یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مامۆستا مه‌لا زاهید باڵه‌كی ده‌كات    *****    *****   لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا كه‌ریم شارباژێری ده‌كات    *****    *****   به‌چاودێری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌فه‌رمی كرایه‌وه‌    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   لێژنه‌ی باڵای فه‌توا: حوكمی شه‌رعی بانگی رۆژی هه‌ینی پێش زه‌وال روون ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی شێخ عه‌بدولباسیت بالیسانی ده‌كات    *****    *****   كۆلێژی زانسته‌ ئیسلامیه‌كان سیمینارێك بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ساز ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر؛ سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ شاندێكى باڵاى يه‌كێتى مامۆستايان ده‌كات    *****    *****   سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا: ده‌مانه‌وێ‌ فه‌توا زیاتر رێكخه‌ین له‌ كوردستان    *****    *****   رادیۆی ده‌نگی زانایان وه‌رزی نوێی ده‌ست پێ‌ ده‌كات    *****    *****   لقى هه‌ڵه‌بجه‌ى يه‌كێتى زانايان؛ يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى مانگانه‌ى خۆى ئه‌نجامدا    *****    *****   سلێمانی: یه‌كێتی زانایان به‌ژداری وۆرك شۆپێكی تایبه‌ت به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كات   
جه‌عفه‌ر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/07/2015 : 12:25:21
قه‌باره‌ی فۆنت
بۆ راپرسی... دەبوو رووداو وردتر بووایە
لەسەر مەسەلەی پێگەی ئایین لە دەستووری هەرێمی کوردستان ماڵپەڕی رووداو راپرسیەکی کردووە، لە راپرسیەکە پرسیاری کردووە: (لەگەڵ چ جۆرە دەستوورێکی بۆ کوردستان؟) ئینجا سێ بژاردەی داوەتە خوێنەر: (ئیسلامی، عەلمانی، بۆم گرنگ نییە).
لێرەدا ئامانج ئەوە نییە وەك خەڵکێك بکەومە بێرێزیکردن بەرامبەر ئەو کەناڵە چونکە ئەگەر کەموکوڕیشی هەبێت بەڵام لە رووی میدیایی و نەتەوەیی هەندێك شتی کرد داهاتوو پیشانی دەدات کە چەندە شتی تازە بوون، بەڵام لەم راپرسیەدا ورد نەبووە، چونکە دەبوو راپرسی بۆ شتێك بکات کە ململانێی لەسەر بیت، ئاخر کەس داوای نەکردووە دەستوورێکی ئیسلامی بێت، لەبەر ئەوەی ئەم دەستەواژەیە روون نییە، چونکە ئێران و سعودیەو داعشیش بە دەستووری خۆیان دەڵێن ئیسلامی، لە کاتێکدا تەنها گوزارشت لە یەك رەنگ دەکەن، ئەمەش پێچەوانەی وەسیقەی مەدینەیەو هەروەها ئەو دەستوورە مەدەنییە نییە کە داوا دەکرێت. ئێستا قسە ئەوەیە ئایا لەم دەستوورەی هەرێمی کوردستان ئیسلام سەرچاوەیەکی سەرەکی یاسادانان بێت یان نا؟ کە دڵنیاین بۆ دەستوورێك کە گوزارشت لە خەڵکی کوردستان بکات پێویستە ئەم بڕگەیە بچەسپێت.
بۆیە تا کاتی نووسینەوەی ئەم بابەتە (69.8%) دەنگیان بە بەڵێ داوە بۆ دەستوورێکی ئیسلامی و (28.9%) بۆ عەلمانی و (1.3%) بۆم گرنگ نییە. ئەگەر وەکو خۆی بنووسرایە بەشێکی زۆری (28%)ەکە دەچوونە پاڵ (69%) یەکە.
سەرباری هەموو ئەوانەش دەبێ لیژنەی نووسینەوەی دەستوور چاك لە ئەنجامی ئەم راپرسیانە تێ بگات و داخوازی کەمینەیەك بەسەر زۆرینە نەسەپێنێت، بەڵکو دەنگی هەمووان بێت هەر یەکەو بە قەبارەی خۆی.