یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ دكتۆر عبداللطیف سه‌له‌فی ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌روتى كۆچى دوايى كرد    *****    *****   ساڵی نوێی كۆچیتان پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مه‌لا سه‌عیدی قه‌ڵادزێ كۆچی دوایی كرد    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی ته‌واوكردنی مه‌راسیمی حه‌ج له‌ مسوڵمانان ده‌كات    *****    *****   حوكمی كشانه‌وه‌ له‌ موزایه‌ده‌كان به‌رامبه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دارایی    *****    *****   جێگرى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانى كوردستان سه‌ردانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايان ده‌كات    *****    *****   لیژنه‌ی باڵای فه‌توا: به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كیونێت به‌ دروست نازانین   
جه‌عفه‌ر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/07/2014 : 13:36:09
قه‌باره‌ی فۆنت
ئه‌و (مه‌لا)ه‌ی دوعای بۆ غه‌زه‌ كرد

جارێ‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س كوردایه‌تیمان به‌سه‌ر نه‌فرۆشێت، له‌وه‌ته‌ی وتاری هه‌ینی ده‌خوێنمه‌وه‌ دوعا بۆ كوردستان ده‌كه‌م، مامۆستا نزیكه‌كانیشم ده‌زانن كه‌ چه‌نده‌ یه‌كتریمان بۆ ئه‌وه‌ هانداوه‌، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه‌ باس‌و خواسی ئه‌وه‌ گه‌رم بووه‌، كه‌ گوایه‌ مه‌لایه‌ك كه‌ له‌ هه‌ندێك راگه‌یاندنه‌كان وه‌كو مه‌لایه‌كی به‌ناوبانگ باس كراو ناوی مامۆستایەکیش هات کە هیچ ئاگادار نەبوو، گوایە له‌ نوێژدا دوعای بۆ غه‌زه‌‌و بۆرما كردووه‌، به‌ڵام دوعای بۆ پێشمه‌رگه‌ نه‌كردووه‌، بۆیه‌ ئه‌وقاف له‌ وتاردان دووری خستۆته‌وه‌‌و، (وه‌كو خێرێكیش) نه‌یانداوه‌ته‌ دادگا.

پێم وایه‌ ده‌بێ‌ هه‌موو موسڵمانان یه‌كه‌مجار دوعا بۆ وڵات‌و پێشمه‌رگه‌كانی خۆیان بكه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ په‌یامی مینبه‌ر‌و میحرابی مزگه‌وته‌كانی كوردستانه‌، چونکە ئەوەی بۆخۆی نەبێت بۆ خەلکی دیکەش نابێت، هەر ئەانیش بە پشتیوانی خوا دەمانپارێزن، به‌ڵام ئه‌م شێوازی باسكردنه‌ی مامۆستایەکە دیسان لێدان بوو له‌ كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی مه‌لای كورد، چونكه‌ كه‌سێك كه‌ فه‌رمی مه‌لا نه‌بێت‌و له‌ مزگه‌وتێكی فه‌رمی نه‌بووبێت، چ پێویسته‌ كات ئه‌وه‌نده‌ باسه‌كه‌ی گه‌وره‌ بكرێت‌و ناوی ئه‌و هه‌زاران مه‌لایه‌ی پێناشیرین بكرێت كه‌ له‌ مزگه‌وته‌كان دوعا بۆ كوردستان‌و پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن، پاشان خستنه‌ رووی بابه‌ته‌كه‌ به‌وه‌ی مه‌لایه‌ك لاده‌درێت له‌سه‌ر غه‌زه‌ شێوازێكی ناشیاوه‌، چونكه‌ ئێمه‌ راسته‌ به‌ پله‌ی یه‌كه‌م دوعا بۆ كوردستان ده‌كه‌ین، به‌ڵام هیچ نه‌بێت چاومان ئه‌و هه‌مو منداڵ‌و كه‌سه‌ بێتاوانانه‌ ده‌بینێت، كه‌ له‌ فه‌له‌ستین‌و بۆرما شه‌هید ده‌كرێن، بۆیه‌ نابێ‌ دوعاكردن بۆ لێقه‌وماوان به‌ تاوان پیشان بدرێت. له‌ بیریشمان نه‌چێت ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر مامۆستایانی ئایینی داوای هاوكاری مه‌سیحیه‌ ئاواره‌بووه‌كانیان كرد، ئێستاش كه‌ له‌ موسڵ ده‌رده‌كرێن داوای پێكه‌وه‌ژیانیان كردووهو یەکێتی زانایانیش بەیاننامەی لەسەر دەرکردووە‌.

بۆیە دەخوازم وەزارەتی ئەوقاف بە وریایی مامەلە بکات و لە هەنگاوەکان رێگە نەدات کەسایەتی مامۆستایانی ئایینی لەکەدار بکرێت و شتەکانیش لە قەبارەی خۆیان گەرەتر نەکرێت. بە شانازییەوەش دەڵێم مامۆستایانی ئایینی هەمیشە دوعا بۆ وڵاتو پێشمەرگە دەکەن و لەسەر مینبەریش دوعات بە دەوڵەتبوون بۆ کورد دەکەن.