یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   یادی مه‌ولودی فه‌خری کائینات له‌ هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   وەزارەتی ئەوقاف؛ له‌باره‌ى كۆچى دوايى مامۆستايێكى ئايينى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ قايمقامى قه‌زاى شێخان ده‌كات    *****    *****   دهۆك: مامۆستا مه‌لا هه‌ژار رێكانى كۆچى دواييكرد    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات   
جه‌عفه‌ر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/09/2010 : 00:24:43
قه‌باره‌ی فۆنت
بانگخوازی ئیسلامی عبد الصبور شاهین كۆچی دوایی كرد
ته‌نها له‌ سه‌رچاوه‌‌و په‌ڕاوێزه‌كان بۆچوونه‌كانیم خوێنده‌وه‌، ئه‌گه‌رچی هیچ كتێبێكیم نه‌خوێندبووه‌وه‌، به‌ڵام هه‌ستم ده‌كرد، كه‌ مرۆڤێكی دڵسۆز‌و ساده‌یه‌، تا له‌ سه‌رفه‌رێكدا له‌ تاران سواری پاس بووین، له‌گه‌ڵ مامۆستا نه‌جمه‌دین وادی دانیشتین كابرایه‌ك هاته‌ كورسیه‌كه‌ی دوای ئێمه‌، كڵاوێكی مه‌یله‌‌و ره‌شی له‌سه‌ر سه‌ر بوو، ته‌مه‌نی ئیختیار بوو، به‌ڵام ده‌تگووت گه‌نجه‌ له‌سه‌ر قسه‌ی خێر‌و چاكه‌، گووتی: ده‌مناسن؟ گووتمان نه‌وه‌ڵلا، گووتی: من عبد الصبور شاهینم، پێشتر چه‌نده‌م خۆشویستبوو له‌ نووسینه‌كانی، له‌گه‌ڵ خه‌نده‌‌و مته‌وازیعیه‌كه‌ی زۆرترم خۆش ویست.






هه‌ر له‌و سه‌فه‌ره‌ گووتی: به‌ منیان گووت: تۆ تازه‌ خانه‌نشینی، چیتر وتار مه‌ده‌، مزگه‌وتیان لێ‌ ستاندمه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌رزی خۆم كرده‌ مزگه‌وت‌و، له‌وێ به‌ بێ‌ دابڕان له‌ ده‌رس‌و دیراسه‌‌و وتاردان به‌رده‌وامم. بۆیه‌ش ویكێبیدیا نووسیتی ناسراوترین بانگخوازی میسر بوو.

دكتۆر خه‌لیل سامه‌رائی ده‌یگووت: ئه‌گه‌ر بته‌وێت چاك له‌ باره‌ی قورئان تێبگه‌ی، یه‌ك له‌ كتێبه‌ هه‌ره‌ باشه‌كان كتێبی (تأريخ القرآن) له‌ نووسینی دكتۆر عبد الصبور شاهین، زیاتر خۆشم ویست، زۆر به‌ دوای ئه‌و كتێبه‌ گه‌ڕام ده‌ستم نه‌كه‌وت، تا له‌ پێشانگای كتێب هه‌بوو، زیاتر‌و زیاترم خۆش ویست.

ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌مه‌‌ كه‌ دكتۆر له‌ ته‌مه‌نی سه‌رووی 82 ساڵی وه‌فاتی كرد، زیاتر ئاخی بۆ هه‌ڵده‌كێشم، به‌ڵام پێش بمری ناسیم، ئێستاش هه‌ر شتێك بیخوێنمه‌وه‌ یا خوا خێری ئه‌وی تێدا بیت، چونكه‌ به‌س خۆم ده‌زانم بۆ من چه‌ند به‌ سوود بوو، هه‌زار ره‌حمه‌ت له‌ گۆڕی.