یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   ئاماری لیژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان بۆ سالی 2017 ی زاینی    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى بيرى توندڕۆيى و پته‌وكردنى پێكه‌وه‌ژيان، ئه‌ركى هه‌موومانه    *****    *****   باوكی مامۆستا مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی كۆچی دوایی كرد    *****    *****   مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی سوور كۆچی دوایی كرد    *****    *****   لێبووردنی گشتی بكوژانی زانایانی ئایینی ناگرێته‌وه‌    *****    *****   مێرگه‌سۆر: مامۆستا مەلا ابراهیم شێخانی کۆچی دواييكرد    *****    *****   بادينان: شێخ وحيدالدين بريفكانى کۆچی دوایی کرد    *****    *****   نووسینگەی وەزیری ئەوقاف؛ ئاگاداريه‌ك بۆ ناوەندەکانی ڕاگەیاندن و ده‌زگا ڕۆژنامەوانییەکان بڵاوده‌كاته‌وه‌    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كانی كوردستان    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاراسته‌ى دكتۆر مه‌لا مادح به‌رزێوه‌يى ده‌كات    *****    *****   شاره‌زوور: شاندێكى باڵاى لقى زانايان به‌شدارى ڕێوڕه‌سمى خوێندنه‌وه‌ى مه‌ولودى مزگه‌وتى نوێى گوندى زه‌ڵم ده‌كات   
جه‌عفه‌ر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/04/2016 : 21:48:42
قه‌باره‌ی فۆنت
ئه‌مریکام چۆن دیت؟

بەشی یەکەم

ئەمریکییەکان چییان دەربارەی ئه‌نفال دەزانی؟

دوو هەفتە بەر لە ئێستا به‌ داوه‌تی کۆنگره‌یه‌ك بۆ ماوەی ١٠ رۆژ لە ئەمریکا بووین، کۆمەڵە شتێکی گرنگمان دیت، دەمەوێت لێرەوە بە کورتی باس لە بەشێكی پەیوەست بە کورد بکه‌ین.

کاتێك لە فرۆکەخانەی هیوستن دابەزین، پاش پرسیارکردن پۆلیسەکە زۆر زوو بەڕێیکردین لە کاتێکدا خەڵکی تر تاخیرتر دەکران، دواتر دوای ئەوەی چەندین ویلایەتمان بەسەر کردەوەو خەڵکی جیاوازمان بینی بۆمان دەرکەوت کە کورد لەوێ حورمەتێکی تایبەتی هەیە، وەك وەرگێڕەکەمان بۆی روون دەکردینەوە، ئێستا لەو وڵاتە کورد حورمەتێکی زۆر جیاوازی هەیە، پێشتر ئەگەر شەرمت بە ناوی کورد دەبوو، چونکە بێ کیان بووین، ئێستا بە شانازییەوە لە بری ناوی عێراق خۆت بە کورد دەناسێنی، بەڵام خاڵی سەرەکی ناوبانگی کورد بۆ پێشمەرگە دەگەڕێتەوە، ناوی پێشمەرگە بۆتە رەمزی ناساندنی کورد، هیچ شتێك ئەوەندەی پێشمەرگە ناوبانگی بۆ کورد دروست نەکردووە. ئەگینا خەڵکی ئەمریکا بەتایبەتی دام و دەزگاکانی لێکۆڵینەوە کەمترین زانیاریان دەربارەی ئازارەکانی کورد هەیە، بۆیە لەگەڵ مامۆستای ئازیز دکتۆر عوسمان هەڵەبجەیی چەندین سمینارو دیدارمان لە زانکۆو کۆمەڵێك دامو دەزگای ئەو وڵاتە ئەنجام دا دەربارەی ئەنفالی گەرمیانو خۆشناوەتی و بارزانیەکان و بادینان و .... هەستمان کرد وەکو چاوەڕێمان دەکرد وا نەبوو، چونکە کورد ئەوەندەی قسەی لەگەڵ دەوڵەت کردووە نەیتوانیوە لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەنجام بدات، لە کاتێکدا حکومەت پشتی خۆی بەو دەزگایانە دەبەستێت، هەروەها راگەیاندنی کوردیش که‌مترین رۆڵی هەبووە لە ناساندنی مەینەتییەکانی کورد، بۆ نموونە لە سمینارەكانمان بەتایبەتی لە واشنتن و نیۆیۆرك و تێکساس کە باسی ئازارەکانی کوردمان دەکرد سەریان سووڕ دەماو دەگریان، تا جارێکیان بەڕێز دکتۆر عوسمان دیمەنێکی هەڵەبجەی گێڕایەوە کە بە چاوی خۆی دیتوویەتی، چۆن دوو برا بە برینداری دێن و شوێنی هەردووکیان نەبووەو یەکیان جێماوە، هەمووان کردیانە گریان، هەندێکیان رۆژی پاشتر خەڵکی تریان هێنا بوو تا باسی ئازارەکانیان بۆ بکەین.

بۆیە ئەوەی ئێستا ناوبانگی داوەتە کورد تەنها پێشمەرگەیەو هەمیشە سەرت پێیان بەرزە، خۆزگە راگەیاندنەکانمان دەبوونە دەنگی گەیاندنی ئازارەکانی کورد، هەرچەندە نەمان دیت بەڵام (نامۆ عەبدوڵا) بە ئەندازەی خۆی دەنگێکی باشی ناساندنی کوردە، چونکە بەر لەوەی بۆ رووداویش کار بکات نووسەرێکی باشی رۆژنامەکانی ئەوێ و لە یەك لە باشترین زانکۆکانی ئەوێشەو، هەندی بزانم بە نوێنەرایەتی ئەو زانکۆیەش لەگەڵ ئۆباما دانیشتبوو.

(پێویستە کورد دەنگی خۆی بگەیەنێتە ناو دەزگاکانی لێکۆڵینەوە، خۆزگه‌ راگه‌یاندنه‌کانیش ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریکی ناوخۆنه‌ که‌مێکیش ئاوڕیان له‌ گه‌یاندنی مه‌ینه‌تییه‌کانی کورد ده‌دایه‌وه‌، پێشمەرگەش جێگەی سەربەرزییەو پێیان سەربەرزین)... هیوادارین لایەنەکانی کوردستان حورمەتی ماندووبوونی پێشمەرگە بزانن و فرمێسکی ئەنفالەکانیان لە بیر بێت و ناو ماڵی کورد بپارێزن.

ماویەتی...