یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات    *****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان سەردانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای هەولێرو دەوروبەری دەکات    *****    *****   پشدەر: قایمقامی شارەکە سەردانی لقی پشدەری یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقێ دھوک چادرەکا مەزن پێشکێشی کەمپێ دکەت بو مزگەفتێ    *****    *****   شه‌قڵاوه‌: یه‌كێتی زانایان‌و ئه‌وقاف هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان چەند دام و دەزگایەکی دەڤەرەکە بەسەردەکاتەوە    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەژداری تیروپشکی مورشیدانی حەج دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان چەند سەردانێک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقي سليماني يه كيتي زانايان به شداري تيرو پشكي ريبه راني ئايني حه ج ده كات    *****    *****   لقی ئاكرێی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات    *****    *****   لقي سليماني يه كيتي زانايان به شداري كونفرانسي زانستي زاناو عه للامه ي كورد ماموستا مه لا ( عبدالرحمن پينجويني ) ده كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا یاسین مه‌لا سالح هه‌ڵه‌بجه‌یی كۆچی دوایی كرد   
جه‌عفه‌ر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/01/2015 : 21:58:06
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌راوردێك بکه‌ داخۆ کێ ئیسلام ناشیرین ده‌کات؟

به‌راوردێك له‌ نێوان ئه‌م دوو هه‌ڵوێسته‌ بکه‌

جه‌عفه‌ر گوانی

ئیمامی ئه‌بوبه‌کر که‌ له‌شکری موسڵمانان ده‌چوونه‌ شه‌ری دوژمنانی موسڵمانان ئامۆژگاریده‌کردن ده‌یفه‌رموو: (خیانه‌ت نه‌که‌ن، زێده‌رۆیی نه‌که‌ن، غه‌در نه‌که‌ن، هه‌تکی کوژراوان نه‌که‌ن، دار نه‌برن.... به‌لای خه‌ڵکێكدا تێده‌په‌رن - له‌ په‌رستگه‌کانیان خۆیان بۆ -دینی خۆیان- یه‌کلایی کردۆته‌وه‌.. لێگه‌رن با دینی خۆیان بکه‌ن(.

رۆژهه‌ڵآتناس گۆستاف لۆبۆن ده‌ڵێت: (جیهان هیچ فاتیح و رزگارکه‌رێکی وه‌ك موسڵمانان به‌ ره‌حم و به‌زه‌یی نه‌ناسیوه‌).

وه‌ره‌ ئه‌و وه‌سیه‌ته‌ی ئیمامی ئه‌بوبه‌کرو ئه‌و شاهێدیه‌ی ئه‌و رۆژهه‌ڵاتناسه‌ به‌راورد بکه‌ له‌گه‌ڵ بریاره‌کانی پێشمه‌رگه‌و کرداری تیرۆریستان.. ئه‌وان به‌ پێشچاوی خه‌ڵك پێشمه‌رگه‌یه‌کی موسڵمانی دیل سه‌رده‌برن شه‌هیدی ده‌که‌ن و به‌ کامێراش بۆ هه‌موو دونیای بڵاوده‌که‌نه‌وه‌..
له‌ولاوه‌ش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بریار ده‌دات ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌و که‌سانه‌ی هێڕش ده‌که‌نه‌ سه‌ر خاک و گیانو نامووسی خه‌ڵکی (موسڵمانی!!) کوردستان به‌ دیل که‌وته‌ ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ ده‌بێ مامه‌ڵه‌ی جودای له‌گه‌ڵ بکه‌ن، که‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێت: (بەمەبەستی پاراستنی شكۆی پێشمەرگە ئاگاداری هەموو ئەفسەرو پلەدارو پێشمەرگەكانتان بكەنەوە بەهیچ شێوەیەك رەفتاری نەشیاو و دوور لە مرۆڤایەتی بەرامبەر بە هیچ تەرمێك و بریندارێكی داعش نەكەن و رێگە بگرن لە وێنەگرتن و سوكایەتی پێكردنیان).

ئازیزان ئێوه‌ بریار بده‌ن... کێن ئه‌وانه‌ی رێنماییه‌کانی ئیسلام و مرۆڤایه‌تی پێشێل ده‌که‌ن؟ کێن ئه‌وانه‌ی وێنه‌ی ئیسلام له‌ هه‌موو دونیا ناشیرین ده‌که‌ن؟ کێن هێمای به‌زه‌یی و مرۆڤایه‌تییه‌؟ کێش هێمای بێ ویژدانی و نامرۆڤایه‌تیی و وێرانکردنه‌؟، ئایا ناموسڵمانان شاهێدی به‌زه‌یی و مرۆڤبوون بۆ کێ ده‌ده‌ن؟