یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا شێخ سەیدەی دۆڵان کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی هەولێری یەكێتی زانایان لەڕێگای خێرخوازان هاوكاری تەندروستی هەولێر دەكات    *****    *****   گەنجێک بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج بە بایسکیل 22 وڵات دەبڕێت    *****    *****   شێخ عەزیزی شێخ بابا رەسولی توران کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک رادەگەیەنێ    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد بەرسرینی کۆچی دوایی کرد    *****    *****   پرسەنامە: مامۆستا مەلا سەلیم وەیسی رەزیکی کۆچی دوایی کرد    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایان بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە    *****    *****   لقی شقلاوەی زانایان پێشوازی لەلقی 24 سەفینی پ د ک دەکات    *****    *****   لقی شارەزووری یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک ساز دەکات    *****    *****   لقی پشدەری یەکێتی زانایان دڵنیایی دەدات قەسابخانەی قەڵادزێ لەڕوی شەرعەوە سەربڕینەکەیان شەرعی و حەڵاڵە    *****    *****   لەهەمبەر سوکایەتیەکان یەكێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا شێخ حسین پیرخدری دەربەندیخان کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
د.جعفر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/08/2011 : 03:57:01
قه‌باره‌ی فۆنت
توركیا ره‌مه‌زان ناناسێت!
باسی ئێران ناكه‌م، چونكه‌ ماشه‌ڵا موسڵمانێتی ئێران هه‌موومان ده‌زانین تا كوێیه‌؟

به‌ڵام با باسی توركیا بكه‌ین، هه‌رچه‌نده‌ سیاسه‌توان‌و شاره‌زا نیم له‌ بواری كاروباری توركیا، به‌ڵام هێنده‌ ده‌زانم ئاكه‌په‌ به‌شێكی باشی ده‌نگه‌كانی كوردانی توركیا ده‌بات، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر خاتری كوردایه‌تی نییه‌، چونكه‌ ماشائه‌ڵا ئاكه‌په‌ حوكمی زاتیشی بۆ كورد به‌ ره‌وا نه‌بینی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وای له‌ كورده‌كان كردووه‌ ده‌نگی پێ بده‌ن لایه‌نی دیندارییه‌، وه‌لێ‌ ئه‌مجاره‌ ئاكه‌په‌ سه‌لماندی له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی توركانه‌ی خۆی، حورمه‌ت‌و رێز بۆ هیچ شتێك ناهێڵیت، له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز چی به‌سه‌ر ئێمه‌ هێنا، ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ به‌ رۆژووه‌، ئه‌و هه‌مو خه‌ڵ:ه‌ خێرخوازه‌، ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ ساده‌‌و هه‌ژاره‌، هه‌موویان كه‌وتنه‌ به‌ر ره‌حمه‌تی فرۆكه‌ی F16 ‌و دار‌و به‌رد‌و ئاو‌و گیانه‌وه‌ری ئێمه‌ی پێ‌ ئاگرباران ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی به‌ خه‌یاڵی دانه‌هات ره‌مه‌زان‌و خواپه‌رستی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌.

بۆیه‌ ئه‌ز وه‌ك مه‌لایه‌ك به‌ ئه‌ركی خۆمی ده‌زانم به‌ كوردانی باكوری كوردستان بڵێم: وریا بنه‌وه‌ چی دی هیچ پارتێكی توركی له‌ژێر هه‌ر ناوێك فریوتان نه‌دات، تا ئازاد نه‌بن قه‌ت نایبنه‌ خاوه‌ن ماف، كه‌سیش له‌وانه‌ خێرتان پێناكات، بۆیه‌ ئه‌وانه‌ی به‌ناوی دیندارییه‌وه‌ چوونه‌ته‌ ژێر گڵۆپه‌ بێ‌ روناكیه‌كه‌ی ئاكه‌په‌، وه‌ئاگا وه‌رنه‌وه‌، ئه‌ویش وه‌ك هه‌ر حزبێكی دیكه‌ی تورك، ئاماده‌یه‌ له‌ خوێنی توركێكی سه‌رباز هه‌ژاران كوردی مه‌ده‌نی بكوژێت‌و ده‌ربه‌ده‌ر بكات، ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ ئیسرائیل چه‌ندان كه‌سی لێ‌ كوشت به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی خاكی لێ‌ داگیر كردبن، كه‌چی تا ئێستا یه‌ك تیاره‌شی بۆ نه‌ناردوون، به‌ڵام له‌ تۆڵه‌ی شه‌ڕێكی ناو توركیا، دار‌و به‌ردی ئێره‌ ئاگر ده‌دات، چونكه‌ له‌ هزری وان كورد هه‌ر كورده‌.