یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ده‌ڤه‌ری ئاكرێ‌‌و شێخان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   هه‌ولێر: پێنجه‌مین خولی شیاندنی‌ په‌یمانگای كوردستان بۆ وتاربێژان كرایه‌وه‌    *****    *****   ڕۆڵی ئیسلام له‌ ئاراسته‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌‌و رۆشنبیركردنی تاك    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ سه‌ردانى شارى سلێمانى ده‌كات    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   مامۆستا محەمەد مەلا قادر کۆچی دوایی کرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران‌و شه‌قڵاوه‌ی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   هه‌ولێر: سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ مامۆستا مه‌لا ئيحسان و مامۆستا مه‌لا وه‌يسى ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر: نوێنەری مەجمەعی عالمی تەقریبی ئیسلامی سه‌ردانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر: جێگرى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانى عێڕاق سه‌ردانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايان ده‌كات    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ جه‌خت له‌سه‌ر گرنگى پاراستنى سه‌نگى سوننه‌ت و فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا -صلى الله عليه‌وسلم- ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   ئه‌مریكا: به‌رێوه‌چوونی كۆنگره‌یه‌ك له‌باره‌ی قورئانه‌وه‌   
جه‌عفه‌ر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/09/2016 : 11:44:01
قه‌باره‌ی فۆنت
تورکیاو ئێران و سعوودیە خەڵکی کافر دەکەن

تورکیاو ئێران و سعوودیە خەڵکی کافر دەکەن

(زەنگێکی مەترسیدار)

یەك لەو مەترسییە گەورانەی مێژووی موسڵمانانی بە خوێن سوورکردووە پەنابردنی دەسەڵاتەکانە بۆ فیکری کافرکردن لە پێناوی لە ناوبردنی نەیارەکانیان، بە داخەوە لە حاڵی ئێستادا هەمان سیناریۆ دووبارە دەبێتەوە، ئێستا ئێران لە سەرووی هەمووشیانەوە خامەنەئی تەکفیری سعودیە دەکات بەوەی موسڵمان نینە چونکە وەهابین، لە بەرامبەردا موفتی سعودیە بێ دوودڵی ئێرانییەکان تەکفیر دەکات و بە کۆمەڵە مەجووسێك وەسفیان دەکات، لە هەموویان مەترسیدارتر رۆڵی تورکیایە، چونکە ئومێدی زۆرمان پێ هەبوو کە موسڵمانێتی لە فۆڕمێکی جیاواز لە گرووپە تووندڕۆکان پیشان دەدات، بەڵام لەوانیش پتر تێپەڕیوە، بەتایبەتی سەرباری ئەو پاکتاوە بێویژدانەی ئەنجام درا تووشی شۆك بووم کاتێك راستەوخۆ لە کەناڵی (TRT العربية) دیتم ئەردۆگان لەگەڵ کۆمەڵێك مەلای تورکیا کۆبووەتەوەو دەڵێت: (بڕۆن لە بنجو بناوانی کتێبەکانی گولەن بگەڕێن بۆ ئەوەی چەند رستەیەك بدۆزنەوە تا ئەو جەماعەتە کافر بکەین و تەفروتوونایان بکەین)، بەمەش ژن و منداڵ و سامانیان حەڵاڵ بکرێتو وەك غەنیمەت دەستیان بەسەردا بگیرێت. ئەم قسەیە زۆر مەترسیدارە چونکە پەنابردن بۆ رۆحی تەکفیرکرن مەسەلەیەکە پەیوەستە بە دابەشکردنی کۆمەڵگاو بە پیرۆزکردنی کوشتنی خۆبەخۆیە، هەر ئەوەیە ئێستا ئاگری مان و نەمانی بەرداوەتە عێراق و سوریا و یەمەن...

پێم وایە دەبێ هەموومان بەتایبەتی زانایان و بانگخوازان و بیریاران دژی ئەم تێڕوانینە بوەستنەوەو رێگەی لێبگرن، چونکە فیکرەکە یەك فیکرە کە خوێنی ئەوانی تر حەڵاڵ دەکات جا (قاعیدە، داعش، ئێران، سعودیە، تورکیا...) یان هەر کەسێکی تر بیکات، نیفاق و دوورووییە بۆ لایەك بێیە دەنگ و لە ئاست لایەکیش بێدەنگ و سکووت بیت.