یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   پیرۆزبایی یه‌كێتی زانایان به‌بۆنه‌ی مانگی مه‌ولود    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: به‌درێژايى مێژوو؛ حوجره‌ و مه‌دره‌سه‌ ئاينيه‌كانى كوردستان مه‌ڵبه‌ندى ديندارى و هيممه‌تبه‌رزى و پاراستنى مۆركى نه‌ته‌وه‌يى بووه‌    *****    *****   حوكمی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ شه‌ريعه‌تى ئيسلامدا    *****    *****   ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتى زانایان؛ كۆبونه‌وه‌يه‌كى نائاسايى ئه‌نجامده‌دات    *****    *****   زانايانى ئاينى ئيسلامى كوردستان گردبوونه‌وه‌يه‌ك ئه‌نجامده‌ده‌ن    *****    *****   روونكرنه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌رباره‌ی دۆخی كه‌ركوك    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ پێشوازى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌قفى سوننى موسڵ ده‌كات    *****    *****   شێخ تاريق ئه‌لسوێدان: كورد؛ گه‌لێكى سته‌مديده‌يه‌ و سه‌پاندنى ئابڵوقه‌ى ئابوورى به‌سه‌ريانه‌وه‌ جائيز نيه‌    *****    *****   پرسه‌نامه‌ی یه‌کێتی زانایان بۆ وه‌فاتی مام جه‌لال    *****    *****   یه‌كێتی زانایان وه‌ڵامی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌زهه‌ر ده‌داته‌وه‌    *****    *****   سه‌رۆکی یه‌كێتی زانایان به‌ توندی وه‌ڵامی وتاربێژی مزگه‌وتی تاران ده‌داته‌وه‌‌   
جه‌عفه‌ر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/01/2017 : 11:12:40
قه‌باره‌ی فۆنت
قسه‌ زێڕینه‌كه‌ی هاشمی ره‌فسنجانی
ساڵی 2007 له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا نه‌جمه‌دین وادی به‌شداری كۆنگره‌یه‌كمان كرد له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران ده‌رباره‌ی (لێكنزیخستنه‌وه‌ی مه‌زه‌به‌كان)، له‌وێ هاشمی ره‌فسنجانی قسه‌یه‌كی زۆر جوانی كرد، كه‌ جێگه‌ی سه‌رنجی ته‌واوی ئاماده‌بووان بوو، كه‌ له‌گه‌ڵ مردنه‌كه‌ی هاته‌وه‌ بیرم، مه‌فهوومی قسه‌كه‌ی ئه‌وه‌ بوو: (شیعه‌و سوننه‌ تا ئێستا ناكۆكین‌و یه‌كتری ده‌كوژین، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌بوبه‌كر شیاوی جێنشینی پێغه‌مبه‌ر بوو یان عه‌لی، به‌ڵام كێ هه‌ق بووه‌ كێ هه‌ق نه‌بووه‌ هه‌زارو چوارسه‌د ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه‌، پێویست ناكات چیتر موسڵمانان له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی وا ناكۆك‌ پڕ ململانێ بن).
لێره‌وه‌ ته‌نها دوو سه‌رنجی خێرا له‌سه‌ر قسه‌كه‌ی ره‌فسنجانی ده‌رده‌بڕم:
یه‌كه‌م: ره‌فسنجانی له‌ كاتێكدا ئه‌و قسه‌یه‌ی كرد، كه‌ تا ئێستاش له‌ وڵاته‌كه‌ی ئه‌و شوێنی ئه‌هلی سوننه‌ به‌رته‌سكه‌ به‌تایبه‌تی شوێنی خوتبه‌و نوێژكردنی هه‌ینی له‌ تاران، ئه‌وه‌ سه‌رباری دانانی پله‌ دوویی‌و سێیی بۆ موسڵمانه‌كانی تری ئه‌م وڵاته‌، به‌تایبه‌تی گه‌لی كوردمان، كه‌ له‌سێداره‌دانیان بۆته‌ مۆدێل و شارو گونده‌كانیان پڕی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان كراون، بۆیه‌ یه‌ك له‌ كێشه‌ی هه‌ره‌ گه‌وره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست قسه‌ی زۆرو كرداری كه‌مه‌، هه‌ر وڵاتێك دنیایه‌ك دروشمی جوانی هه‌یه‌، به‌ڵام كه‌ دێیه‌وه‌ ناو واقیع كه‌متر ئه‌م هه‌قیقه‌ته‌ ده‌بینی.
دووه‌م: ئه‌و قسه‌یه‌ی ره‌فسنجانی، ئه‌گه‌ر له‌ مه‌یدانی پراكتیكدا نه‌بێت‌و ده‌شێ زیاتر بۆ سه‌رنجراكێشان بووبێت، به‌ڵام وه‌كو چه‌مك شتێكی جوانه‌، ئێمه‌ی موسڵمانان به‌تایبه‌تی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكین شه‌ڕ له‌سه‌ر مێژوو ده‌كه‌ین، جه‌وهه‌ری ئیسلاممان وه‌لاوه‌ ناوه‌، رۆحی یه‌كتر قبوڵكردن‌و پێكه‌وه‌ژیانمان كوشتووه‌، هه‌ر گروپه‌و ئه‌وه‌ی دیكه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌، تا ئێستاش به‌ لێشاو خه‌ڵك له‌سه‌ر شیعه‌و سوننه‌ ده‌كوژرێن، خۆشی لۆ ئه‌و وڵاته‌ی ئه‌و شێرپه‌نجه‌یه‌ی نه‌كه‌وتبێته‌ ناوو ریزه‌كانی خۆیان پاراستوون.