یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   یادی مه‌ولودی فه‌خری کائینات له‌ هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   وەزارەتی ئەوقاف؛ له‌باره‌ى كۆچى دوايى مامۆستايێكى ئايينى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ قايمقامى قه‌زاى شێخان ده‌كات    *****    *****   دهۆك: مامۆستا مه‌لا هه‌ژار رێكانى كۆچى دواييكرد    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات   
جه‌عفه‌ر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/03/2014 : 20:18:31
قه‌باره‌ی فۆنت
ئایا راسته‌ یه‌كێتی زانایان فه‌یسبووكی مه‌لایه‌كی داخستووه‌؟

ماوه‌یه‌كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان‌و، هه‌ندێك راگه‌یاندنه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ یه‌كێتی زانایان فه‌یسبووكی به‌ مه‌لایه‌ك داخستووه‌، سه‌یرتر ئه‌وه‌ بوو خه‌ڵكێك ئه‌مه‌یان به‌ هه‌ڵه‌یه‌كی یه‌كێتی زانایان وه‌سف ده‌كرد.

راستیه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌:

مامۆستایه‌ك ده‌رباره‌ی كامێرای هاتووچۆ بابه‌تێكی نووسی‌و دواجار له‌ باره‌یانه‌وه‌ گووتی: بردن‌و دزین‌و شكاندنی ئه‌م كامێڕایانه‌ له‌ روانگه‌ی شه‌رعه‌وه‌ هیچی تێدا نییه‌. دواتر كه‌ له‌ سایته‌كان بڵاوكرایه‌وه‌، مامۆستا (دزین)ه‌كه‌ی لابرد.

ئه‌م قسه‌یه‌ گه‌وره‌ بوو، چونكه‌ هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌م شتانه‌ دروست ببوایه‌ مامۆستا تێیدا مه‌سئول ده‌بوو، هه‌روه‌ها خودی قسه‌كه‌ پێچه‌وانه‌ی فه‌توای لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان‌و ئه‌زهه‌ر‌و زانایانی سعودیه‌‌و شوێنه‌كانی دیكه‌ بوو، كه‌ جه‌غت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ مرۆڤی موسڵمان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی هاتووچۆ بێت، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤی موسڵمان جوانترین هێمای شارستانی پیشان بداتو ‌و پشتیوانی هه‌ر هه‌وڵێك بكات، كه‌ گیانی خه‌ڵكی له‌ هه‌ر زیانێك بپارێزێت.

هه‌ڵه‌ی مامۆستا له‌وه‌دا بوو به‌ناوی شه‌رعه‌وه‌ قسه‌ی كردبوو، هه‌روه‌ك بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ش خه‌ڵكێكی زۆری مولحید قسه‌ له‌سه‌ر دین بكات، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بوو یه‌كێتی زانایان وه‌ڵامی بداته‌وه‌، به‌ڵام رێزیان بۆ مامۆستا هه‌بوو وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه‌، ئینجا برایانه‌ ئامۆژگاری مامۆستایان كرد، كه‌ ئه‌م كارانه‌ جوان‌و دروست نینه‌، مامۆستاش به‌ دڵێكی گه‌وره‌‌و سنگفراوانه‌وه‌، پێشنیازه‌كه‌ی وه‌رگرت‌و، به‌ خۆشی پێی باش بوو، واز له‌و فه‌یسبووكه‌ی بهێنێت، كه‌ شته‌كانی تێدا گه‌وره‌ ده‌كرێن، روونكردنه‌وه‌یه‌كیشی نووسی‌و داوای لێبووردنی كرد له‌وه‌ی به‌ناوی شه‌رعه‌وه‌ قسه‌ی كردووه‌، خۆزگه‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی هه‌ڵه‌ ده‌بن به‌م دڵگه‌وره‌ییه‌ پێشوازی لێبكه‌ن، نه‌ك وه‌ك كه‌سانێك كه‌ هیچ ئاگایان له‌ هیچ نییه‌ ره‌خنه‌ ده‌گرن له‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان فه‌یسبووكی به‌م مامۆستایه‌ داخستووه‌، بێ‌ ئاگان له‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان دادگا نییه‌ تا دابخات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ بڕوای مامۆستا خۆی بووه‌ به‌ بابه‌ته‌كه‌، ده‌بوو مامۆستایانیش شانازی به‌م هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتی زانایان‌و ئه‌م مامۆستا به‌ڕێزه‌ بكه‌ن.

دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌، ته‌حه‌دای هه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌م بیسه‌لمێنێت یه‌كێتی زانایان ئه‌م كاره‌ی كردبێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئازادی ته‌واوی داوه‌ته‌ هه‌ر قسه‌‌و باسێك كه‌ ده‌كرێن، هه‌ر تێبنیه‌كیشی له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێك هه‌بووبێت، ئه‌وا برایانه‌ ئامۆژگاری كراون، ئه‌و دیفاعه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌تایبه‌تی سه‌رۆكی زانایان له‌م مامۆستایه‌ی كرد، كه‌س له‌ كه‌سی نه‌كردووه‌، مامۆستا خۆشی ده‌زانێت ئه‌گه‌رنا تووشی چ سه‌رئێشه‌ی یاسایی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بوو.

 

ئه‌م باسه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ باشی‌و خراپی كامێڕا نه‌بووه‌، به‌ڵكو باسێكی دیكه‌ی شه‌رعی بوو.