یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/06/2014 : 11:09:22
قه‌باره‌ی فۆنت
وانه‌ی قورئان بۆ كچان‌و بۆ كوڕان بێ‌ جیاوازی له‌نێوان ره‌گه‌زو به‌نده‌كان

 

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ی میهره‌بان

له‌ وتاری رۆژی جومعه‌ به‌رواری 23/ 5/ 2014 باسی پشووی هاوینه‌و ده‌رسی قورئانی پیرۆزم كرد بۆ نوێژخوێنان.. كه‌ لای ئێمه‌ ئافره‌تانیش به‌شدارن له‌مه‌ڕاسیمه‌كانی عیباده‌ت (وه‌ك نوێژو وتاری هه‌ینی‌و، ته‌ڕاویح‌و، نوێژی جه‌ژنه‌كان‌و، هه‌روه‌ها وه‌عزو ئیڕشاد) له‌ هۆڵ‌و شوێنی تایبه‌ت به‌خۆیان له‌ مزگه‌وت..

ئه‌وه‌ بوو هه‌ندێك له‌دایكان‌و خوشكانی به‌رێز دووای ته‌واوبوونی وتارو نوێژ.. پێیان وتمه‌وه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ كچه‌كان چی..؟

ئایا وانه‌ی قورئانی پیرۆز ته‌نیا به‌ كوڕه‌كان ئه‌ڵێنه‌وه‌ یانیش به‌ كچه‌كانیش..؟

دوای ئه‌مه‌ راسته‌وخۆ بیری ئه‌وه‌مكرده‌وه‌ كه‌ كاتێكی گونجاویان بۆ ته‌رخان بكه‌م‌و رۆژانه‌ ده‌رسی قورئان‌و ئادابی كچی موسڵمانیان بۆ روون بكه‌مه‌وه‌ بێ‌ جیاوازی..

ئه‌وه‌بوو دوای پرس‌و راوێژ به‌چه‌ند نوێژخوێنێكی به‌رێزی مزگه‌وت.. كاتێكی گونجاوو به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌ئاگاداری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی‌و وه‌به‌ئاگاداری بنكه‌ی ئاسایشی كه‌سنه‌زانی به‌رێز:

بڕیارمدا كه‌ هه‌موو به‌یانیان جگه‌ له‌رۆژانی هه‌ینی له‌كاتژمێر 8ی به‌یانیه‌وه‌ تاوه‌كو 9:30 له‌خزمه‌ت كیژۆڵه‌و خوشكانی به‌رێزی ده‌ڤه‌ره‌كه‌و ده‌وروبه‌ری (مزگه‌وتی مه‌لاصالح له ‌كه‌سنه‌زان) بم‌و، وه‌ هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه‌ له‌خزمه‌ت قورئانی پیرۆز بین هه‌ر له‌ناو حه‌ڕه‌می مزگه‌وت‌و وه‌به‌شێوازی داتاشۆو سه‌رده‌میانه‌..

 

وه‌ ئێوارانیش راسته‌وخۆ دوای ئه‌نجامدانی نوێژی عه‌صر به‌جه‌ماعه‌ت پاشان وانه‌ی قورئان‌و مناڵی موسڵمان به‌ كوڕه‌كان بڵێینه‌وه‌..

كه‌ تاوه‌كو ئه‌مرۆ سوپاس بۆ خوا زیاتر له‌ (190) قوتابی كوڕمان وه‌رگرتووه‌و رۆژانه‌ ده‌رسیان پێ‌ ئه‌ڵێینه‌وه‌و

رێژه‌كه‌ش به‌رده‌وام له‌هه‌ڵكشان دایه‌..

 

ئومێدیش ئه‌خوازم كه‌ مامۆستایانی ئاینی به‌رێز له‌م باره‌وه‌ كه‌مته‌رخه‌می نه‌نوێنن‌و به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ڵبستن..

ئه‌گه‌ر هه‌ر مامۆستایه‌كیش نه‌توانێت له‌ مزگه‌وتی خۆی (ئینجا له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك) ئه‌م كاره‌ خێرو گه‌وره‌و پیرۆزه‌ ئه‌نجامبده‌ن.. ئه‌وه‌ پێویسته‌ رووبكه‌نه‌ ئه‌و مزگه‌وت‌و شوێنانه‌ی كه‌ وانه‌ی قورئانی پیرۆزی لێ‌ ده‌درێته‌وه‌و هاوكاربن بۆ وانه‌ وتنه‌وه‌ له‌و مزگه‌وتانه‌ی كه‌ ده‌رسی قورئانی پیرۆزی تێدا ده‌وترێته‌وه‌..

 

وه‌ ده‌مه‌وێت لێره‌شدا ئه‌وه‌ بخه‌مه‌ روو (كه ‌له ‌سه‌ره‌تاو كۆتایی دوای بۆ به‌ده‌ستهینانی ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌) چه‌ند هۆكارێك پاڵنه‌ربوون بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ كاته‌كانمان به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌شبكه‌ین له‌خزمه‌ت قورئانی پیرۆزو رۆڵه‌كانمان له‌هه‌ردوو ره‌گه‌ز له‌ مزگه‌وتی ناوبراو ده‌رسیان پێ‌ بڵێینه‌وه‌..

 

له‌و هۆكارانه‌ش..به نمونه‌:

1- له‌فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان صلی الله علیه‌وسلم داهاتووه‌: ((خیركم من تعلم القران وعلمه‌)) واته‌: چاكترینتان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فێری قورئان ئه‌بێت‌و خه‌ڵكیش فێر ئه‌كات..

لێره‌دا به‌بێ‌ جیاكردنه‌وه‌ی ره‌گه‌ز سه‌روه‌رمان سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی فه‌رموویه‌تی..

كه‌واته‌: كچ‌و كوڕ هیچ جیاوازیه‌كیان نیه‌ لێره‌دا.

2- له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی رێزو دوعای خێرم بۆ رۆڵی گرنگی مامۆستایانی قوتابخانه‌.. به‌ڵام مه‌نهه‌جه‌كه‌ وای لێهاتووه‌ به‌داخه‌وه‌ كه‌ زۆر گرنگی به‌وانه‌ی ئاین نادرێت‌و، مناڵان پێشان هه‌ر زۆر زوو له‌قۆناغی سه‌ره‌تا فێری نوێژو چه‌ندین سوڕه‌ته‌ كورته‌كانی قورئانی پیرۆز ئه‌كران.. به‌ڵام ئێستا مه‌گه‌ر مامۆستایان له‌قوتابخانه‌كان خۆیان ئه‌و كاره‌ پیرۆزه‌ راپه‌رێنن، ئه‌گه‌ر نا چه‌ندین ساڵ تێ‌ ئه‌په‌ڕێت‌و به‌داخه‌وه‌ هێشتان فێری نوێژ نه‌كراوه‌..

بۆیه‌ لێره‌دا رۆڵی مزگه‌وت ده‌بێت بكه‌وێته‌وه‌ كارو له‌جاران زیاتر گرنگی به‌م بابه‌ته‌ گرنگانه‌ بده‌ن.

3- مناڵان‌و قوتابیان زۆربه‌یان كه‌وتونه‌ته‌ پشووی هاوینه‌و كاتێكی فه‌راغ‌و قۆناغێكی ناسك‌و گرنگ له‌ته‌مه‌نیان گوزه‌رده‌كه‌ن.. بۆیه‌ ئێستا رۆڵی دایك‌و باوك‌و سه‌رپه‌رشتیارانی مناڵه‌كان به‌گشتی‌و مامۆستایانی ئاینی به‌رێزیش به‌تایبه‌تی ده‌بێت لێره‌دا زیاتر رۆڵی خۆیان نیشانبده‌ن‌و مناڵان بانگهێشتی مزگه‌وت بكه‌ن.

4- ناشاردرێته‌وه‌ هه‌وڵێكی چڕو جددی له‌ئاراداهه‌یه‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی به‌تایبه‌ت چینی ئافره‌تان له‌ئیسلام‌و پابه‌ندبوونیان به‌خۆداپۆشین‌و جێ‌ به‌جێكردنی ئه‌ركی سه‌رشانیان..

وه‌بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش ته‌نیا ته‌ماشاكار نه‌بین بۆیه‌ پێویسته‌ وه‌له‌سه‌رمانه‌ رۆڵی ئیجابی خۆمان ببینین.

5- پاشان پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلی الله علیه‌ وسلم) هه‌ر له‌سه‌ر داوای ئافره‌تان خۆیان جگه‌ له‌ ئاماده‌بوونیان له‌ جومعه‌و له‌جه‌ماعه‌ت.. رۆژێكی له‌حه‌فته‌ تایبه‌ت كرد به‌ ئافره‌تان كه‌ ده‌چووه‌ ناویان‌و دینی ئیسلامی پیرۆزی بۆ رون ئه‌كردنه‌وه‌.

6- پاشان سه‌رقاڵی وه‌لی ئه‌مرو سه‌رپه‌رشتیكاره‌كان ئه‌مرۆ به‌ بارو گوزه‌رانی ژیان‌و كارو كاسبی‌و وه‌زیفه‌و ده‌وام به‌جۆرێك له‌ خه‌وتنان بۆ خه‌وتنان ده‌رئه‌چن‌و.. هی واهه‌یه‌ مناڵی به‌رده‌وام ئه‌بات بۆ دایانگه‌و خۆیان مه‌جالی به‌خێوكردن‌و په‌روه‌رده‌ی پێویستیان نیه‌..

وه‌ له‌دواییشدا وه‌فاو سۆزی وه‌ك پێویستیان بۆ دایك‌و باوكی خۆیان نابێت‌و له‌رووی په‌روه‌ده‌ی دروست‌و ئاینی یه‌وه‌ش گرنگی پێنادرێت..

بۆیه‌ ده‌بێت لێره‌دا مامۆستایانی ئاینی به‌رێز رۆڵی گرنگی سه‌رشانیان رابپه‌ڕێنن.

7- هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی كرداریی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی روون ببێته‌وه‌ كه‌ ئیسلام جیاوازی ناكات له‌نێوان كچ‌و كوڕ.. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ناو ئافره‌تان داهه‌بوینه‌ مامۆستای ئیمامه‌كانه‌مان بووینه‌ له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام..بۆ ئه‌وه‌ش مێژوو شاهێده‌و، بۆ نمونه‌: پێشه‌وا شافعی مان ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ربێت مامۆستای ئافره‌تیشی هه‌بووه‌.

 

له‌كۆتاییدا:

 داواكارم له‌ مامۆستایانی ئاینی به‌رێز كه‌ (حسبه‌ لله) به‌و ئه‌ركه‌ گرنگ‌و پیرۆزه‌ هه‌ڵبستن‌و خۆیان له‌ئه‌هلی ئه‌و فه‌رمووده‌ پیرۆزه‌ هه‌ژماربكه‌ن كه‌سه‌روه‌رمان سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت ئه‌فه‌رموێ‌: ((چاكترینتان ئه‌وانه‌ن كه‌ قورئان فێر ئه‌بن‌و فێری خه‌ڵكیشی ئه‌كه‌ن)).

داوا ئه‌كه‌م له‌هه‌موو دایك‌و باوكانی به‌رێز كه‌ پاڵپشت‌و هانده‌ر بن بۆ هاندان‌و ره‌وانه‌كردنی مناڵانیان بۆ مزگه‌وت‌و فێربوونی قورئانی پیرۆز.

هه‌روه‌ها داواكارم له‌هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌ندان‌و خوا پێدراوان كه‌ رۆڵی ئیجابی خۆیان ببینن‌و هانده‌ربن بۆ به‌رێوه‌چون‌و سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌ پیرۆزو خه‌یریانه‌.

موسلیم ملاصاڵح فریزی

پێش نوێژو وتارخوێنی مزگه‌وتی

مه‌لاصاڵح له‌ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان