یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   شاندێکی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مامۆستا مه‌لا زاهید باڵه‌كی ده‌كات    *****    *****   لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا كه‌ریم شارباژێری ده‌كات    *****    *****   به‌چاودێری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌فه‌رمی كرایه‌وه‌    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   لێژنه‌ی باڵای فه‌توا: حوكمی شه‌رعی بانگی رۆژی هه‌ینی پێش زه‌وال روون ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی شێخ عه‌بدولباسیت بالیسانی ده‌كات    *****    *****   كۆلێژی زانسته‌ ئیسلامیه‌كان سیمینارێك بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ساز ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر؛ سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ شاندێكى باڵاى يه‌كێتى مامۆستايان ده‌كات    *****    *****   سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا: ده‌مانه‌وێ‌ فه‌توا زیاتر رێكخه‌ین له‌ كوردستان    *****    *****   رادیۆی ده‌نگی زانایان وه‌رزی نوێی ده‌ست پێ‌ ده‌كات    *****    *****   لقى هه‌ڵه‌بجه‌ى يه‌كێتى زانايان؛ يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى مانگانه‌ى خۆى ئه‌نجامدا   
جه‌عفه‌ر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/05/2015 : 14:06:16
قه‌باره‌ی فۆنت
نیپال نامەیەك بۆ مەلحیدەکان

نیپال نامەیەك بۆ مەلحیدەکان

 

دوای ئەوەی بوومەلەرزەیەکی بەهێز ولاوتی نیپاڵی هەژاند و زیاتر لە ٧٠٠٠ کەس گیانیان لە دەستداو، زیاتر لە ١٤ هەزار کەسیش بریندار بوون. نزیکە ٨ ملیۆن کەسیش لە رووی دەروونیەوە پێیەوە کاریگەربوونە.. ئێستا خەلکەکە تووشی حاڵەتێکی دەروونی دژواربوونەو نازانن چۆن خۆیان لەم رووداوە جەرگبڕە رزگار بکەن... بۆ رزگاربوون ئێستا کۆمەڵێکی خۆبەخش لەگەڵ ئەو خەڵکە دادەنیشن و لە رێگەی یۆگاوە دەیانەوێت ماوەیەك هەست و بیریان لەم دنیایە داببرێنن تا هەناسەیەك بدەن.

لێرەوە گەورەیی ئیمان و خواناسیمان بۆ دەردەکەوێت... مرۆڤ ئەگەر ئیماندار بوو بەبێ ئەوەی هەستی خۆی لە واقیع دوورخاتەوە ئارام دەگرێت و دەتوانێت بەسەر سەختیەکاندا سەرکەوێت... بۆیە ئافرەتێکی کورد کاتێك کاتێك تەرمی سێ کوڕی شەهیدی پێکەوە بۆ دێنەوە بەبێ وەرزش ئارام دەگرێت... پێچەوانەکەی خەڵکێکی زۆر تووشی خۆکوشتن و ئینتیحارو نەخۆشی دەروونی، دەبنەوە تا زۆرێك لەوانەی نەخشەی بەختەوەری بۆ خەڵك دادەرێژن... هەر خۆشیان دەکوژن و تووشەی ئەمنەخۆشیانە دەبنەوەو بەرگەی ئازارەکان ناگرن.

بۆیە پیاوو ئافرەت و گەنج هەمیشە پێویستی بە ئیمانە تا بەختەوەری دونیاو قیامەت وەدەست بێنێت و لە ناخۆشیەکانیش دەرباز ببێت.

(الَّذِينَ آمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْرِ اللَّهِ أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ).