یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە دروشمی (ئیبنو ئادەم قەڵەمێک بە باڵای هەڵگۆرد) کۆنفرانسێکی زانستی بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان پرۆژە پێشنیاری بوژاندنەوەی خوێندنی (حوجرە) دەداتە وەزارەتی ئەوقاف    *****    *****   یەکێتی زانایان لەپێناو پاراستنی پێگەی فەتواو شیرازەی کۆمەڵایەتی نوسراوێک ئاراستەی کەناڵەکانی راگەیاند دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   شاندێکی یەکێتی زانایان سەردانی لقی ۱۹ ی پارتی دەکەن    *****    *****   لەسەر راسپاردەی سەرۆکی یەکێتی زانایان کێشەی نێوان مامۆستا مەلا فاتح و مامۆستا هەڵۆ لە لقی سلێمانی چارەسەر کرا    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: ناکرێ مینبەر بۆ تەشهیرو یەکتر شکاندن و ململانێ و کاردانەوە بەکار بێت    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن وەڵزی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایانیش پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان جه‌ژنی قوربان له‌ هه‌موو لایه‌ك پیرۆز ده‌كات    *****    *****   لە مەراسیمێکدا دیاری بەسەر کۆمەڵێک مامۆستای ئایینی دەڤەری زیارەت و دەوروبەری دابەش کرا    *****    *****   شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان سەردانی شارەوانی و ئەوقافی شارەکە دەکەن   
جه‌عفه‌ر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/06/2014 : 12:25:28
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه‌ ته‌ده‌خولی سیاسه‌ت ناكه‌ن

نزیكه‌ی دوو ساڵ بوو عه‌ره‌به‌ سوننه‌كانی عێراق له‌ گۆڕه‌پانه‌كان داوایان ده‌كرد ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ شیعه‌كان یه‌كسان بن له‌ مافه‌كانیان، حكومه‌ت گوێی پێنه‌دا‌و، هه‌رچی داوایان له‌ مه‌رجه‌عه‌كان كرد قسه‌یه‌ك بكه‌ن، مه‌رجه‌ع قسه‌یان نه‌كرد‌و گووتیان: ئێمه‌ ناچینه‌ ناو باس و خواسی سیاسیه‌وه‌. كه‌ حكومه‌تی مالیكی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی بڕی، یه‌كێتی زانایان شاندێكی مامۆستایانی ئایینیان رێكخست بۆ مه‌رجه‌عه‌كان‌و داوایان لێكردن ئاگاداری مالیكی بكه‌نه‌وه‌ تا قووتی خه‌ڵك نه‌بڕێت، به‌ڵام گووتیان: ئه‌وه‌ سیاسه‌ته‌‌و مه‌رجه‌ع ته‌ده‌خول ناكات، هه‌رچه‌نده‌ زانایانی كورد گووتیان ئه‌وه‌ سیاسه‌ت نییه‌ ئه‌وه‌ بڕی نانی خه‌ڵكه‌، به‌ڵام ئه‌وان به‌ مالیكیان نه‌گووت پشتی چاوت برۆیه‌. كه‌چی هه‌ركه‌ ده‌سه‌ڵاتی مالیكی كه‌وته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، له‌ ماوه‌ی (24) كاتژمێر مه‌رجه‌ع فه‌توای دا، به‌وه‌ی دیفاعكردن له‌ حكومه‌تی مالیكی جیهاده‌، واته‌ هه‌ر هه‌ڵوێستێك له‌ زیانی شیعه‌ بێت سیاسه‌ته‌‌و ته‌ده‌خول ناكه‌ن، به‌ڵام هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ قازانجی شیعه‌ بێت به‌بێ‌ سێ‌‌و دوو ته‌ده‌خولی ده‌كه‌ن‌و گوێشی پێناده‌ن.