یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   ئاماری لیژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان بۆ سالی 2017 ی زاینی    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى بيرى توندڕۆيى و پته‌وكردنى پێكه‌وه‌ژيان، ئه‌ركى هه‌موومانه    *****    *****   باوكی مامۆستا مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی كۆچی دوایی كرد    *****    *****   مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی سوور كۆچی دوایی كرد    *****    *****   لێبووردنی گشتی بكوژانی زانایانی ئایینی ناگرێته‌وه‌    *****    *****   مێرگه‌سۆر: مامۆستا مەلا ابراهیم شێخانی کۆچی دواييكرد    *****    *****   بادينان: شێخ وحيدالدين بريفكانى کۆچی دوایی کرد    *****    *****   نووسینگەی وەزیری ئەوقاف؛ ئاگاداريه‌ك بۆ ناوەندەکانی ڕاگەیاندن و ده‌زگا ڕۆژنامەوانییەکان بڵاوده‌كاته‌وه‌    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كانی كوردستان    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاراسته‌ى دكتۆر مه‌لا مادح به‌رزێوه‌يى ده‌كات    *****    *****   شاره‌زوور: شاندێكى باڵاى لقى زانايان به‌شدارى ڕێوڕه‌سمى خوێندنه‌وه‌ى مه‌ولودى مزگه‌وتى نوێى گوندى زه‌ڵم ده‌كات   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/10/2011 : 12:25:02
قه‌باره‌ی فۆنت
دره‌نگ بگه‌ی زۆر باشتره‌ له‌وه‌ی كه‌ هه‌ر نه‌گه‌ی
گومانی تێدانیه‌ ئه‌مڕۆ هه‌موو شتێك زۆر خێرا تێ ده‌په‌ڕێت، وه‌ خه‌ڵكی هه‌مووی سه‌رقاڵه‌ هه‌ریه‌كه‌و به‌شتێك (یاخود به‌ چه‌ندین شت)، وه‌ ده‌كرێت سه‌رده‌مه‌كه‌مان ناوزه‌دی بكه‌ین به‌: (عصرالسرعه‌)، ئینجا خه‌ڵكی (كه‌مێك نه‌بن ده‌نا: زۆرینه‌ی) هه‌ر په‌له‌ په‌لیانه‌..! ده‌چنه‌ سه‌ركار په‌له‌ ده‌كه‌ن!، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ په‌له‌ ده‌كه‌ن!، ده‌چنه‌ سه‌فه‌ر په‌له‌ ده‌كه‌ن!، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ن...هتد.!، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌له‌ په‌ل زۆر خراپه‌و رووداوی دڵته‌زێنی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.. دیسان خه‌ڵكه‌كه‌مان ( واخۆیان لێڕاهینایه‌و) ئاماده‌ن گیانی خۆیان‌و ماڵ‌و منداڵیشیان بخه‌نه‌ مه‌ترسیه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زوو بگه‌ن به‌ شوێنی مه‌به‌ست، زۆر جاروایه‌ به‌هۆی په‌له‌كردنه‌وه‌ زۆر دوواكه‌وتیه‌، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی تووشی رووداوێك بووه‌! ئینجا جاری واش بووه‌ هه‌ر نه‌گه‌یشتووه‌، ئاراسته‌ی رێگاكه‌ی گۆڕاوه‌ بۆ یه‌كێك له‌م چوار شوێنه‌:

یه‌كه‌م: به‌ره‌و صناعه‌.
دووه‌م: به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌.
سێیه‌م: به‌ره‌و به‌ندیخانه‌.
چواره‌م: یانیش به‌ره‌و مزگه‌وت‌و شۆردنی‌و نوێژ له‌سه‌ركردنی‌و پاشان به‌ره‌و گۆڕستان‌و ئه‌سپارده‌كردنی.
ئینجا جاری وایه‌ تووشی ده‌مه‌قاڵی‌و شه‌ڕ هاتووه‌!
هه‌موو هۆكاری په‌له‌ په‌ل كردنه‌، ئینجا ئه‌گه‌ر په‌له‌ نه‌كراو سه‌رپێچی یاسای هاتووچۆی نه‌كرد ئه‌وه‌ تووشی هه‌ر رووداوێك بوو پێ ی ده‌گوترێت: قه‌زاو قه‌ده‌ر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی یاسای هاتووچۆی كردو لێخوڕینه‌كه‌ی له‌ ڕادده‌ به‌ده‌ر بوو ئه‌وه‌ ده‌چێته‌ بابی ئه‌نقه‌ست‌و خۆو خه‌ڵك فه‌وتاندن!