یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/09/2017 : 11:22:23
قه‌باره‌ی فۆنت
بۆچی دایكو باوك نا؟

له‌ كاتی خوێندنه‌وه‌ی قسه‌كانی دكتۆر فازڵ سامه‌رائی قسه‌یه‌ك تایبه‌ت سه‌رنجی راكێشام، ئه‌ویش له‌سه‌ر وردی ئایه‌ته‌كانی قورئان، كاتێك كه‌سی گوناهكار له‌ رۆژی قیامه‌تێ تاوانه‌كانی خۆی ده‌بینێت ئاماده‌یه‌ هه‌موو كه‌س بكاته‌ قوربانی خۆی، به‌ڵام ته‌نیا ناوێرێ ناوی دوو كه‌سی بێنێت، ئه‌ها دیقه‌ت بده‌ ئایه‌ته‌كان‌: (يُبَصَّرُونَهُمْ يَوَدُّ الْمُجْرِمُ لَوْ يَفْتَدِي مِنْ عَذَابِ يَوْمِئِذٍ بِبَنِيهِ (11) وَصَاحِبَتِهِ وَأَخِيهِ (12) وَفَصِيلَتِهِ الَّتِي تُؤْوِيهِ (13) وَمَنْ فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا ثُمَّ يُنْجِيهِ). واته‌: (ئه‌وانه‌ پیشانی یه‌کتر ده‌درێن، تاوانبارو گوناهکار ئاوات ده‌خوازێت که‌ ئه‌گه‌ر بکرێت بۆ ده‌رباز بوونی خۆی له‌ سزای ئه‌و ڕۆژه‌ هه‌موو (کوڕه‌کان)ی بکاته‌ قوربانی خۆی، (هاوسه‌ر)و (براکه‌ی)، (خزم و عه‌شره‌تی) که‌ له‌ دنیادا په‌نایان ده‌دا، به‌ هه‌رچی (دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی)ش هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بۆی بکرێت بیکاته‌ قوربانی خۆی، پاشان خوا ڕزگاری بکات).

 

 ناوی هه‌موو كه‌سه‌ نزیكه‌كانی دێنێت ته‌نیا دایك و باوكی نه‌بێت، چونكه‌ ده‌زانێ ئازاردانی دایك و باوك چ گوناهێكی گه‌وره‌یه‌ بۆیه‌ له‌ رۆژی قیامه‌تیش جورئه‌تی ئه‌وه‌ ناكات باسیان به‌ خراپه‌ بكات. ئه‌مه‌ له‌لایه‌ك گه‌وره‌یی دایباب پیشان ده‌دات، له‌لایه‌كی تریش وردی دابه‌زینی ئایه‌ته‌كانی قورئان پیشان ده‌دات، كه‌ رۆژ به‌ رۆژی زیاتر گه‌وره‌ییه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت.