یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   باکوری کوردستان: شێخ عەبدولکەریم نورشێنەیی لەناو حوجرەکەیدا شەهید دەکرێت    *****    *****   روونکردنەوەیەک سەبارەت بە وتاری هەینی    *****    *****   راگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی بینگۆل سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی مامەڵەی (فۆڕئێکس) روون دەکاتەوە    *****    *****   حوكمی به‌شداریكردن له‌ كۆمپانیای (یونیك فاینس)    *****    *****   حوكمی فیقهی به‌ده‌ل حه‌ج بۆ كه‌سی په‌ككه‌وته‌ یان مردوو به‌ تایبه‌ت پاش ده‌رچوونی ناوی له‌ تیرو پشك    *****    *****   حوكمی به‌كرێگرتنی كه‌سێك له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌جیاتی ئه‌و ده‌وام بكات به‌رامبه‌ر مه‌بله‌غێك پاره‌    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی دانانی مناڵی بلوری له‌ڕه‌حمی هه‌وێدا روون دەکاتەوە    *****    *****   سعودیە: سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کۆنگرەی باڵای رابیتەی جیهانی ئیسلامی دەکات    *****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان سەرپەرشتی كۆبوونەوەی وەرزی لێژنەی فەتوای هەولێردەكات    *****    *****   یەکێتی زانایان کتابێک بەناونیشانی (مافی په‌نادراوه‌كان له‌ ئیسلامدا) ئامادەی چاپ دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سەردانی بزوتنەوەی گۆران دەکات   
جه‌عفه‌ر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/10/2017 : 11:15:42
قه‌باره‌ی فۆنت
مام جه‌لال به‌م شێوه‌یه‌ نه‌بوو

هه‌موومان هه‌مبارین بۆیه‌ نامه‌وێ وه‌ك زۆربه‌ی پۆسته‌كان ده‌ست به‌ شینێ بكه‌م، به‌ڵكو گه‌ره‌كمه‌ هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ر خاڵێك بكه‌م.

هه‌ندی دوو رۆژه‌ ده‌خوێنمه‌وه‌و گوێده‌گرم، هه‌مووان به‌ شان و باڵی خوالێخۆشبوو مام جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌ڵده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی سه‌رنجم داوه‌ په‌یامه‌كانی (زۆربه‌ی) سیاسییه‌كان هێنده‌ی په‌یامی سیاسین، كه‌متر هاوخه‌مین، چونكه‌ گرنگترین خاڵی ئیجابی مام جه‌لال له‌وه‌دا بووه‌، كه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌ حزب و لایه‌نه‌كان هه‌بووه‌، به‌ڵام له‌و كاته‌ی بڕیاری ئاشتی داوه‌، له‌ دڵه‌وه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی داوه‌، به‌تایبه‌تی دوای شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆ، مام جه‌لال بڕیاریدا له‌ پێناوی ئاشته‌وایی ناو ماڵی كورد قوربانی به‌ هه‌مو شتێك بدا، تا گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ی له‌ ناو خودی حزبه‌كه‌ی به‌ لاوازو ترسنۆك وه‌سف بكرێت، به‌ڵام ئه‌و باكی به‌و قسانه‌ نه‌بووه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌و رۆژییه‌وه‌ تاكه‌ وشه‌یه‌كیشی ده‌رنه‌بڕیوه‌ بۆنی شه‌ڕی لێ بێت.

كه‌واته‌ خاڵی به‌هێزی مام جه‌لال قوربانیدان بووه‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی و حزبه‌كه‌شی له‌ پێناو ئامانجی گه‌وره‌تر كه‌ كوردستانه‌، به‌ڵام دیقه‌ت بده‌ په‌یامی زۆربه‌ی لایه‌ن و كه‌سه‌ سیاسیه‌كان، زۆربه‌یان له‌ په‌نای پرسه‌ی مام جه‌لال تانه‌و ته‌شه‌ریان له‌وه‌ی دیكه‌ داوه‌، هه‌ندی ویستوویانه‌ مردنی مام جه‌لال بكه‌نه‌ پردی ئینتیقام خودی په‌یامه‌كه‌ی مامه‌یان ئامانج نه‌بووه‌، ئه‌گه‌ر حزب و رێكخراوو رۆشنبیران و هاوڵاتیانی كوردستان له‌ هاوسۆزیان بۆ مام جه‌لال راست ده‌كه‌ن، ده‌بوو له‌ (دڵه‌وه‌) روو بكه‌نه‌ یه‌ك و ئاشت ببنه‌وه‌، ده‌ست له‌ ناو ده‌ستی یه‌ك بنێن، كۆتایی به‌و جه‌نگه‌ ده‌روونییه‌ بێنن كه‌ دژی تاكی كوردی هه‌ڵیانگیرساندووه‌، ده‌ست له‌ شكاندنی یه‌كتر هه‌ڵگرن، به‌ڕاستی واز له‌ هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بێنن له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی مه‌زنی كوردستان، له‌وه‌ به‌ولاوه‌ خۆڵخستنه‌ چاوو خه‌ڵك فریودانه‌.