا ده‌كرێن، ده‌بێ به جورئه‌ته‌وه په‌نجه‌یان له‌سه‌ر دابنێین‌و ره‌خنه‌یان لێ بگرین.
جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو ته‌وه‌ری یه‌كه‌م‌و دووه‌م زۆریان له‌سه‌ر نووسراوه‌و ده‌نووسرێت، له ته‌وه‌ری سێیه‌مه‌وه ده‌چینه ناو باسه‌كه‌وه، هه‌ر له ناو ئه‌ویشه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین، دوو به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی تێكه‌ڵ بكه‌ین.
حه‌ز ده‌كه‌م پێش ئه‌وه‌ی زیاتر قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌وه بڵێم: ئه‌و ره‌خنانه‌ی ئێمه له خودی خۆمانی ده‌گرین، به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه نییه، ره‌واج‌و بره‌و به رۆژئاوا بده‌ین، چونكه وه‌ك ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت، رۆژئاوا به‌هه‌شتی ئافره‌تان نییه، له زۆر بواردا لێره دۆخی ئافره‌ت باشتره، به‌تایبه‌تی له رووی ئاسووده‌بوون‌و به‌خته‌وه‌ری، كه له ئه‌ڵقه‌كانی داهاتوو به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر ده‌هێنینه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه ئافره‌تی موسڵمان هه‌میشه هه‌م پابه‌ندی رێباز‌و ئایینی خۆی بێت‌و، له هه‌مان كاتدا رۆڵێكی كارا‌و ئه‌كتیڤ ببینێت.
سه‌ره‌تاش به بابه‌تێكی شێخ محه‌مه‌د غه‌زالی به كورتی‌و پوختی ده‌ست پێده‌كه‌ین، تا ببێته سه‌ره‌تا‌و ده‌روازه‌یه‌كی گشتی بۆ ته‌وه‌ره سه‌ره‌كیه‌كان‌و هێنانه‌وه‌ی را‌و بۆچوونی زانایان.
درزێكی دیكه له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی
ئه‌گه‌ر خه‌لافه‌تی راشیده له‌به‌ره‌ده‌م چه‌ند داب‌و نه‌ریتێكی عه‌ره‌بی هه‌لّوه‌شێندرابێته‌وه، تا وای لێهات شورا مانا‌و مه‌فهوومێكی بڵاو‌و نادیاری هه‌یه، كه هیچ قورساییه‌كی نییه، هه‌روه‌ها به‌زینێكی دیكه‌ی رێنماییه‌كانی ئایینی ئیسلام له گۆڕه‌پانی كۆمه‌لایه‌تی هه‌یه، كه پێویسته تیشكی بخه‌ینه سه‌ر.
هه‌ر له سه‌ره‌تای بوونه‌وه‌ره‌وه، مرۆڤ ده‌ژی‌و درێژه‌ی به مانه‌وه داوه به‌هۆی هه‌ردوو هاوسه‌ری نێر‌و مێ بووه، هه‌ر یه‌ك له‌و دوو ره‌گه‌زه‌ش تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، كه خوای گه‌وره له‌سه‌ریانی دروست كردوون، ده‌شێ بڵێین: نێرینه تووندتر‌و به‌هێزتره له مێیینه، وه مێیینه‌ییش ئارامگرتر‌و نه‌رمترن له نێرینه‌وه، به‌ڵام هه‌ر یه‌كێكیان ئه‌وه‌ی دیكه ته‌واو ده‌كات‌و، یه‌ك ره‌چه‌ڵه‌كیش بۆ ئاده‌م ده‌یانگێڕێته‌وه، یان وه‌ك قورئان ده‌فه‌رمووێت: (أَنِّي لَا أُضِيعُ عَمَلَ عَامِلٍ مِّنكُم مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَي بَعْضُكُم مِّن بَعْضٍ)( ). واته: من هه‌ر كه‌س له ئێوه كارێكی چاك بكا له كیس ناده‌م پیاو بێ یان ئافره‌ت، كه هه‌ندێكتان له هه‌ندێكتانن( ).
به‌ڵام به سووك ته‌ماشاكردنی ئافره‌ت‌و چه‌وساندنه‌وه‌یی‌و، نكۆڵی‌كردن له مافه سرووشتیه‌كانی، سه‌رده‌مێكی دووره بووته شتێكی ئاسایی‌و خووپێگیراو، له پێشدا هه‌ندێك له كۆڕبه‌ند‌و مه‌جامیعه ئه‌وروپییه‌كان له نێوه خۆیان ده‌پرسی: ئایا ئافره‌تیش له ره‌گه‌زی ئاسایی مرۆڤه وه‌ك پیاو؟ ئایا ئه‌ویش وه‌كو پیاو هه‌مان رۆحی هه‌یه؟ به درێژایی مێژوو ده‌ست‌و یاسا ئه‌وروپییه‌كان زۆر رێزیان له پیاو گرتووه‌و، به سوك ته‌ماشای ئافره‌تیان كردووه.
هه‌ندێك نموونه‌ی زۆر وه‌حشیگه‌رانه هه‌یه، كه نكۆڵی مافی ژیانیان له ئافره‌ت كردووه، له هه‌ندێك ناوچه‌ی هیندستان ئه‌گه‌ر مێرد مرد، واجبه ده‌بێ ژنه‌كه‌شی له‌گه‌ڵدا بمرێت، هه‌رچه‌نده با ساغ‌و سه‌لامه‌ت بێت، هیچ كه‌سێك بۆ ئه‌م حاڵه‌ته له‌وان گێلتر نه‌بووه، بێجگه له عه‌ره‌بی سه‌رده‌می جاهیلی نه‌بێت، ئه‌وانه‌ی دڵته‌نگ ده‌بوون به له‌دایكبوونی كچ‌و، هه‌ندێكجار زینده به‌چاڵیان ده‌كردن‌و، ئه‌و كچه منداڵه دوا هه‌ناسه‌كانی ژیانی به زیندوویی له ژێر خۆڵدا ده‌دا. كابرایه‌كی عه‌ره‌ب، كه دڵی ته‌نگ بووه به كچ ده‌ڵێت: سوێند به خوا، كچ منداڵێكی باش نییه، پشتیوانیه‌كه‌ی گریانه‌و، چاكه‌كه‌شی دزیكردنه، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه، كچه‌كان به چاكی نازانن شه‌ڕ بكه‌ن، تا پشتیوانی خێڵ‌و عه‌شیره‌ته‌كه‌یان بكه‌ن، ناتوانن كاریش بكات، تا به ماڵه‌كه‌ی چاكه له‌گه‌ڵ خزم‌و كه‌سانی بكات، به‌ڵكو له ماڵی مێرده‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت‌و ده‌یداته خزمه‌كانی ئه‌گه‌ر هه‌ژار بن.
لێره‌دا ده‌پرسین: كێ له پشت ئه‌وه بووه، كه ئه‌و كچه هونه‌ری شه‌ڕی نه‌زانیوه؟
بێگومان باوكی بووه، كه رقی له كچه‌كه‌ی بووه!.
ئه‌ی كێ له پشت ئه‌وه بووه، كه كچه‌كه نه‌توانێت داهات بۆ خۆی كۆبكاته‌وه؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی هه‌مان وه‌ڵامه، باوكه‌كه‌ی بووه، چونكه باوكه‌كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه رقی لێ بووه.
ژنه جوله‌كه‌كان له فه‌له‌ستینی داگیركراو (ئیسرائیل) زه‌ویه‌كانیان كشتوكاڵ ده‌كه‌ن‌و، چه‌ك هه‌ڵده‌گرن‌و، به دلێرانه‌یی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پیاوه‌كانی فه‌له‌ستین ده‌كه‌ن.
(تا ئێستا باس له سه‌رده‌می پێش ئیسلام ده‌كه‌ین، كه به‌م شێوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئافره‌تانیان كردووه).
ئینجا ئیسلام هات، رێزی له ئافره‌ت گرت‌و، هه‌موو تێڕوانین‌و بۆچوونه هه‌ڵه‌كانی به‌رامبه‌ر ئافره‌تی، دوور خسته‌وه، هه‌موو ئه‌و سوكایه‌تیپێكردنه‌ی ده‌رهه‌ق ئافره‌تان ده‌كرا، ره‌تی كردنه‌وه‌و، ئافره‌تی وه‌ك به‌شێك له حه‌قیقه‌تی مرۆڤایه‌تی دانا، كه ئیسلام بۆ پاككردنه‌وه‌ی هاتووه...
ئینجا له سه‌رده‌می پێشینه باشه‌كانمان، كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی وها ئافره‌تی له‌خۆ گرتبوو، كه له به‌یانییه‌وه تا ئێواره هاتووچۆی مزگه‌وتی ده‌كرد‌و، وه‌كو پیاوان شاره‌زای دینداری ده‌بوو، هه‌ندێك جار له‌گه‌ڵ پیاوان به‌شداری جه‌نگی ده‌كرد‌و، هه‌ندێك جار برینداره‌كانیان تیمار ده‌كردن‌و، مردوویان به خاك ده‌سپارد‌و، فه‌رمانیان به چاكه ده‌كرد‌و، خه‌ڵكیان له خراپه دوور ده‌خسته‌وه‌و، ئامۆژگاری خه‌ڵكیان ده‌كرد...
به‌ڵام داب‌و نه‌ریتی عه‌ره‌بی جاهیلی، كه له كۆنه‌وه ده‌وری ژنیان گرت بوو‌و، ده‌ستیان به‌سه‌ر مافه مادی‌و ئه‌ده‌بیه‌كانیان گرتبوو، نه‌یتوانی ئه‌و هه‌نگاوه مه‌زنه قبوڵ بكات، كه ئیسلام به ئافره‌تی هاوێشت، ئیدی ده‌ستی پێكرد، تا ئه‌و مافانه‌ی لێ بستێنێته‌وه، كه ئیسلام پێیدا بوو‌و، نكۆڵی له‌و مافانه بكات، كه ئیسلام چه‌سپاندوویه‌تی‌و، به‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئافره‌ت بكات، كه ته‌نها بۆ چێژ وه‌رگرتنه. (ئه‌وه نموونه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بین به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیش كه‌وته ژێر ئه‌و كاریگه‌رییه).
پاشان له چه‌ندین لای نادیاره‌وه، فتوای جۆرا‌و جۆر ده‌رچوو، كه نابێت ئافره‌ت له مزگه‌وت نوێژ بكات( )، ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه‌ی ئافره‌ت به‌رده‌وام بوو تا نزیكه‌ی دوازده سه‌ده‌و، تا ئێستاش له زۆر شوێن به‌رده‌وامه‌و، له كوردستانیش له زۆر شوێن رێگه ناده‌ن، شوێنی ئافره‌تان له مزگه‌وت بكرێته‌وه.
به هه‌مان شێوه فه‌توای دیكه ده‌ركرا، به‌وه‌ی نابێت كچ بچێته قوتابخانه، هه‌رچه‌نده بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واریش بێت، چ جای ناوه‌ندی‌و ئاماده‌یی‌و باڵا... ئه‌گه‌ر زه‌غت‌و سووری هه‌ندێك خه‌ڵكی ئاقڵ نه‌بوایه، قه‌ت رێگه به خوێندنی ژنان نه‌ده‌درا له‌م سه‌رده‌مه‌و، هه‌ر وا ده‌مانه‌وه، كه هیچ له‌و هه‌موو جۆره زانستانه نه‌زانن.
چه‌ند فه‌توایه‌كی به‌درۆش ده‌ركران، گوایه روخساری ئافره‌ت عه‌وره‌ته (تا ئه‌گه‌ر ترسی فیتنه‌ش نه‌بێت)، وه ده‌نگه‌كه‌شی هه‌ر عه‌وره‌ته، ئه‌و فه‌توایانه، به‌شێوه‌یه‌ك بڵاوكرانه‌وه، كه شوێنی بڕیارێكی لازمی گرته‌وه، نه‌ك وه‌كو رایه‌كی ئیحتیمالی، تا ده‌گووترا: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، ئافره‌ت هیچ په‌یوه‌ندی به چالاكی رۆشنبیری‌و كۆمه‌لایه‌تییه‌وه نییه!، سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كانی دیكه‌ی مه‌ده‌نی‌و سه‌ربازی، ئه‌وه بوونی ئافره‌تان له‌م شوێنانه، كه‌م‌و زۆر مونكه‌ر‌و خراپه‌یه‌كی زۆر گه‌وره بوو!.
ئه‌وه‌ی راستی بێت شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ده‌رباره‌ی كاروباری ئافره‌تان، له نێوان پیسایی‌و خوێن ده‌رهاتووه، نه‌فامی عه‌ره‌بیمان قبوڵ نییه، كه سه‌دان ساڵ بوو خۆی سه‌پاند بوو، هه‌روه‌ها نه‌فامی ئه‌وروپیش، كه به‌سه‌رمان دێت، ئه‌ویش قبوڵ نییه، هه‌ندێكیش له‌وانه‌ی به‌ناوی ئیسلامه‌وه قسه ده‌كه‌ن، وا ده‌خوازن ئافره‌ت بگێڕنه‌وه بۆ ژێر ركێڤی داب‌و نه‌ریتی ده‌شته‌كی( )، یان بارودۆخی نه‌فامی داڕماوی ئافره‌ت... هه‌روه‌ك هه‌ندێكی دیكه‌ش ده‌یانه‌وێت له هه‌موو شتێك چاو له رۆژئاوا بكه‌ن، له راستیدا ئه‌حكامه‌كانی په‌یامی ئیسلامی له‌وه پیرۆزترن، كه یه‌ك له‌و دو گرووپه سه‌رسه‌ری پێوه بكه‌ن.
جارێكیان گه‌نجێك نامیلكه‌یه‌كی پێشكه‌ش كردم، عالمێك داینا بوو، كه داوای نیقاب‌و پێچه‌ی ده‌كرد‌و، ئه‌و ژنانه‌ی سافیره‌ن به فاسقی دانا بوون، منیش چاوم كرده دێڕه‌كانی سه‌ره‌تاكه‌ی، ده‌بینم پیاوه‌كه نووسیویه‌تی: ئیسلام زینای حه‌رام كردووه، كه‌واته واجبه رووخساری دابپۆشیت، تا رێگه له گوناه بگیرێت (سدّ الذريعه).
منیش گووتم: ئه‌وه به‌ڵگه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه، ئه‌وه نییه ئیسلام داوای كردووه له كاتی حه‌ج‌و نوێژكردندا، ژن روخساری به ده‌ره‌وه بێت، ئایا به‌م كاره‌ی، خه‌ڵكی بۆ فاحیشه‌و گوناه هانداوه؟، كتێبه‌كانی فه‌رمووده سه‌حیحه‌كانیش نزیكه‌ی (10) فه‌رمووده ده‌هێننه‌وه، كه ئه‌وه ده‌گه‌ینن، پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت، روخساری به ده‌ره‌وه‌ی دیتوونه‌و، هیچ ئینكاریشی نه‌كردووه، ئایا به‌م كاره‌ی رێگه‌ی به شتێكی خراپ داوه؟ یان له قورئاندا ده‌بینین فه‌رمان ده‌كات، ئافره‌تان حیجاب بكه‌ن‌و، لاشه‌یان دابپۆشن، ته‌نها جوانی ده‌ره‌وه نه‌بێت، ئایا ئه‌گه‌ر پۆشینی رووخسار واجب بێت، ئه‌ی جوانی ده‌ره‌وه كوێیه، كه له فه‌رمانه‌كه‌ی جیا كردۆته‌وه؟.
ئه‌وه‌ی راستی بێت، هه‌ر به ئه‌نقه‌ست كۆمه‌ڵێك فه‌رمووده‌ی دروست پشتگوێ خراون، یان ماناكه‌یان شێوێندراوه، هه‌ندێك حه‌دیسی هه‌ڵبه‌ستراویان به پێشه‌وان هێخستوونه، كه ئافره‌تان هان ده‌ده‌ن، تا نه‌خوێنده‌وار بن، یان چه‌ند خه‌به‌ر‌و هه‌واڵێكی وه‌همیان هێناون، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن، كه ئافره‌ت نابێ هیچ كه‌س ببینێت‌و، هیچ كه‌سیش ئافره‌ت نه‌بینێت، ئه‌وانه هه‌واڵی مونكه‌رن، به روونی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ن، كه به‌شێوه‌ی ده‌سته جه‌معی‌و دروست له پێشینه باشه‌كان بۆمان ماونه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه موسڵمانان ده‌ستیان به‌وه كردووه، كه ئافره‌ت نه‌خوێنده‌وار بكه‌ن‌و، پشتگوێ‌یان بخه‌ن، تا له چاخه‌كانی دوایی بووه‌ته پووچترین كه‌ل‌و په‌ل‌و، مێیینه‌یی بووه‌ته دروشمی شتێكی بێ مانا.
جارێكیان موتاڵای رۆژنامه‌یه‌كم ده‌كرد، له لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی وێنه‌یه‌كی (تاتشر) بڵاوكرابووه‌وه، كه ئه‌و خانمه سه‌رۆكوه‌زیرانی ئینگلته‌را بوو، له‌و كاته‌دا گه‌نجێك، كه ته‌ماشی منی كردبوو، پێیگووتم: ئه‌م وێنه‌یه ده‌بینی؟ گووتم: به‌ڵێ، گووتی: ئایا پێی سه‌رسامی؟ گووتم: ئه‌وه‌ی راستی بێت گه‌له‌كه‌ی به (ئافره‌تێكی ئاسنین) وه‌سفی ده‌كه‌ن!، هه‌ڵوێسته‌كه‌شی له ئه‌نجومه‌تی گشتی سه‌رنجی منی راكێشا، كه داوای ده‌كرد سزای له سێداره‌دان بۆ یاسای ئینگلیزی بگه‌ڕێندرێته‌وه، راسته ئه‌نجومه‌نه‌كه خه‌جاڵه‌تیان كرد، به‌ڵام ئه‌ز وا ده‌بینم ئه‌و ئافره‌ته زیره‌كتر‌و هه‌قبینتر بێت له دوو سه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، كه به‌ره‌نگاری پێشنیاز‌و داواكه‌ی بوونه‌وه‌و، به سه‌ریدا سه‌ركه‌وتن.
هه‌ستكردنی به به‌رپرسیارێتی له به‌رامبه‌ر ئه‌من‌و ئاسایش قه‌ناعه‌تی ئه‌وه‌ی پێ هێناوه، كه قیساس‌و هه‌ق سه‌ندنه‌وه شتێكی پێویسته، له‌و حاڵه‌دا ئه‌و ئافره‌ته وشیارتر‌و دادگه‌رانه‌تره له‌و پیاوانه‌ی به‌ره‌نگاری بوونه‌وه.
گه‌نجه‌كه ویستی قسه‌كه‌م پێ ببڕێت، جا پێمگووت: شتێكی دیكه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ش دڵخۆشی كردم، له‌و كاته‌ی ئینگلته‌را شه‌ڕی ئه‌رجه‌نتینی ده‌كرد، ئه‌و ئافره‌ته پێشه‌وایه‌تی گه‌له‌كه‌ی ده‌كرد، ئا له‌و كاته‌دا به‌رده‌وام به ره‌شپۆشی ده‌هاته پێش چاوان‌و، جلی ره‌شی ده‌پۆشی، وا تێده‌گه‌ییشت هه‌ر سه‌ربازێك له كوڕانی نیشتیمانه‌كه‌ی بكوژرێت، برا‌و كوڕی ئه‌ون، بۆیه تازیه‌ی بۆ داده‌نان‌و، هه‌موو نیشانه‌كانی خۆشی‌و سروری ره‌ت ده‌كرده‌وه!!.
به به‌رچاوی من، ئه‌و ئافره‌ته باشتره له حاكم‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی رۆژهه‌ڵات، كه ریش‌و سمێڵیشیان هه‌یه.
گه‌نجه‌كه پێیگووتم: ئایا سه‌ره رووته‌كه‌ی نابینی؟ گووتم: ئه‌وه ئادابێكی ئیسلامی نوقسانه‌و، له ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا سه‌ر عه‌وره‌ته پێویسته له‌چكه‌ی به‌سه‌ردا بدرێت، جا چ عه‌وره‌تی موغه‌له‌زه بێت وه‌ك ئیمامه‌كان باسی ده‌كه‌ن، یان موخه‌فه‌فه بێت، وه‌ك مالیكیه‌كان ده‌یڵێن، بۆیێ پرچ پێویسته دابپۆشرێت وه‌ك رێزه‌ك بۆ رێنماییه‌كانی ئایین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرینگه‌و پێویسته بیخه‌مه پاڵ ئه‌م حوكمه ئه‌وه‌یه: ناوه‌وه‌ی سه‌ر گرنگتره له ده‌ره‌وه‌ی، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه، زیره‌كی یان گێلی، زانست یان جه‌هل، ئه‌وانه كۆمه‌ڵه شتێكن له شته‌كانی دیكه گه‌وره‌تر‌و، گرنگترن.
(كه‌واته ده‌بێ ئیش بۆ ئه‌وه بكرێت، ئافره‌تی موسڵمان سه‌رباری ئه‌ركه ئایینیه‌كه‌یی‌و، پابه‌ندبوونی به شه‌رعی خوا، له هه‌مان كاتدا زیره‌ك‌و چالاك‌و به توانا‌و شاره‌زا بیت). |