یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   یادی مه‌ولودی فه‌خری کائینات له‌ هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   وەزارەتی ئەوقاف؛ له‌باره‌ى كۆچى دوايى مامۆستايێكى ئايينى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ قايمقامى قه‌زاى شێخان ده‌كات    *****    *****   دهۆك: مامۆستا مه‌لا هه‌ژار رێكانى كۆچى دواييكرد    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات   
جه‌عفه‌ر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/04/2011 : 11:22:28
قه‌باره‌ی فۆنت
ده‌رسێك بۆ كاربه‌ده‌ستان
تۆ، ئه‌گه‌ر كاربه‌ده‌ستی، ده‌ته‌وێت هه‌ر به‌ كاربه‌ده‌ستی بمێنیته‌وه‌، یان له‌ ده‌سه‌ڵات نیت‌و، ده‌ته‌وێت ببیته‌ به‌شێك له‌ ده‌سه‌ڵات‌و، شتێكت له‌و حكومه‌ته‌ به‌ركه‌وێت، ته‌نها یه‌ك رێگه‌ چاره‌تان له‌ پێشه‌، ئه‌گینا دڵنیابن سه‌ركه‌وتوو نابن، له‌ دونیا به‌ به‌رچاوی جه‌ماوه‌ر سه‌رشۆر‌و، له‌ دوارۆژیش په‌روه‌ردیگار لێپێچینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كات، ئه‌و تاكه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ش چه‌سپاندنی عه‌داله‌ت‌و دادپه‌روه‌رییه‌، جا من ئه‌و بابه‌ته‌ شی ناكه‌مه‌وه‌، دوو نموونه‌ی كورت ده‌هێنمه‌وه‌، هه‌موو ماناكانی دادپه‌روه‌ری ده‌رده‌كه‌ون:

نموونه‌ی یه‌كه‌م: نوێنه‌ری كیسرای رۆم دێته‌ مه‌دینه‌‌و، داوا ده‌كات چاوی به‌ ئیمام عومه‌ری كوری خه‌تاب ئه‌میری ئیمانداران بكه‌وێت، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ماڵه‌ بێ‌ پاسه‌وانه‌كه‌ی ده‌كات، پێی ده‌ڵێن: له‌وانه‌یه‌ ئه‌و پیاوه‌ هه‌وبێت، كه‌ له‌ژێر داره‌كه‌ خه‌وتووه‌!. ئه‌ویش زۆر سه‌ری سورده‌مێنێت، كاتێك ده‌بینێت ئیمامی عومه‌ره‌، پێی ده‌ڵێت: (ده‌سه‌ڵاتت گرته‌ ده‌ست، له‌ ده‌سه‌ڵاتت دادپه‌روه‌ر‌و عادل بووی، خۆت ئه‌مین بووی‌و ئه‌مانه‌تت به‌رپا كرد، بۆیێ‌ –به‌ ئیسراحه‌ت‌و بێ‌ ترس- خه‌وتی).

نموونه‌ی دووه‌م: فاتیمه‌ی هاوسه‌ری عومه‌ری كوری عه‌بدولعه‌زیز ده‌گێرێته‌وه‌، كاتێك عومه‌ر خه‌لیفه‌ بوو، رۆژێكیان چوومه‌ ژووره‌وه‌ ده‌گریا، لێم پرسی: شتێك رووی داوه‌؟ گووتی: فاتیمه‌، كاروباری ئه‌و ئوممه‌ته‌م گرته‌ ده‌ست، ئێستا –من كه‌ خه‌لیفه‌م- بیر ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌ حاڵی هه‌ژارێكی برسی، نه‌خۆشێكی بێ‌ كه‌س، رووتێكی ماندوو، سته‌ملێكراوێكی فه‌رامۆش كراو، دووره‌ده‌ستێكی به‌دیل گیراو‌و خاوه‌ن خێزان له‌ سه‌ر زه‌ویدا، دڵنیام خوای گه‌وره‌ لێپێچینه‌وه‌م له‌گه‌ڵدا ده‌كات له‌ باره‌یانه‌وه‌، ئه‌و كاتیش پێغه‌مبه‌ر ده‌بێ‌ نوێنه‌ری ئه‌وان بۆ لێپێچینه‌وه‌كه‌، ترسام به‌ڵگه‌م به‌ ده‌ست نه‌بێت بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌، بۆیێ‌ به‌زه‌ییم به‌خۆمدا هاته‌وه‌‌و، گریام.