یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به‌ بۆنه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عبدالرحمن خەندەكى کۆچی دوایی کردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا شێخ سەلمان شێخ عوسمان زیخانی کۆچی دوایی کردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات    *****    *****   قائيمقامی قەزای شێخان سەردانی لقی شێخانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا تەحسین بەشارەتی کۆچی دوایی کردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەرین دەکات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا ظاهر نبی زێباری کۆچی دوایی کردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لەشاندێکی مەرجەعی گەورەی ئایەتوڵا سید صادق حسینی شیرزای دەکات    *****    *****   بەرەچاوکردنی رێنماییە تەندروستیەکان تاقیکردنەوەي یەکسانی کردنی بروانامە بەرێوە دەچێت    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا سەبارەت بە هاتنەوەی مانگی مەولوود روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان پێشوازی لە وەزیری هەرێم بۆ کارو باری پێکهاتەکان دەکات    *****    *****   لەسەر پرسی کۆرۆنا لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان و ئیدارەی ناوچەکە کۆبوونەوەیەک ساز دەکەن   
د.جعفر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/10/2013 : 15:02:33
قه‌باره‌ی فۆنت
په‌یكه‌ر شكێندرا‌و خۆشه‌ویستی تیرۆر كرا

هه‌رچه‌نده‌ خوودی په‌یكه‌ره‌كه‌ جێگه‌ی سه‌رنج‌و تێبینی بوو، كه‌ خۆشه‌ویستیان له‌و هێنده‌ ئامانجه‌ بچووك كردبووه‌وه‌، به‌ڵام به‌ هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ بیركردنه‌وه‌ی كه‌سانێكی دیكه‌یه‌‌و، له‌وانه‌یه‌ به‌ شێوازێكی دیكه‌ ته‌فسیری تایبه‌ت به‌ فیكر‌و بۆچوونی خۆیان هه‌بووبێت، به‌ڵام به‌ بڕوای من سووتاندنی ئه‌م په‌یكه‌ره‌ ئه‌گه‌ر ته‌نها سووتاندنی دارێك‌و به‌ردێك بووبێت، كه‌ به‌ بۆچوونی كه‌سانێك هێمای خۆشه‌ویستی بووه‌. به‌ڵام كاردانه‌وه‌كانی دژ به‌ سووتاندنه‌كه‌ خۆشه‌ویستیان سووتاند‌و كوشتیان ئه‌گه‌ر تیرۆریان نه‌كردبێت، چونكه‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی هیچ له‌ ناسنامه‌‌و كه‌سایه‌تی بكه‌ره‌كه‌‌و ئامانجه‌كانی سووتاندنه‌كه‌ بزانن، كه‌سانێك وه‌ك كاردانه‌وه‌ كۆمه‌ڵه‌ كارێكی دوور له‌ هه‌موو به‌هایه‌كیان كرد، له‌ بری ماچی خۆشه‌ویستی، كه‌ ماچێكی پاكی دوور له‌ هه‌وه‌سی سێكسییه‌، ماچێكی لێوانلێو پێچه‌وانه‌یان كرده‌ به‌رگریكاری خۆشه‌ویستی، به‌ ناوی خۆشه‌ویستییه‌وه‌ به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان خسته‌ ژێر پێیان‌و، به‌ په‌رچه‌كرداری دژ به‌ كاری كه‌سێك هیچ حسێبێكیان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ نه‌كرد‌و ده‌یانه‌وێت ته‌واوی هاووڵاتیانی كوردستان بكه‌نه‌ (تاوانبار!)، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك بزانن ده‌رباره‌ی كه‌سه‌كه‌ زمانیان له‌ مامۆستایانی ئایینی كردۆته‌وه‌‌و، زمانی هێڕش و هه‌ڕه‌شه‌‌و گوڕه‌شه‌ له‌ دژیان به‌كار دێنن، ئه‌وی هه‌ر كه‌مه‌ك دیقه‌تی دابیتێ‌ ده‌زانی ئه‌م كاره‌ هه‌ڵقوڵاوی كۆنه‌ قینێكن ده‌رهه‌ق كۆمه‌ڵگه‌‌و ئایین‌و مامۆستایانی ئایینی، چونكه‌ نه‌ ده‌زانن كێ‌ وایكردووه‌؟ بۆچی وایكردووه‌؟ كه‌سێكی دینداره‌ یان نا؟.

بۆیه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌ڵێم: ئه‌و رقبارانه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ دژ به‌ كۆمه‌ڵگه‌‌و مامۆستایانی ئایینی ده‌یڕێژن، نه‌ك هه‌ر خزمه‌ت ناكات، به‌ڵكو به‌ یه‌كجاری خۆشه‌ویستی ده‌كوژێت. كه‌سێكی (له‌ هه‌موو روێكه‌وه‌) نادیار په‌یكه‌ری شكاند‌و، (به‌ناوی) به‌رگریكارانی خۆشه‌ویستیش خۆشه‌ویستییان تیرۆر كرد.

هیوادارم به‌خۆیان دابچنه‌وه‌‌و، به‌م ره‌شبینی‌و نه‌رێنییه‌ نه‌ڕواننه‌ كاره‌كان‌و، كاری كه‌س به‌ كه‌س نه‌سپێرن، له‌ بری ئه‌وه‌ بیسه‌لمێنن خۆشه‌ویستی خۆشه‌ویستییه‌ نه‌ك رقباراندن.

 

 

*تێبینی: ئه‌م نووسینه‌ زیاتر بۆ ئه‌وانه‌یه‌ هه‌ڵگری ئه‌م كاردانه‌وه‌ نه‌رێنیانه‌ بوون‌و، له‌ په‌نای په‌یكه‌رێك هێڕش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر مامۆستایانی ئایینی‌و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ دروست‌و جوانه‌كان. ئامانجیشم وشیاری‌و بێداری هه‌مه‌ لایه‌نه‌یه‌، نه‌ رقبوونه‌وه‌ له‌ هیچ كه‌سێك.