یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سەردانی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی (حاجی مەکیە) لە جیهان سیتی کرایەوە    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی زاخۆ لەگەڵ زانایانی دەڤەری باتیف کۆدەبنەوە   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 31/03/2016 : 10:39:56
قه‌باره‌ی فۆنت
وه‌سه‌تییه‌ت په‌ناگه‌ی ئارامییه‌ (ئه‌بولحه‌سه‌نی ئه‌شعه‌ری وه‌ك نموونه)

وهسهتییهت پهناگهی ئارامییه

(ئهبولحهسهنی ئهشعهری وهك نموونه)

جهعفهر گوانی

له چاوهڕوانی وهرگرتنی مووچه مامۆستایهكی ئایینی له مامۆستایهكی هاوڕێی بهندهی پرسی بوو: ئێستا له كوێی؟ ئهویش باسی هاموشۆی بهندهی كردبوو، برادهرهكهی تووشی سهرسوڕمان بوو: چۆن دهحهوێنهوه له كاتێكدا فیكرتان لێك جیاوازه، خوا ههڵناگرێ ئهو برایه تێیگهیاندبوو، كه ئهو جیاوازیانه تهنیا به خهیاڵ بۆ خۆتان درووست كردوونه.

ئهم بهسهرهاته تهنیا رووداوێك نییه تێبپهڕێت، چونكه ئهوهی قسهی كردووه مامۆستایهكی ئایینییه، بێگومان پێشنوێژو وتارخوێنیشه، ئهگهر ئهو وهها بیربكاتهوه، كه جیاوازی فیكر وا بكات دوو كهس پێكهوه نهحهوێنهوه، ئهی دهبێ خهڵكێكی تر چۆنی لێك بداتهوه.

ئهگهر بۆ مێژووی شهڕو ئاڵۆزی و ناخۆشییهكان بگهڕێینهوه، ئهوا ههموویان لهو كاتهوه درووست بوونه كه زمانی گفتوگۆ پێچراوهتهوهو یهكڕهنگی شوێنی به ههمهرهنگی لهق كردووه، بۆیه به دڵنیاییهوه ئهم وهها بیركردنهوهیه سهرهتایهكی مهترسیداره.

پێچهوانهی ئهم بیركردنهوهیه، دهكرێ بڕوانینه بهرهواژووه‌‌كهی، واته ههموو ئهو فیكرانهی به تهسكی له دایكبوونه تهمهنێكی كورتیان بهڕێكردووهو، چوونهتهوه قهبارهی خۆیان، له بهرامبهردا ئهوانهی مهساحهیهكی فراوانیان بۆ پێكهوهژیان هێشتۆتهوه تهمهنیان درێژتر بووه، بۆ ئهمهش دهكرێ ئیمامی ئهبولحهسهنی ئهشعهری به دیارترین نموونه ههڵبژێرین، هیوادارم ئهم بابهته به حهساسیهتی تهسكهوه تهماشا نهكرێت و دهرگای بیركردنهوه به رووی كهس دانهخات.

هۆكاری ههڵبژاردنی ئهو ئیمامه بۆ ئهوه دهگهڕێتهوه، كاتێك پرسیار له دكتۆر یوسف قهرهزاوی دهكرێت: كهسانێك تانه له عهقیدهی ئهزههری شهریف دهدهن بهوهی ئهشعهرین؟، ئهویش له وهڵامدا دهڵێت: (نه تهنیا ئهزههر، بهڵكو ئوممهتی ئیسلامی ئهشعهرییه، ئهزههر، زهیتوونه، كۆڕبهندی زانایان، قوتابخانهكانی پاكستان، تهواوی جیهانی ئیسلامی ئهشعهرین، سهلهفییهكان به بهراورد كۆمهڵێكی زۆر كهمن، بگره تهواوی سعوودییه سهلهفی نین، حیجازییهكان له نهجدییهكان و دهڤهری رۆژههڵات... جیاوازن، بۆیه ئهغلهبییهی ئوممهتی ئیسلام ئهشعهرین).

ببوورن مهبهست لهم قسانه تانهدان نییه‌‌ له هیچ موسڵمانێك، بهڵام پێویست بوو قسهكانی قهرهزاوی بگوازرێنهوه تا لێیانهوه بهرهو هۆكارهكانی مانهوهی تێڕوانینهكانی ئهشعهری بچین، كه تا ئێستاش ئهشعهرییهكان زۆرینهی ئوممهتی ئیسلام پێك دههێنن، دوای لێكۆڵینهوه دهركهوت كه ئیمامی ئهشعهری ههمیشه رێبازێكی وهسهگی ههڵبژاردووه، بهم رێچكهیهش دهرگای گفتوگۆی به رووی ههموواندا كردۆتهوه، ههوڵیشی داوه گۆڕهپانی موسڵمانێتی ههر به فراوانی بهێڵێتهوهو، دهرگای له دین دهرچوون زۆر بهرتهسك بكاتهوه، چونكه مێژووی فیرهقی ئیسلامی سێ رهوتی سهرهكی بهخۆوه دیتووه:

یهكهمیان: رێبازی عهقلانی تهواو كه موعتهزیلهكان نوێنهرایهتییان دهكهن، ئهوان ئهوهنده له ئهقڵانییهت چووبوونه خوارهوه، ههموو شتهكانیان به پێوهره ئهقڵییهكان دهپێوا، به ئهقڵیش دیفاعیان له عهقیدهو باوهڕی موسڵمانان دهكرد، ئهوان بۆ ئهوهی هیچ وێكچوواندنێك له نێوان باوهڕی موسڵمانی و نهسڕانیهت نهمێنێت، ههرچی سیفاته له خوای گهورهیان داماڵی، ئهوان ههموو ئهنجامهكانییان به عهقل لێك دهدایهوه، لێ ههر ئهوهنده بهس نییه، بهڵكو ئهوان له بری ئهوهی عهقلێكی كراوهیان ههبێت وهكو لێیان چاوهڕێ دهكرا، لێ له ههقیقهتدا ئهوانیش به جۆرێك له جۆرهكان ئهقلێكی داخراویان ههبوو، ئهمهش وای كردبوو به توندترین شێواز مامهڵه لهگهڵ جیاوازهكانیان بكهن، ئهوان لهو كاتهی پشتیوانی دهسهڵاتییان گرته دهست، پێش ههموو شتێك پشتییان به هێزو قوهت دهبهستی، كه خیلافهتی عهباسی تهبهنی ئیعتیزالی كرد، ئهوان دهسهڵاتییان قۆستهوه بۆ ئازاردانی نهیارانییان، بۆیێ وێڕای ئهوهی مهشوور بوون به سینگفراوانی و رێزگرتن له رای جیاوازو كرانهوهیان، بهڵام ئهوهی دواجار وهكی وان نهبووایه به زهبر دهیانهێنا ژێر ركێفیان، زیندانهكانیان پڕكردن له نهیارهكانیان، زاتێكی وهك ئیمامی ئهحمهدییان به دژوارترین شێوه ئازار دا، مرۆ شهرم دهكات كه دیمهنی زنجیركراوی ئیمام ئهحمهدهكان دێنێته بهرچاوهكانی، دواجار لهبهر ئهوهی ئهم فیكرهیه دهرگای به رووی جیاوازییهكان داخست، نهیتوانی جێگای خۆی له ناو دڵی خهڵكی بكاتهوه، ههربۆیه ههركه سهردهمی مهئموون و معتصم و واسیق كۆتایی هات، متهوهكیل دهستهڵاتی گرته دهست، ئهمیش پێچهوانهی ئهوانهی پێشوو بهری شهماڵهكهی رووهو ئههلی حهدیس بوو، بهمهش بهڕهكهی له بنی پێی موعتهزیلهكان هێنایه دهرو به زمان و ماڵ و شمشێر بووه پشتگیری رێبازهكهی ئیمام ئهحمهد، لهولاوهش كه ئیمامی ئهبولحهسهنی ئهشعهری ریزی موعتهزیكانی بهجێهێشت، خۆری ئیعتیزال بهرهو ئاوابوون رۆییشت، ئیدی كه ئهوان پشتییان بههێزو سهپاندن بهستی بوو، تهنیا سهدهیهكیان نهبردو به یهكجاری ماڵئاواییان كرد.

دووهمیان: لهگهڵ هاتنی متهوهكیل بۆ سهر دهسهڵات، ئیدی چرای حهنبهلییهكان رۆژ به رۆژ گهشتر دهبوو، ئهوان پێچهوانهی ئههلی ئیعتیزال رووهو زاهیری دهقهكان بوون، بهتایبهتی كه قوربانی زۆریان دابوو بۆ چۆكدادان به موعتهزیلهكان، تا ئێستاشی لهگهڵ دابێت خۆراگری و ئیستیقامهتی ئیمامی ئهحمهد بۆ دیفاعكردن له قهدیمیهتی قورئان جێگهی شانازیمانهو، ههمیشه وهكو پێشهنگێك ئیقتیدای پێوه دهكهین، بهڵام ئهوانیش كاردانهوهیان بهرامبهر موعتهزیلهكان ههر زۆر توند بوو، هێزو پشتیوانی دهسهڵاتییان قۆستهوه بۆ سهركووتكردنی نهیارهكانیان.

به دڵنییاییهوه ههندێك له ههنگاوهكانی ئیمامی ئهحمهد تهنیا دهرگاگرتن بووه له چوونه ناو باسگهلێكی نادروست، بۆ نموونه قهت ئهقڵ ئهوه قبووڵ ناكات كه ئیمامی ئهحمهد كاخهزی مهصحهفی بهردهست و، وشهكانی ناو زاری قورئانخوێنانی پێ قهدیم بووبێت، بهڵام بهو پێیهی قوربانی زۆر گهورهی دا له پێناوی دیفاعكردنی له قهدیمهتی قورئان، ئیدی پێی وابوو قسهكردن لهم كاخهزو وشانه بیدعهتهو پێویست به گووتن ناكهن، مهبادا ببێته دهرگای چوونه ناو فیتنهكه. لێ ئهوهی جێگهی سهرنجدانه شوێنكهوتووانی به ههمان شێوازی موعتهزیلهكان- باسهكهیان زۆر به توندی وهرگرت، دهرگای گفتوگۆیان به رووی خهڵكی تر داخست، بیروڕای خۆیان دهسهپاند، گاڵتهیان به فهقیهه شافیعی مهزهبان دهكردو، منداڵیان وهدوو دهنان، بگره كهسێكی وهكو گهبهری ئیمامی تهفسیرو مێژووناسان، كاتێك له كتێبهكهی، ناوی ئیمامی ئهحمهدی له ریزی فهرموودهناس نووسی نهك فیقهزانهكان، حهنبهلییهكانی تووڕه كرد، كاتێك لێیان پرسی: بۆچی ناوی ئهوت له نێو فهقیههكان دانهناوه؟ له وهڵامدا گووتی: نهمدیتووه ئهوهیان لێ گێڕابێتهوه، كهسیشم نهدیتووه لهوه پشتی پێ ببهستن. یهكسهر كهوتنه سهری و كووتیان، كاتێك چووه ناو ماڵهكهی، گهڕانهوه سهری و بهردبارانییان كرد، تا پۆلیس هات و رێیان لێگرتن، لهوهش زیاتر گۆڕهكهی ئیمامی ئهشعهرییان سهر بزر كردو بهشهو ئهسپهردهی خاكیان كرد له ترسی ئهوانهوه.

واته ئهوانیش پهنایان بۆ هێزو دهسهڵات و شكاندنهوهی بهرامبهر برد، تا دواجار لهگهڵ دهركهوتنی ئهشعهری ئهوانیش تهمهنی بیرۆكهكانیان له ناو دڵی خهڵكهوه زۆر درێژ نهبوو، بهمهش لهگهڵ پووكانهوهی سیاسهت ئهوانیش كز بوونهوه.

به كورتی: فیكرهی حهنبهلیهكان و موعتهزیلهكان دوو تێڕوانینی تهواو جیاواز بوون، یهكهمیان تهنیا دهق و دووهمیشیان ئهقڵییان دهكرده پێوهرو، ههردووكیشیان پشتییان بههێز دهبهستی بۆ سهركوتكردنی نهیارهكانیان، ئهمه وێڕای هاندانی خهڵك له دژی یهكتری. لهگهڵ ئهوهی هیچ رووبهرێكی ئهوتۆیان بۆ رای جیاواز نههێشتهوه، بهمهش ههردووكیان تهمهنییان زۆردرێژ نهبوو، بگره نهشیان تهنیا سهدهیهك ببڕن.

سێیهمیان: له نێوان ههردوو تهوژمی سهرهوه، كاراكتهری سێیهم هاته مهیدانهكه ئهویش ئیمام ئهبولحهسهنی ئهشعهری بوو، بهو پێیهی ماوهی چل ساڵ بوو له قوتابخانهی موعتهزیلی ژیا بوو، یهكێك بوو لهوانهی وهكو قوتبی داهاتووی ئهو مهدرهسهیه تهماشا دهكرا، بۆیه چاك لهو مهیدانهی ئهقڵ راهێنانی كردبوو، ههروهها ههموو هێزێكی خۆشی بهكارهێنا بۆ ئهوهی به جوانترین شێوه له رێگهی ئهقڵهوه خزمهتی دهق بكات، ئهمهش بۆ كهسێك ئهسپی خۆی باش لهو مهیدانه تاو دابێت زهحمهت نهبوو، ههنگاوهكهشی سهلمێنهری ئهو ههقیقهتهیه كه ئیسلام قهت ناكۆك نابێت لهگهڵ ئهقڵ، بۆ ئهمهش ئیمامی ئهشعهری مهیدانی وهسهتییهتی ههڵبژارد، بۆ نموونه له باسی خهلقی قورئاندا كه موعتهزیلهكان به مهخلوق و ئیمامی ئهحمهدیش به نامهخلووقی دهزانی، ئهشعهری دهیفهرموو: (القران كلام الله غیر مخلوق)، ئهمهش واته قورئان لهو حاڵهی نیسبهت دهدرێت بۆ خواو وهكو كهلامی خوا تهماشا دهكرێت ئهوا مهخلوق نییه، بهرام كاخهزی بهردهستی مرۆڤ و وشهكانی سهر زاران قهدیم نینهو مهخلوقن، دڵنیام ئیمامی ئهحمهدیش ههمان رای ههبووه، بهس نهیویستووه ئهو دهرگایه به رووی موعتهزیلهكان بكاتهوه.

له گۆڕهپانی پێكهوهژیان و رای جیاوازیش، بهلای ئهوانهوه ههرچی ئههلی قیبلهیه موسڵمانهو خۆیان دوورگرت له بابهتی (تهكفیرو تهبدیع و تهفسیق) بۆ ئهوهی بازنه فراوانهكهی ئیسلام وهكو خۆی بهێڵدرێتهوه، لهمهشدا ئههلی سوننهیان له تهنیا گرووپێك بهرتهسك نهكردهوه، بهمهش رێبازهكهیان بووه رێبازێكی زانستی ورد، بۆیه زانایان پێیان وایه ئهم ئهقڵه گهورهی ئهشعهری بوو چۆكی به موعتهزیلهكان دا، ههروا بهیداخی ئیسلامییان یهكخستهوه، ئێستاش به هۆی ئهوهی رێبازی وهسهتییهتی ههڵبژاردووه، لایهنی ئهقڵی ئهوهنده بههێزه زۆر جاران حهنبهلییهكان دهڵێن: هێشتا شوێنهواری ئیعتیزالی پێوه ماوه، كهچی ههندێك جاری تر دهڵێن: ئهو حهنبهلیهكی تهواوه.

جا لهبهر ئهوهی ئهشعهری ئهقڵی بۆ خزمهتی تێگهیشتن له دهق بهكارهێنا، ئیدی زانا گهورهكانی موسڵمانان روویان كردێ و، دوای زیاتر له ده سهده وهك قهرهزاوی دهڵێت ئێستاش زۆرینهی ههرهزۆری ئوممهتی ئیسلام پێك دههێنن.

به پووختی: تهنیا به وهسهتییهت ئوممهتی ئیسلام دهپارێزرێت و، دهتواندرێت بیره جیاوازهكان وێكڕا كۆبكرێنهوهو، پێكهوه جوانترین تابلۆی ههمهڕهنگ بنهخشێنن، چونكه ئیسلام خۆی له خۆیدا دینی وهسهتیهته، جگه لهوه بهرتهسككردنهوهی راستهقینه تهنیا له فیكرێك و رێگهنهدان بهوهی تر، جگه له تێكدانی ناو ماڵی موسڵمانان شتێكی تری لێوه شین نابیت. ئهو بابهتهش بۆ ئهوه نییه، خوانهخواسته دهرگایێكی تری ململانێ بێت و كهسێك دهستی چهوری پێ وشك بكاتهوه، چونكه وهكو خۆم هیچ جیاوازییهكی جهوههری له نێوان رایهكانی ئیمامی ئهحمهدو ئیمامی ئهشعهری نابینم، جیاوازییهكه‌‌ پتر له شێوازی گوزارشتكردنهو ئهوهی ههیه قوتابییهكان درووستیان كردووه. بهو ئومێدهی ههموومان برایانه پێكڤه بژین.

 

بۆ ئهم بابهته سوود وهرگیراوه له:

1/ الكامل فی التأریخ، لابن الأثیر.

2/ تأریخ الفرق الإسلامیه السیاسی والدینی. الدكتور إبراهیم الفیومی.

 

ئەم بابەتە لە ژمارە (103)ی گۆڤاری پەیامی راستی بڵاوکراوەتەوە