یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   شاندێکی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مامۆستا مه‌لا زاهید باڵه‌كی ده‌كات    *****    *****   لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا كه‌ریم شارباژێری ده‌كات    *****    *****   به‌چاودێری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌فه‌رمی كرایه‌وه‌    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   لێژنه‌ی باڵای فه‌توا: حوكمی شه‌رعی بانگی رۆژی هه‌ینی پێش زه‌وال روون ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی شێخ عه‌بدولباسیت بالیسانی ده‌كات    *****    *****   كۆلێژی زانسته‌ ئیسلامیه‌كان سیمینارێك بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ساز ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر؛ سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ شاندێكى باڵاى يه‌كێتى مامۆستايان ده‌كات    *****    *****   سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا: ده‌مانه‌وێ‌ فه‌توا زیاتر رێكخه‌ین له‌ كوردستان    *****    *****   رادیۆی ده‌نگی زانایان وه‌رزی نوێی ده‌ست پێ‌ ده‌كات    *****    *****   لقى هه‌ڵه‌بجه‌ى يه‌كێتى زانايان؛ يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى مانگانه‌ى خۆى ئه‌نجامدا   
جه‌عفه‌ر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/11/2014 : 15:34:52
قه‌باره‌ی فۆنت
دۆزینه‌وه‌ی ده‌ستنووسێکی کۆنی قورئان له‌ ئه‌ڵمانیا

دۆزینه‌وه‌ی ده‌ستنووسێکی کۆنی قورئان له‌ ئه‌ڵمانیا

 

 زانكۆی( توبینگن)ی ئه‌ڵمانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ رایگه‌یاند ده‌ستنووسێکی قورئانیان لایه‌، دوای لێکۆڵینه‌وه‌ بۆیان ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ 20 یان 40 ساڵ پشتی وه‌فاتی سه‌روه‌رمان دروودی خوای له‌سه‌ر بێت نووسراوه‌ته‌وه‌.

لێره‌دا ده‌بێ ئه‌وه‌ بگووترێت، که‌ قورئانی پیرۆز تاکه‌ کتێبی ئاسمانییه‌ که‌ له‌گه‌ڵ دابه‌زینی یه‌کسه‌ر نووسراوه‌ته‌وه‌، ئه‌م ده‌ستنووسانه‌ش به‌ڵگه‌ی گه‌وره‌ترن له‌سه‌ر قورئانی پیرۆز.

ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ مه‌سیحییه‌کان ئینجیل له‌ سه‌رده‌می مه‌سیح نه‌بووه‌ به‌ڵکو کاری قوتابییه‌کانه‌ له‌ دوای ئه‌و، که‌ کۆنترین ده‌ستنووسی -به‌ گوێره‌ی مه‌سیحیه‌کان- بۆ سالی 130 زایینی ده‌گه‌رێته‌وه‌ له‌ مانچسته‌ره‌ ئه‌ویش ته‌نها ئینجیلی یۆحه‌ننایه‌، واته‌ ته‌نها یه‌ك گێرانه‌وه‌یه‌ نه‌ك هه‌ر چوار، ئه‌ویش کۆنترینه‌و 100 ساڵ دوای مه‌سیح نووسراوه‌ته‌وه‌.

به‌ڵام قورئان هه‌ر له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نووسراوه‌ته‌وه‌و به‌ چه‌ند قۆناغێك کۆکراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ ئه‌ڵمانییه‌کان نوسخه‌یه‌کیان ده‌ستکه‌وتووه‌ به‌ فۆنتی عه‌ره‌بی کوفی ته‌نها 20 ساڵ پاش وه‌فاتی نووسراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌ به‌شێکه‌ له‌ مانای (إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ) که‌ خوا خۆی ئه‌م په‌یامه‌ ده‌پارێزێت.

 

جه‌عفه‌ر گوانی