یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   ئاماری لیژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان بۆ سالی 2017 ی زاینی    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى بيرى توندڕۆيى و پته‌وكردنى پێكه‌وه‌ژيان، ئه‌ركى هه‌موومانه    *****    *****   باوكی مامۆستا مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی كۆچی دوایی كرد    *****    *****   مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی سوور كۆچی دوایی كرد    *****    *****   لێبووردنی گشتی بكوژانی زانایانی ئایینی ناگرێته‌وه‌    *****    *****   مێرگه‌سۆر: مامۆستا مەلا ابراهیم شێخانی کۆچی دواييكرد    *****    *****   بادينان: شێخ وحيدالدين بريفكانى کۆچی دوایی کرد    *****    *****   نووسینگەی وەزیری ئەوقاف؛ ئاگاداريه‌ك بۆ ناوەندەکانی ڕاگەیاندن و ده‌زگا ڕۆژنامەوانییەکان بڵاوده‌كاته‌وه‌    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كانی كوردستان    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاراسته‌ى دكتۆر مه‌لا مادح به‌رزێوه‌يى ده‌كات    *****    *****   شاره‌زوور: شاندێكى باڵاى لقى زانايان به‌شدارى ڕێوڕه‌سمى خوێندنه‌وه‌ى مه‌ولودى مزگه‌وتى نوێى گوندى زه‌ڵم ده‌كات   
جه‌عفه‌ر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/02/2015 : 11:51:16
قه‌باره‌ی فۆنت
ئیسلام ناشیرین مه‌كه‌ن

سه‌یركه‌... ئیسلام ئه‌و ئایینه‌ی ره‌حمه‌ت بوو بۆ موسڵمان و ناموسڵمان، ده‌رباره‌ی گیانی مرۆڤ ده‌فه‌رمووێت: (مَنْ قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعًا)( المائدة/ 32.).

واته‌: ئه‌وه‌ی كه‌سێك بكوژێت به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی كه‌سی كوشتبێت یان خراپه‌كاری له‌سه‌ر زه‌وی بڵاوكردبێته‌وه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ هه‌موو خه‌ڵكی كوشتبێت، ئه‌وه‌ی كه‌سێك له‌ مردن رزگار بكات وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ هه‌موو خه‌ڵكی له‌ مردن رزگار كردبێت.

دیقه‌ت بده‌: ئه‌و ئایینه‌ی ئێمه‌ كه‌ یه‌ك مرۆڤی یه‌كسان كردووه‌ به‌ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی له‌ كوشتن و ژیاندن، به‌ڵام كاتێك ده‌كرێته‌ ئامرازی كوشتن  و سه‌ربرین و سووتاندن و تاڵانكردن، چ سته‌مێكی لێده‌كرێت و هه‌موو جوانیه‌كانی لێ‌ ده‌ستێندرێته‌وه‌.. ده‌بێ‌ پشتی هه‌موو ئه‌و كارانه‌ش هێشتا كه‌سانێك هه‌بن به‌ چه‌ند قسه‌یه‌ك فریو بدرێن و به‌شداری ئه‌و شه‌ره‌ بكه‌ن، كه‌ ئیسلامی پێ‌ ناشیرین ده‌كرێت و ئیسلامیش له‌و كارانه‌ دووره‌.

جەعفەر گوانی لە کتێبی: (دیلگرتن... ئازاردان، سووتاندن، سەربرین/ 19).