یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   شاندێكی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی دەڤەری ئاکرێ دەکات    *****    *****   لەسەر داوای یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف داواکاری گشتی سکاڵای سزایی لەسەر (لوقمان کەریم) دەجوڵێنێت    *****    *****   مامۆستا مەلا مقداد محمد سعيد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و وەزیری تەندروستی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکەن    *****    *****   شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی لقی هەولێری یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   قائيمقامی قەزای شێخان سەردانی لقی شێخانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی کۆمەڵایەتی گشتی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد رشید محمد علی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لەپێناو ئاشتی و بەرژەوەندی گشتی پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان ئایینی ئیسلامی کوردستان راگەیێندراوێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   يەکێتی زانايانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله ئاکرەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/12/2020 : 09:58:29
قه‌باره‌ی فۆنت
چۆن و بۆچی پێویستە کاربەدەستان بەشداری سیمینار و کۆنفرانسەکان بکەن

لە هەموو سیمینار و کۆنفرانسەکان تێبینی دەکرێت رێژەیەکی باشی بەرپرسەکان بەشدار دەبن، کاتێك ئاهەنگی کردنەوە دەستپێدەکات لە ریزی یەکەمەوە کورسیان بۆ تەرخان دەکرێت، بەڵام ئەوەی مایەی نیگەرانییە، هەر زوو بەشی هەرە زۆریان دەڕۆن و بەشداریکردنەکەیان تەنیا دەبێتە شتێکی تەشریفاتی، کە دواتر وێنەی چالاکییەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکەنەوە، ئەمەش پێچەوانەی ئاواتی رێکخەرانی کۆنفرانسەکانە، چونکە کاتێك دەزگایەکی ئەکادیمی وەکو چالاکییەکی زانستی، کۆنفرانسێك ئەنجام دەدات، ئەوە پێشتر لە رووی زانستی کێشەیەکی دەستنیشانکردووە و چارەسەریشی بۆ داناوە، جا کاتێك ئەو دەزگایە کۆمەڵێك راوێژکاری وەزارەت و دەزگاکان، یان ئەندامانی لیژنە تایبەتەکانی پەرلەمان یان ئەنجومەن و دەزگاو رێکخراوەکانی نزیك لە بابەتەکە داوەت دەکەن، بۆ ئەوەیە تا دەستنیشانی دەردەکە و چارەسەرەکەشی راستەوخۆ بگاتە لایەنی بەرپرس و جێبەجێکار.

کەواتە پێویستە ئەوانە راستەوخۆ تا کۆتایی دانیشن و قەڵەم و دەفتەرێکیشیان بە دەستەوە بێت سەرنجەکانیان بنووسن، تا ئەگەر سەرۆک و جێگرێك یان وەزیرێك یان هەر بەرپرسێك نەیتوانی ئامادە بێت پێویستە یەکێك لە راوێژکارەکانی یان نوێنەرێکی بنێرێت تا کۆتایی بمێنێتەوەو شتەکان تۆمار بکات، دواتریش بەشێوەی راپۆرتێکی تێروتەسەل داوای ئەنجامەکەی لێبکات.

بەدڵنیاییەوە ئەم جۆرە مامەڵەیە دەرگایەکی گەورە بەڕووی چارەسەری زۆرێك لە ئاریشەو کێشەکان دەکاتەوە، دەزگا ئەکادیمییەکانیش رۆڵی خۆیان دەبینن لە چارەسەری ئاڵۆزی و کێشەکان، هەروەك دەکەونە کاریش بۆئەوەی رۆڵی مەزنتر ببینن لە بەرەوپێشبردنی وڵات.

بەو ئومێدەی هەر سێ سەرۆکایەتی هەرێم، پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەت و دەستەو رێکخراو و تەواوی دەزگاکان ئەو بابەتە بە هەند وەربگرن و بەشداری و سەردانەکان جێگای خۆیان بگرن.