یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   پرسه‌نامه‌ی یه‌كێتی زانایان بۆ وه‌فاتی مامۆستا مه‌لا ره‌شید قه‌ره‌نی زاده‌    *****    *****   بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشیی سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا ڕه‌شید قه‌ره‌نی زاده‌    *****    *****    ڕانيه‌: مامۆستا مه‌لا سه‌ید مه‌حمود نۆڵیچکه‌یی كۆچى دواييكرد    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن وەرتی کۆچی دوایی کرد    *****    *****    هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا عوسمان قه‌ڵاتى كۆچى دواييكرد    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ پێشوازى لە به‌رێز مه‌تڕان به‌شار و شاندێكى ياوه‌رى ده‌كات    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ قونسوڵى هه‌نگاريا ده‌كات    *****    *****   پێكه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ژن و هه‌ینی    *****    *****   یه‌كێتی زانایان داوای یاسایی له‌سه‌ر یونس راوی تۆمار ده‌كات    *****    *****   راگرتنی که‌ناڵی (سروشت) هه‌نگاوێکی مه‌ترسیدار    *****    *****   حوكمى زه‌كاتى پاره‌ى جوتیاران كه‌ له‌ برى ده‌غل له‌ حكومه‌ت وه‌رگيراوه‌   
جه‌عفه‌ر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/01/2015 : 23:23:30
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌گه‌ڵ مردنی شای سعودیه‌ ته‌واو سه‌رم له‌ سیاسه‌ت سوورما

له‌گه‌ڵ مردنی شای سعودیه‌ ته‌واو سه‌رم له‌ سیاسه‌ت سوورما

جه‌عفه‌ر گوانی
هه‌میشه‌ ده‌یڵێمه‌وه‌ خۆتان له‌سه‌ر سیاسه‌ت یه‌کتر مه‌ره‌نجێنن، سیاسه‌ت بریتییه‌ له‌ دنیای به‌رژه‌وه‌ندی... ئه‌وه‌نده‌ لێڵه‌ سه‌رلێده‌رکردنی زۆر زه‌حمه‌ته‌...
شای سعودیه‌ کۆچی دوایی کرد... یه‌که‌م پشتیوانی سیسی سعودیه‌ بوو.. قه‌ته‌رو تورکیا یه‌که‌مین پشتیوانی ئیخوان موسلمین بوون...
ئێستا وه‌ره‌ سه‌رت لێده‌ربچیت: میری قه‌ته‌ر هه‌ر زوو گه‌یشته‌ سعوودیه‌... سه‌رۆکی تورکیا هه‌موو سه‌فه‌ره‌کانی ئه‌فریقیای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و به‌خۆی به‌شداری پرسه‌ی کردو رۆژێکیشی له‌ سه‌رتاسه‌ری تورکیا کرده‌ ماته‌م و ئاڵای وڵاته‌که‌ی له‌ هه‌موو شوێنێك نایه‌ خواره‌وه‌..... ئێران که‌ نه‌یاری یه‌که‌می سعودیه‌یه‌ له‌ هه‌مان به‌ خه‌متر بوو... سه‌رۆکی ئیسرائیلیش به‌ هه‌مان شێوه‌ خه‌مباری خۆی راگه‌یاند.. ئه‌مریکاو ئه‌وروپاو وڵاتانی دیکه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌..
هه‌رچی فکرم لێکرده‌وه‌ سه‌رم لێده‌رنه‌چوو.. ته‌نها ئه‌وه‌م لۆماوه‌ بڵێم که‌ستان له‌سه‌ر سیاسه‌ت یه‌کتر مه‌ره‌نجێنن... ئه‌وه‌ دنیای به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌ورۆ خۆتی له‌سه‌ر پیاو خراپه‌ که‌ی له‌وانه‌یه‌ سبه‌ی شه‌رمه‌زارت کات... هیچ کارێکت به‌ پێوه‌ری سیاسه‌ت مه‌پێوه‌..