یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   ئاماری لیژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان بۆ سالی 2017 ی زاینی    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى بيرى توندڕۆيى و پته‌وكردنى پێكه‌وه‌ژيان، ئه‌ركى هه‌موومانه    *****    *****   باوكی مامۆستا مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی كۆچی دوایی كرد    *****    *****   مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی سوور كۆچی دوایی كرد    *****    *****   لێبووردنی گشتی بكوژانی زانایانی ئایینی ناگرێته‌وه‌    *****    *****   مێرگه‌سۆر: مامۆستا مەلا ابراهیم شێخانی کۆچی دواييكرد    *****    *****   بادينان: شێخ وحيدالدين بريفكانى کۆچی دوایی کرد    *****    *****   نووسینگەی وەزیری ئەوقاف؛ ئاگاداريه‌ك بۆ ناوەندەکانی ڕاگەیاندن و ده‌زگا ڕۆژنامەوانییەکان بڵاوده‌كاته‌وه‌    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كانی كوردستان    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاراسته‌ى دكتۆر مه‌لا مادح به‌رزێوه‌يى ده‌كات    *****    *****   شاره‌زوور: شاندێكى باڵاى لقى زانايان به‌شدارى ڕێوڕه‌سمى خوێندنه‌وه‌ى مه‌ولودى مزگه‌وتى نوێى گوندى زه‌ڵم ده‌كات   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/08/2010 : 14:26:21
قه‌باره‌ی فۆنت
تكاده‌كه‌م له‌ موسڵمانان له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی شاره‌كانیان فتار بكه‌نه‌وه‌
له‌و چه‌ند رۆژانه‌ی رابردوو كه‌ ره‌مه‌زان بووه‌ته‌ میوانمان جۆره‌ دیارده‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌رۆژووه‌كانمان‌و (به‌ڵكو) كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی هه‌یه‌ له‌سه‌ر رۆژووه‌كانمان، بۆیه‌ لێره‌دا به‌ پێویستم زانی باسی بكه‌م‌و روونكردنه‌وه‌یه‌كی كورتی له‌سه‌ر بكه‌م‌و چاره‌سه‌ریه‌كی گونجاویشی بۆ بدۆزینه‌وه‌:

گوێ‌ بیست ده‌بین له‌ پاشێودا بانگبێژێك (أستغفرالله) ده‌كات، ئه‌وی تر (هه‌ر له‌ هه‌مان كات) خه‌ریكی (ئیمساكه‌)، ئه‌وی تریشیان خه‌ریكی (بانگه‌) پاك‌و بێگه‌ردی بۆ (خوا)، بۆ فتاریش به‌ هه‌مان شێوه‌ (یه‌ك له‌بانگ له‌ خۆ بوه‌ته‌وه‌ ئینجا ئه‌وی تریان بانگ ده‌فه‌رموێ‌)، ئینجا نازانم هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ:
1- پاش‌و پێشی كاتژمێره‌كانیان.

2- یان سستی‌و ته‌مبه‌ڵی بانگبێژ كه‌ ده‌یه‌وێت هه‌مووی به‌جارێك له‌ كۆڵ خۆی بكاته‌وه‌.

3- یانیش دان به‌یه‌كتر دانه‌نان‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سه‌ك بیه‌وێت بۆخۆی خۆ ده‌رخستنه‌ك دروست بكات (وه‌ك ئه‌وه‌ی ناڕاسته‌وخۆ بڵێ: بانگی من ته‌واوتره‌).

بۆیه‌ لێره‌وه‌ داوا له‌ موسڵمانانی رۆژووه‌وانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م: كه‌ بۆ لابردنی هه‌ر دڵه‌ راوكێیه‌كی له‌م جۆره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌كار پێكردن له‌گه‌ڵ (ئیمساك)یه‌و (بانگ)ی ته‌له‌فزیۆن‌و رادیۆی شاره‌كه‌یان، یانیش بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ئه‌و ئیمساكیه‌ی كه‌ (به‌كۆی ده‌نگ) ئاماده‌كراوه‌ بۆ ئه‌م شاره‌و ده‌وروبه‌ری، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژووه‌كی دروست‌و به‌ ته‌وقیت‌و رێك‌و پێك‌و بێ دوودڵی بگیرێت.

به‌ هیوای صحه‌تی خۆش‌و ته‌ندروستی چاك‌و رۆژوو قه‌بوڵ بوون بۆ هه‌موولا.