یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   ئاماری لیژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان بۆ سالی 2017 ی زاینی    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى بيرى توندڕۆيى و پته‌وكردنى پێكه‌وه‌ژيان، ئه‌ركى هه‌موومانه    *****    *****   باوكی مامۆستا مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی كۆچی دوایی كرد    *****    *****   مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی سوور كۆچی دوایی كرد    *****    *****   لێبووردنی گشتی بكوژانی زانایانی ئایینی ناگرێته‌وه‌    *****    *****   مێرگه‌سۆر: مامۆستا مەلا ابراهیم شێخانی کۆچی دواييكرد    *****    *****   بادينان: شێخ وحيدالدين بريفكانى کۆچی دوایی کرد    *****    *****   نووسینگەی وەزیری ئەوقاف؛ ئاگاداريه‌ك بۆ ناوەندەکانی ڕاگەیاندن و ده‌زگا ڕۆژنامەوانییەکان بڵاوده‌كاته‌وه‌    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كانی كوردستان    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاراسته‌ى دكتۆر مه‌لا مادح به‌رزێوه‌يى ده‌كات    *****    *****   شاره‌زوور: شاندێكى باڵاى لقى زانايان به‌شدارى ڕێوڕه‌سمى خوێندنه‌وه‌ى مه‌ولودى مزگه‌وتى نوێى گوندى زه‌ڵم ده‌كات   
جه‌عفه‌ر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/10/2014 : 11:00:18
قه‌باره‌ی فۆنت
رێگایەکی ئاسانتر تا حاجیەکان سەدەقەو زەکاتەکانیان بێننەوە کوردستان

شه‌وی رابردوو له‌ خه‌تی هه‌واڵه‌كانی كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده‌ دیتم نووسرا بوو، كه‌ به‌ڕێز مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی كه‌ ئێستا له‌ سه‌فه‌ری حه‌جه‌ داوای له‌ یه‌كێتی زانایان كردووه‌ داوا له‌ حاجیانی كوردستان بكه‌ن زه‌كاته‌كانیان له‌ حه‌ج دابه‌ش نه‌كه‌ن.

لێره‌وه‌ رێگه‌یه‌كی ئاسانتر پێشنیاز ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م كاریگه‌رتر بێت هه‌میش خه‌ڵكی هه‌ژاری كوردستان لێی سوودمه‌ند بێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست حاجیانی ئه‌مساڵ بێت، ئه‌وا هه‌ر له‌وێ‌ لێژنه‌ی فه‌توا هه‌یه‌، كه‌ یه‌كێتی زانایانیشی تێدایه‌، هه‌روه‌ها هه‌موو قافله‌یه‌كیش موڕشید دینی خۆی هه‌یه‌، ده‌كرێ‌ لێژنه‌ی فه‌توای حه‌ج - كه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وێن باشتری لێده‌زانن - كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن، ئه‌گه‌ر شتێكی وا هه‌بێت ئه‌وا سه‌رجه‌م موڕشیده‌ ئایینیه‌كان كۆبكرێنه‌وه‌‌و هه‌ر یه‌كه‌‌و له‌لای خۆیه‌وه‌ قافله‌كه‌ی خۆی لێ ئاگادار بكاته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی سه‌فه‌ری حه‌جیان كردووه‌، ده‌زانن خه‌ڵكێكی كه‌م نه‌بێت كه‌س ئاگای له‌ راگه‌یاندن نییه‌‌و، خه‌ڵك سه‌رقاڵی كاره‌كانی خۆیانن.

خۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیش ساڵانی داهاتوو بێت ئه‌وا ده‌كرێ‌ ساڵی داهاتوو چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ سه‌فه‌ری حه‌ج لێژنه‌ی فه‌توای هه‌رێمی كوردستان قسه‌یه‌ك له‌م باره‌وه‌ بكات.

بۆیه‌ وێڕای ده‌ستخۆشیم بۆ ئه‌م داوایه‌یان بەتایبەتی کە ئەمرۆ بەهۆی زۆری ئاوارەو بێ مووچەیی، خەڵکی کوردستان لە هەموو کاتێك زیتر پێویستی بە هاوکاری هەیە، پێم وایه‌ ئه‌م رێگه‌یه‌ باشترو خێراترە‌.