یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ دكتۆر عبداللطیف سه‌له‌فی ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌روتى كۆچى دوايى كرد    *****    *****   ساڵی نوێی كۆچیتان پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مه‌لا سه‌عیدی قه‌ڵادزێ كۆچی دوایی كرد    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی ته‌واوكردنی مه‌راسیمی حه‌ج له‌ مسوڵمانان ده‌كات    *****    *****   حوكمی كشانه‌وه‌ له‌ موزایه‌ده‌كان به‌رامبه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دارایی    *****    *****   جێگرى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانى كوردستان سه‌ردانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايان ده‌كات    *****    *****   لیژنه‌ی باڵای فه‌توا: به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كیونێت به‌ دروست نازانین   
جه‌عفه‌ر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/02/2011 : 11:51:16
قه‌باره‌ی فۆنت
پێغه‌مبه‌رناسی
كاتێك گه‌نجانه‌ ته‌ماشای ژیانی پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌م، هه‌ست ده‌كه‌م، گه‌نجان رۆڵی سه‌ره‌كیان له‌ ژیانی ئه‌و سه‌ره‌وه‌ره‌ دیتووه‌، سه‌دان گه‌نجن وێكڕا دێنه‌ ناو هزر‌و بیرم‌و، ده‌بینم كه‌ چۆن به‌ گیان‌و ماڵه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر‌و په‌یامه‌كه‌ی بوون،

یه‌كسه‌ر ده‌ڵێم: ده‌بێ‌ گه‌نجه‌ جوانه‌كانی ئێمه‌ ببنه‌ ئه‌و گه‌نجانه‌‌و، له‌وێوه‌ بڕواننه‌ ژیان. كاتێك ته‌ماشای رۆڵی ئافره‌ت ده‌كه‌یت، وا ده‌زانی، هه‌ر ئافره‌ت رۆڵی جوامێرانه‌ی بینیوه‌‌و،

یه‌كسه‌ر ده‌ڵێم: ده‌بێ‌ ئافره‌ته‌ به‌ڕێزه‌كانی ئێمه‌ ببنه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌‌و، له‌وێوه‌ بڕواننه‌ ژیان. كاتێك ته‌ماشای قوتابی‌و خوێندكاران ده‌كه‌ی، ده‌بینی چه‌نده‌ رۆڵی مه‌زنیان هه‌بووه‌‌و، پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو رێنمایی كردوونه‌،

یه‌كسه‌ر ده‌ڵێم: ده‌بێ‌ قوتابیه‌ جوانه‌كانی ئێمه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تی‌و ئاماده‌یی‌و په‌یمانگا‌و كۆلێژه‌كان ببنه‌ ئه‌و قوتابیانه‌‌و، له‌وێوه‌ بڕواننه‌ ژیان. كاتێك ته‌ماشای رۆڵی كرێكاران ده‌كه‌م، ده‌بینم ئه‌و كرێكارانه‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌سته‌ شه‌قار بووه‌كانیان خۆش ده‌ویستن‌و، خۆیان‌و ماڵیان ده‌كرده‌ قوربانی په‌یامی پێغه‌مبه‌ر،

یه‌كسه‌ر ده‌ڵێم: ده‌بێ‌ كرێكاره‌ سه‌ربه‌رزه‌كانی ئێمه‌ ببنه‌ ئه‌و كرێكارانه‌‌و، له‌وێوه‌ بڕواننه‌ ژیان. له‌و لاوه‌ش رۆڵی منداڵان پڕه‌‌و، ژیانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌بێ‌ مه‌دره‌سه‌ی منداڵانی هه‌وڕۆكه‌ بێت،

بۆیه‌ یه‌كسه‌ر ده‌ڵێم: بۆیه‌ جێی خۆیه‌تی منداڵه‌كانی ئێمه‌ش، ئا به‌م شێوه‌یه‌ پێغه‌مبه‌ریان خۆش بووێت. ئیدی ئه‌گه‌ر (كوڕی، كچی، دایك‌و باوكی، خوشك‌و برای، هه‌ژار‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی، خوێنده‌وار‌و نه‌خوێنده‌واری، بچووكی یان مه‌زنی، گه‌نجی یان پیری، قوتابی یان موته‌خه‌ریجی)،

هه‌موویان مه‌ردی رێبازی پێغه‌مبه‌رن‌و، هه‌موویان جوامێرانه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ربوونه‌‌و، تۆش ئه‌مڕۆ به‌ رۆحه‌كه‌ت‌و، به‌ كرده‌وه‌ جوانه‌كانت، ژیانی رۆژانه‌ت به‌ خۆشه‌ویستی‌و شوێنكه‌وته‌یی پێغه‌مبه‌ری خوا رۆشن بكه‌وه‌.