یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   میسڕ: شاندی زانایانی هه‌رێمی كوردستان؛ سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك شوێنه‌واری ئاینی و گه‌شتیاری ده‌كه‌ن    *****    *****   لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان؛ پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ ده‌كات    *****    *****   یەکێتی زانایان کتابێک لەسەر کردەوە خۆکوژیەکان ئامادەی چاپ دەکات    *****    *****   سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوا: فەتوا ئەركێكی زۆر مەترسیدارو قورسەو ناكرێت هەركەسە بۆ خۆی فەتوا بدات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: حوکمی سەرکەوتنی ئافرەت بە تەنها لەگەڵ شوفێری تەکسی روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: حوكمی سپیكردنی ئاردو جیاوازی كێشی به‌رهه‌مه‌ خۆراكیه‌ له‌كیسكراوه‌كان له‌ زستانان و هاویناندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: حوكمی جه‌مع كردنی قوتابیان بۆ نوێژه‌كانیان له‌ كۆلێژو په‌یمانگه‌و قوتابخانه‌كان روون دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەی فراوانی سەرکردایەتی خۆیدا کۆمەڵێک پرسی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   ناونیشانی وتاری ئەم هەفتەیە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لوبنان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەر پرۆژەیەک لەخزمەتی خیتابی ئایینی دابێت پشتیوانی دەکەین    *****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتی گوندی کەندە شینە دەکات   
جه‌عفه‌ر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/02/2016 : 12:04:57
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌رج نییه‌ هه‌موو مه‌سیحییه‌ك جه‌هه‌نه‌می بێت
سه‌رنجێك ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌که‌ی (NRT)
(مه‌رج نییه‌ هه‌موو مه‌سیحییه‌ك جه‌هه‌نه‌می بێت)
جه‌عفه‌ر گوانی
هه‌رچه‌نده‌ به‌ دره‌نگه‌وه‌ بوو، خه‌به‌ریان دامێ و ته‌ماشایه‌کی به‌رنامه‌یه‌کی (NRT)یم کرد، که‌ هه‌ر سێ به‌رێزان مامۆستایان: (به‌کر حه‌مه‌ صدیق، مه‌سعود عبد الخالق، سۆران سێوکانی)، ده‌رباره‌ی (کافر) قسه‌یانه‌ کرد. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو، له‌ قسه‌کانی هه‌ندێکیان وا پیشان ده‌درا، که‌ پێکه‌وه‌ژیانی ناو کورد جێگه‌ی شانازی بووه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌نها لێره‌ پێکه‌وه‌ژیان هه‌بووبێت، هه‌روه‌ها وایان پیشان ده‌دا هه‌موو زانایانی موسڵمان رای تووندیان ده‌رباره‌ی باوه‌ڕدارانی دینه‌کانی تر هه‌بووه‌. 
حه‌ز ده‌که‌م سێ شت به‌ کورتی باس بکه‌م:
یه‌که‌م: ئه‌گه‌ر شانازی به‌وه‌ بکه‌ین که‌ جوله‌که‌و مه‌سیحی له‌ کوردستان ژیاون، یان جوله‌که‌یه‌ك‌ وه‌زیری شێخ مه‌حمود بووه‌، که‌ به‌ڕاستیش جێگه‌ی شانازیمانه‌، نابێ‌ له‌ بیریشمان بچێت ئه‌وه‌ له‌ خیلافه‌ته‌ ئیسلامییه‌کان هه‌بووه‌، به‌تایبه‌تی له‌ خیلافه‌تی عه‌باسی که‌ به‌ پشتگیری شعووبیه‌ت تۆمه‌تبار ده‌کرا، له‌ وه‌زیره‌وه‌ بگره‌ تا ده‌گاته‌ وه‌رگێڕو پێشه‌وه‌رو...
دووه‌م: راسته‌ شه‌ڕو ناخۆشی درووست بووه‌، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ بزانین که‌ پێکه‌وه‌ژیانی ئایینی تایبه‌ت نییه‌ به‌ ته‌نها به‌شێکی جیهانی ئیسلامی، ئه‌وه‌ نییه‌ وڵاتێکی وه‌کو ئێران سه‌رباری حوکمه‌ مه‌زه‌بییه‌که‌شی تا ئێستاش جووله‌که‌ی لێیه‌، مه‌سیحیش له‌ زۆربه‌ی وڵاتان هه‌ن، که‌ جوله‌که‌ش لێی قه‌وما ته‌نها خۆی له‌ باوه‌شی عوسمانییه‌کان گرته‌وه‌.
سێیه‌م: ئه‌و کتێبانه‌ی باسی ته‌نگه‌تاوکردنی هه‌ڵگرانی دینه‌کانی تر ده‌که‌ن، زیاتر بۆ قۆناخێکی تایبه‌تی نووسراون، ئه‌گینا هه‌میشه‌ ناونان به‌ کافر له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵیان دوو شتی لێك جیاوازن، بۆ نموونه‌ وه‌کو خۆم زۆرترین کتێبم –به‌ کوردی- ده‌رباره‌ی مه‌سحییه‌ت هه‌یه‌، له‌ هه‌مان کاتیشدا ژیان له‌گه‌ڵیان و رێزگرتنیان و ماف پێدانیان به‌ به‌شێك له‌ موسڵمانێتیم ده‌زانم، به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا رای تریشمان هه‌یه‌، بۆ نموونه‌ زاتێکی وه‌کو ئیمامی غه‌زالی که‌ له‌ رووی فیقهییه‌وه‌ شافیعی مه‌زه‌ب بووه‌، له‌ رووی عه‌قیده‌وه‌ ئه‌هلی سووننه‌ بووه‌ له‌ مه‌دره‌سه‌ی ئه‌بولحه‌سه‌نی ئه‌شعه‌ری، له‌ رووی عه‌قلی و فیکریشه‌وه‌ هه‌موو خوێنده‌واران ده‌زانن چ ئه‌ستێره‌یه‌کی پڕشنگداره‌، نه‌ك له‌ باسی دونیا به‌ڵکو قسه‌ی له‌ باره‌ی قیامه‌تیشیان کردووه‌، که‌ ده‌فه‌رمووێت: (ره‌حمه‌تی خوا زۆرێك له‌ ئوممه‌تانی پێشوو ده‌گرێته‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ که‌م یان زۆر ده‌خرێنه‌ سه‌ر ئاگری دۆزه‌خیش...)، دوای ئه‌وه‌ ئیمامی غه‌زالی ده‌فه‌رمووێت: (من ده‌ڵێم: زۆربه‌ی نه‌سڕانییه‌کانی رۆم و توركی ئه‌و سه‌رده‌مه ره‌حمه‌تی خوا ده‌یانگرێته‌وه‌ إن شاء الله تعالی، مه‌به‌ستم ئه‌وانه‌یه‌ که‌ دوورن و بانگه‌وای ئیسلامییان پێنه‌گه‌یشتووه‌، ئه‌وان ده‌بنه‌ سێ به‌ش: به‌شێکیان هه‌ر ناوی پێغه‌مبه‌ریان پێنه‌گه‌یشتووه‌، ئه‌وان مه‌عزوورن، به‌شێکی تر ناوو سیفات و موعجیزه‌کانی پێغه‌مبه‌ریان پێگه‌یشتووه‌، ئه‌وان له‌ له‌ دراوسێیه‌تی موسڵمانان ده‌ژین و تێکه‌ڵیانن، ئه‌وانه‌ کافرو مولحیدو بێباوه‌ڕن، به‌شی سێیه‌میان له‌ نێوان هه‌ردووکیانن، ناوی پێغه‌مبه‌ریان بیستووه‌ به‌ڵام سیفاته‌کانی پێغه‌مبه‌ریان پێنه‌گه‌یشتووه‌، به‌ڵکو له‌ منداڵییه‌وه‌ گوێیان لێ بووه‌ که‌ درۆزنێك هه‌یه‌ به‌ ناوی موحه‌مه‌ده‌ بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی ده‌کات، چۆن منداڵه‌کانمان بیستوویانه‌ درۆزنێك هه‌یه‌ به‌ ناوی المقفع به‌ درۆ ته‌حه‌دی پێگه‌مبه‌رایه‌تی ده‌کات، ئه‌وانه‌ به‌ لای منه‌وه‌ وه‌کو به‌شی یه‌که‌م وانه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ناویان نه‌بیستووه‌، سیفاتی پێچه‌وانه‌یان بیستووه‌، ئه‌وه‌ش وایان لێ ناکات به‌ دوای تێڕامان و لێکۆڵینه‌وه‌دا بگه‌ڕێن).
ئه‌وانه‌ قسه‌ی ئیمامی غه‌زالین له‌ کتێبی (فیصل التفرقة/ 84)، که‌ به‌خێرایی ته‌رجه‌مه‌ی کوردیم کردوونه‌، ئه‌و قسانه‌ی ئیمامی غه‌زالی زۆر وردن، که‌ مه‌سیحییه‌ك هیچی ده‌رباره‌ی ئیسلام نه‌بیستبێت، یان به‌ بچووکییه‌وه‌ به‌ هه‌ڵه‌ حاڵیان کردووه‌، یان ئیسلامی له‌ هاوشێوه‌کانی داعش بینیوه‌، بێگومان ئه‌گه‌ر له‌لای تر کافرو مولحید نه‌بن، ئه‌وا خوا به‌ ره‌حمه‌.
بۆیه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و ته‌ساموحه‌ی ئیسلام له‌گه‌ڵ ناموسڵمانانی هه‌بووه‌ پێشینه‌ی نه‌بووه‌.