یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان سەردانی رێکخراوی زاد بۆ ژیانەوەی ئادەمیزاد دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەعفەر کەورینی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستە خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان کۆتایی بەخولێکی بەهێزکردنی زانستە شەرعیەکان هێنا    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان؛ داواده‌كه‌م سه‌نته‌رێك بۆ كتێبه‌ ده‌ستنووسه‌كان درووست بكرێت    *****    *****   ناونیشانی وتاری ئەم هەفتەیە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی دڵنیایی تأمین و کۆمپانیاکانی دڵنیایی لەئیسلامدا روون دەکاتەوە    *****    *****   هەولێر: سەرۆکی یەکێتی زانایان بەژداری مەراسیمی بەخشینی بروانامەی زانستی دەکات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان سەبارەت بە هێڕشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان    *****    *****   شاندێکی باڵای مەجمەعی فیقهی گەورە زانایانی عیراق سەردانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا قاسم ئیلنجاغی کۆچی دوایی کرد    *****    *****   ناونیشانی وتاری ئەم هەفتەیە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا کۆدەبێتەوەو چەند پرسێک تاوتوێ دەکات   
جه‌عفه‌ر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/12/2017 : 11:15:37
قه‌باره‌ی فۆنت
پێویسته‌ له‌ ئیسرائیله‌وه‌ فێربین

بۆچی ئیسرائیل جیاوازه‌؟


دوای بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی قودس، گوێمان له‌ هاشوهوشێكی زۆر ده‌بێت، به‌ڵام كاتێك ته‌ماشای قه‌باره‌ی بچووكی ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌یی وڵاتانی مسوڵماننشین ده‌كه‌ی، ئاسان نییه‌ ده‌ره‌نجامێكی دروست ده‌ربخه‌ی، من نازانم به‌زمی ئیسرائیل و وڵاتان چه‌ند ده‌كێشێت به‌ڵام باشتره‌ بیر له‌ خاڵه‌ به‌هێزه‌كانی ئیسرائیل بكه‌ینه‌وه‌ تا په‌ندی لێوه‌ربگرین، لێره‌دا دوو خاڵیان باس ده‌كه‌م:

یه‌كه‌م: گه‌لی جوله‌كه‌ توانیان سوود له‌ شكست وه‌ربگرن، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی هێتله‌رو نازیه‌كانه‌وه‌ په‌ڕاگه‌نده‌كران و بڕیاری پاكتاوكردنیان بۆ درا، ئه‌وان به‌رپرسیارانه‌ له‌ هه‌موو كون و كه‌له‌به‌رێكی دونیا، بڕیاریان دا هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ته‌سكه‌كانیان وه‌لاوه‌ بنێن و وڵاتێك بۆ خۆیان بنیاد بنێن، بۆیه‌ هه‌ر جوله‌كه‌یه‌ك له‌ هه‌ر شوێنێكی دونیا كاری بكردبایه‌ به‌شێكی تایبه‌ت ده‌كرد بۆ ئه‌م ئامانجه‌ گه‌وره‌یه‌، پیره‌كانی ئێمه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ چۆن له‌ كوردستان ساڵانه‌ كۆده‌بوونه‌وه‌و پاره‌یان كۆده‌كرده‌وه‌و بۆ بنیادنانی ئیسرائیلیان ده‌ناردو خه‌ڵكیش پێیان پێده‌كه‌نین، ئێستاش له‌سه‌ر هه‌مان هه‌ست كارده‌كه‌ن، به‌ڵام مسوڵمانان وا نین، بۆ نموونه‌ ئێمه‌ی كورد پاش ئه‌و هه‌موو شكان و وێرانییه‌ش هێشتا فێرنه‌بووینه‌ یه‌كبگرین، یان له‌ كاتی خۆشی كار بۆ ئامانجی گشتی بكه‌ین، دووبه‌ره‌كی پیشه‌ی هه‌میشه‌یی و، گه‌نده‌ڵی و لووشكردنی ماڵی گشتی له‌ كاتی خۆشیدا یه‌كێك له‌ خه‌سڵه‌ته‌ نه‌مره‌كانمانه‌. بۆیه‌ پێویسته‌ كورد به‌ر له شینگێڕان بۆ قودس یان ئیسرائیل، باشتره‌ په‌ندێك وه‌رگرێت.

دووه‌م: زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌یه‌ جوله‌كه‌ وڵاتێكی بۆ خۆی دروست كردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا یه‌ك گوله‌ی دژی خۆی نه‌ته‌قاندووه‌، كه‌چی وڵاتانی مسوڵمان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كۆنگره‌و كۆبوونه‌وه‌ دژی ئیسرائیل ده‌به‌ستن، ئه‌وه‌ سه‌د ساڵه‌ لوله‌ی تفه‌نگه‌كانیان ساردنه‌بووه‌ته‌وه‌، هه‌مووشی بۆ سه‌پاندنی دیكتاتۆریه‌ت و خۆفه‌رزكردنه‌، هه‌وڵدانه‌ بۆ مانه‌وه‌ی كورسی و زاڵكردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك و مه‌زه‌بێك دژی ئه‌وانه‌ی دیكه‌. بۆیه‌ باشتر وایه‌ پێڕه‌وی یه‌كسانی و دادگه‌ری وڵاته‌كانیان بكه‌ن ئه‌وجا قیژه‌قیژ دژی ئیسرائیل بكه‌ن.

هه‌تا فێرنه‌بین له‌ خۆوه‌ ده‌ستپێنه‌كه‌ین، هه‌موو رێگه‌چاره‌كان كاتی و پینه‌كردنن.