یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   پرسه‌نامه‌ی یه‌كێتی زانایان بۆ وه‌فاتی مامۆستا مه‌لا ره‌شید قه‌ره‌نی زاده‌    *****    *****   بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشیی سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا ڕه‌شید قه‌ره‌نی زاده‌    *****    *****    ڕانيه‌: مامۆستا مه‌لا سه‌ید مه‌حمود نۆڵیچکه‌یی كۆچى دواييكرد    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن وەرتی کۆچی دوایی کرد    *****    *****    هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا عوسمان قه‌ڵاتى كۆچى دواييكرد    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ پێشوازى لە به‌رێز مه‌تڕان به‌شار و شاندێكى ياوه‌رى ده‌كات    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ قونسوڵى هه‌نگاريا ده‌كات    *****    *****   پێكه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ژن و هه‌ینی    *****    *****   یه‌كێتی زانایان داوای یاسایی له‌سه‌ر یونس راوی تۆمار ده‌كات    *****    *****   راگرتنی که‌ناڵی (سروشت) هه‌نگاوێکی مه‌ترسیدار    *****    *****   حوكمى زه‌كاتى پاره‌ى جوتیاران كه‌ له‌ برى ده‌غل له‌ حكومه‌ت وه‌رگيراوه‌   
جه‌عفه‌ر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/01/2012 : 12:41:08
قه‌باره‌ی فۆنت
خۆ پێغه‌مبه‌ریش شوان بوو
لێم پرسی: ژیان له‌ گوند خۆشتره‌ یان له‌ شار؟ گووتی: نا وه‌ڵا له‌ گوند خۆشتره‌، هه‌وای سازگاره‌، دڵكراوه‌یی‌و، گیانی هاریكاری‌و، میوانداری‌و، دینداری‌و... هه‌موو شتێكی جوانی لێیه‌، به‌ڵام به‌ حكومه‌ت‌و رۆشنبیر‌و مه‌لایانه‌وه‌ هه‌موویان دوژمنی گوند‌و گوندنشینانن، كه‌ باسی مه‌لای كرد، له‌سه‌ر حكومه‌ت‌و رۆشنبیران نه‌ڕۆییشتم، لێم پرسی: بۆچی مامۆستایانی ئایینی دژی گوندن، وه‌ڵامی دامه‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ وتاربێژه‌كانمان، كه‌ باسی كه‌سێكی نه‌فام بكه‌ن، ده‌ڵێن: (ده‌رێی شوانه‌، خۆ شوان نییه‌، وكی شوانان بوو)،



به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌خۆیان بكه‌ن هه‌ستی شوان‌و خاوه‌ن مه‌ڕو ماراتی بریندار ده‌كه‌ن، وامان لێده‌كه‌ن كاری شینایی چه‌قاندن‌و بیستان‌و به‌خێوكردنی مه‌ڕ‌و ماڵات له‌به‌ر چاومان ناشیرین بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌وه‌ خاوه‌نی ئه‌و سه‌رمایه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتیمانی‌و بێ‌ منه‌ته‌ بیت، دواكه‌وتووه‌، پێشكه‌وتوو ئه‌وه‌یه‌: ماری له‌ شاری بیت، له‌ دائیره‌یه‌ك دابمه‌زرێت.



ئینجا له‌سه‌ری رۆییشت... باشه‌ خۆ پێغه‌مبه‌ری خوا شوانه‌تی كردووه‌، هه‌موو پێغه‌مبه‌ران شوانه‌تیان كردووه‌، ئیدی بۆ ده‌بێ‌ ئه‌و پیشه‌ سه‌ربه‌رزه‌ به‌ چاوی سووك ته‌ماشا بكرێت!.



ئه‌و قسانه‌ هی كوڕه‌ گه‌نجێك بوو له‌به‌ر ده‌رگای عیاده‌یه‌كی پزیشكی بۆی كردم، منیش وه‌عدم دا وه‌كو خۆی بڵاوی بكه‌مه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م رۆشنبیران‌و هه‌م مامۆستایانی ئایینی به‌ وریایی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ وته‌كانیاندا بكه‌ن.







ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ژماره‌ (78)ی گۆڤاری په‌یامی زانایان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.