یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مامۆستا مه‌لا زاهید باڵه‌كی ده‌كات    *****    *****   لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا كه‌ریم شارباژێری ده‌كات    *****    *****   به‌چاودێری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌فه‌رمی كرایه‌وه‌    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   لێژنه‌ی باڵای فه‌توا: حوكمی شه‌رعی بانگی رۆژی هه‌ینی پێش زه‌وال روون ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی شێخ عه‌بدولباسیت بالیسانی ده‌كات    *****    *****   كۆلێژی زانسته‌ ئیسلامیه‌كان سیمینارێك بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ساز ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر؛ سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ شاندێكى باڵاى يه‌كێتى مامۆستايان ده‌كات    *****    *****   سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا: ده‌مانه‌وێ‌ فه‌توا زیاتر رێكخه‌ین له‌ كوردستان    *****    *****   رادیۆی ده‌نگی زانایان وه‌رزی نوێی ده‌ست پێ‌ ده‌كات    *****    *****   لقى هه‌ڵه‌بجه‌ى يه‌كێتى زانايان؛ يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى مانگانه‌ى خۆى ئه‌نجامدا    *****    *****   سلێمانی: یه‌كێتی زانایان به‌ژداری وۆرك شۆپێكی تایبه‌ت به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كات   
جه‌عفه‌ر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/10/2012 : 12:11:32
قه‌باره‌ی فۆنت
چەواشەكردنی خەڵك لەسەر پڕۆژەی پاراستنی پیرۆزییە ئاینیەكان

لەم نووسینە مەبەستم ئەوە نییە باسی باشی‌و خراپی دەرچوونی ئەم یاسایە بكەم، هەروەك مەبەستیشم نییە باسى باشی‌و خراپی ئەم پڕۆژەیە بكەم، بەڵام مەبەستم یەك شتە، كە ماوەیەكە لە رێگەی رادیۆ‌و تیڤیەكانەوە، گوێم لە كەسانێك دەبێت، كە ئەندامی پەرلەمانی كوردستانن، یان نووسەر‌و رۆشنبیرن، یان هەر كەسێكن، دەڵێن: پێویستمان بەم پڕۆژەیە نییە، چونكە ئەم سزایانە لە یاسای سزادانی عێراقی هاتووە.

ئەم قسەیە جگە لە چەواشەكردن‌و شێواندن هیچ مانای دیكەی نییە، بەم قسانە دەیانەوێت خۆڵ بكەنە چاوی خەڵك، چونكە تاكو ئێستا ئەوانەی سوكایەتیان بە پیرۆزییەكان كردووە، بەشی هەرە زۆری ئەوانەبوونە، كە بە چەند نووسینێك خۆیان خزاندۆتە ناو سلكی رۆژنامەنووسان، یان ئەم كارە پیرۆزەی رۆژنامەنووسیان قۆستۆتەوە، تا لێیەوە تانە‌و تەشەرەی سوكایەتی (نەك زانستی‌و خوێندنەوەی بابەتیانە) لە ئیسلام بگرن، ئەوانەش بە هیچ شێوەیەك ناتواندرێت بە یاسای سزاكانی عێراقی دادگایی بكرێن، چونكە یاسای تایبەت بە خۆیان هەیە‌و، لەوێوە بڕیاریان لەسەر دەدرێت، كە سزایەكی ئەوەندە ئاسانە، كەمترین كەسی پێ ناگەڕێتەوە.

ئەگینا با بێن كار بە یاسای سزادانی عێراقی بكرێت، من یەكەم كەسم بە ئاشكرا لەسەر تەلەفزیۆن‌و لە رادیۆ‌و لە ناوەندی شەقام دژی دەركردنی هەر یاسایەك دەوەستمەوە، كە باسی پاراستنی پیرۆزییەكان بكات، چونكە هەر یاسایەك دەربكرێت، وەك ئەوەی سزادانی عێراقی نییە، ئەگەر نا، هیوادارم چیدیكە بەم قسانە خەڵك چەواشە نەكەن، چونكە ئەگەر پشت بە یاسای سزادانی عێراقی ببەسترێت، دەبێ‌ یاسای رۆژنامەگەری هەموار بكرێتەوە.