یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   شاندێکی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مامۆستا مه‌لا زاهید باڵه‌كی ده‌كات    *****    *****   لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا كه‌ریم شارباژێری ده‌كات    *****    *****   به‌چاودێری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌فه‌رمی كرایه‌وه‌    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   لێژنه‌ی باڵای فه‌توا: حوكمی شه‌رعی بانگی رۆژی هه‌ینی پێش زه‌وال روون ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی شێخ عه‌بدولباسیت بالیسانی ده‌كات    *****    *****   كۆلێژی زانسته‌ ئیسلامیه‌كان سیمینارێك بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ساز ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر؛ سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ شاندێكى باڵاى يه‌كێتى مامۆستايان ده‌كات    *****    *****   سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا: ده‌مانه‌وێ‌ فه‌توا زیاتر رێكخه‌ین له‌ كوردستان    *****    *****   رادیۆی ده‌نگی زانایان وه‌رزی نوێی ده‌ست پێ‌ ده‌كات    *****    *****   لقى هه‌ڵه‌بجه‌ى يه‌كێتى زانايان؛ يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى مانگانه‌ى خۆى ئه‌نجامدا   
جه‌عفه‌ر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/08/2016 : 09:55:33
قه‌باره‌ی فۆنت
کوردو عەرەب دوێنێ و ئەمڕۆ

لەو رۆژانە کاتێك بەیاننامەی ساڵی ١٩٧٠ یەکەم کۆنگرەی یەکێتی زانایانم خوێندەوە، لە دوازدە خاڵ پێکهاتووە، خاڵی یازدەمینی زۆر جێگەی سەرنج بوو، چونکە ئەو کاتی کوردستان بەشێکی زۆر کەمی ئازاد بوو کەچی هەستێکی تەواو موسڵمانانەو مرۆڤانەیان هەبوو، لە بڕگەکەدا دەڵێت: (پشتگرتنی خەباتی گەلی تێکۆشەری فەلەستین کە لە دژی ئیمریالیزم و سەهیۆنیەت تێ ئەکۆشێ، بۆ سەندنەوەی ئەو وڵاتە پیرۆزە لە چەپەڵی سەهیۆنییەکان)، هەروا لەو کاتەی عێراق بەشداری شەڕی عەرەب – ئیسرائیلی کرد، مەلا مستەفای بارزانی شەڕی پێشمەرگەی دژی عێراق راگرت بۆ ئەوەی عێراق بە تەواوی سەرقاڵی شەڕی ئیسرائیل بن، کەچی دواتر هەرچی نەهامەتی هەیە بەسەر کورد هات تاکە سەرکردەو کەسایەتییەکی عەرەب قسەیەکی دلێرانەی لەسەر کورد نەکرد وەك ئێستا لەسەر خۆشیان بێدەنگن.

 

بەڵام ماوەی چەند ساڵێکە وەکو یەکێتی زانایان هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی ئەوقافی ئۆردەن و سەنتەری ئیمامی شافیعی لەو وڵاتەو یەکێتی زانایان هەیە، دوای ئەوە ئەوقافی ئەو وڵاتە لە هەموو کۆنفرانسەکاندا کوردستانی وەکو دەوڵەتێك و، مەرکەزی ئیمامی شافیعیش ئاڵای کوردستانی وەکو ئاڵای هەر وڵاتێك داناوە... ئەمە پێمان دەڵێت: ئەگەر ئێمە سووربین و کۆڵنەدەین دەتوانین تێڕوانینی زۆر خەڵك بگۆڕین، بەڵام گرنگ ئەوەیە دووربین لە دەمارگیری و بەرژەوەندی گەلەکەشمان لە پێشەوەی هەر بەرژەوەندییەکی تر دابنێین.