ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی کورد له دوای ئینقیلاب نه‌یتوانی خودموختاری له ئێران وه‌ده‌ست بێنێت، چه‌ند قسه‌یه‌كی ره‌حمه‌تی كاك ئه‌حمه‌دی موفتیزاده كورت ده‌كه‌مه‌وه، شیكاره‌كه‌ش بۆ به‌ڕێزتان، که ده‌ڵێت:
1/ راستییه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه هه‌ندێك نه‌گونجان له‌ناو خۆماندا بووه‌ته هۆی دروستبووونی ئه‌مه.
2/ ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له باره‌یانه‌وه جیاواز بوووین، له رۆژنامه‌كاندا بڵاوده‌بوویه‌وه‌و ده‌بووه مایه‌ی ترس له‌لای خه‌ڵكی.
3/ ژماره‌یه‌ك له براده‌رانی كوردی شیعه له مه‌ڕ روداوه‌كانی ریفراندۆمه‌وه ناڕازی بوون و ژماره‌یه‌كیان هه‌ر به‌شداری (كۆبوونه‌وه‌كانیان) نه‌كردووه، هه‌تا زانیاریمان هه‌یه خه‌ڵكیان كۆكردۆته‌وه‌و وتویانه كه ئێمه نامانه‌وێت له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا بین.
4/ پێشنیارم كرد كه شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له كرماشان بێت، هه‌م ئاشتكردنه‌وه بێت... وا بیر ده‌كه‌مه‌وه ئێستا كێشه‌که زۆر له‌لایه‌نی ده‌وڵه‌ته‌وه نه‌بێت، ده‌بێت له‌لایه‌ن ئێمه‌وه به جدی هه‌وڵی بۆ بده‌ین.
5/ هه‌ر تاكه مرۆڤێكی وشیارو دڵسۆزی كورد به‌رپرسیاره كه ئه‌وپه‌ڕی تواناییه‌كانی خۆی له رێگه‌ی به‌كارهێنانی دروست و سه‌ركه‌وتن و بۆ خۆشی و مسۆگه‌ری ئاینده‌ی میلله‌تی كورد به‌كار بهێنێت.
6/ داوا له هاونیشتیمانییه كورده خۆشه‌ویسته‌كان ده‌كه‌ین، كه به‌شداری بكه‌ن و له هه‌موو جۆره كینه‌و راجیاوازه تایبه‌ته‌كانی خۆیان چاوپۆشی بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تی كورد له پێش هه‌موو تێبینییه‌كانی تره‌وه ره‌چاو بكه‌ن و له كۆنفرانسی رۆژی (20 خورداد) به‌شداری بكه‌ن... –به‌داخه‌وه كورده‌كان نه‌بوونه یه‌ك و هه‌ندێك كورسی به خاڵی مانه‌وه-. هیوادارم به‌شدارینه‌كردنی هه‌ندێك له براده‌ران –له كۆنفرانسی خودموختاری كوردستان- هۆیه‌ك نه‌بێت زیان له سوده‌كانی كورد بدات.
(ئه‌وانه هیچیان قسه‌ی من نینه، ده‌قی قسه‌كانی موفتیزاده‌ن، هه‌سته‌که‌م ئێستاش ئه‌و مێژووه دووباره دبێته‌وه گیانی رق و کینه ده‌رگای ئاشته‌وایی داخستووه).