یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   هه‌ولێر: دوو مامۆستاى ئايينى كۆچى دواييانكرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   ئاكرێ: هه‌ڵبژاردنى كۆنفڕانسى نێوخۆيى لقى موسڵى زانايان به‌ڕێوه‌چوو    *****    *****   لقى گه‌رميانى يه‌كێتى زانايان؛ ئاماده‌كارى بۆ كۆنفڕانسى نێوخۆيى لق ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری لە کۆنگرەیەکی ئیسلامی دەربارەی ئاسایشى کۆمەڵایەتی ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر: به‌رپرسى لقى هه‌ولێرى زانايان به‌شدارى ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى (مزگه‌وتى حاجى ياسين) به‌قال ده‌كات    *****    *****   داواكارییه‌ك بۆ پێشخستنی یه‌كێتی زانایان    *****    *****   یه‌كێتی زانایان ئاماده‌سازی بۆ كۆنگره‌ ده‌كات    *****    *****   بۆچوونی فیقهی ئیسلامی ده‌رباره‌ی جووت ره‌گه‌زو هاوشێوه‌كانی    *****    *****   یه‌کێتی زانایان پشتگیری داواکانی فه‌رمانبه‌ران ده‌کات    *****    *****   سلێمانى: شاندێكى باڵاى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى به‌شدارى ئاهه‌نگ و ڕێوڕه‌سمێكى وه‌رگرتنى ئيجازه‌ى عيلمى ده‌كه‌ن    *****    *****   له‌ خه‌ونێکه‌وه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی زانستی و مسوڵمانبوون   
جه‌عفه‌ر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/11/2010 : 00:30:13
قه‌باره‌ی فۆنت
كاك به‌دران گۆ باگ
Gwani80@yahoo.com

دوای ئه‌وه‌ی له‌ وه‌ڵامی جنێو‌و تۆمه‌ت‌و بوختانه‌كانی (گه‌وره‌ رۆشنبیری كورد!) به‌دران حه‌بیب، كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر وه‌ڵامیان دایه‌وه‌، ئه‌مجاره‌ هاتووه‌ به‌ نووسینێكی دیكه‌ی (شیوعیانه‌) وه‌ڵامی نوسینه‌كانی داوه‌ته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ من كه‌م‌و زۆر ناوی شیوعیم له‌ نووسینه‌كانم نه‌هێنا بوو، به‌ڵام دیاره‌ نووسینه‌كانی دیكه‌ی باسی شیوعیه‌ت كاك به‌درانیان زۆر خه‌مبار كردووه‌، هاتووه‌ تووڕه‌، زمان شڕ، به‌ جنێوی (رۆشنبیرانه‌!) كه‌وتۆته‌ گیانی مامۆستایانی ئایینیه‌وه‌. به‌ڵام له‌و به‌ڕێزه‌ ده‌پرسم:

نووسه‌ران له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌ڕێزتان كۆمه‌ڵێك شتیان باس كرد، له‌وانه‌ (تیرۆر، پێكه‌وه‌ژیان، ئافره‌تان، غه‌می ولات‌و كوردستان، پارێزگاریكردن له‌ ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و تیرۆریستان، ...)، ئه‌رێ‌ خێره‌ له‌ ناو ئه‌و هه‌موو شتانه‌، ته‌نها له‌سه‌ر قسه‌كانی نووسه‌ره‌ به‌ڕێزه‌كانی دیكه‌ تووڕه‌ بووی، كه‌ پێیان وابوو ئایدۆلۆژیای شیوعیایه‌تی تۆ له‌ پێشه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان‌و، ئه‌من‌و ئاسایش‌و، بگره‌ هه‌موو حزب‌و لایه‌نه‌كانه‌، من بڕوام نه‌ده‌كرد، به‌ڵام تۆ قسه‌ت له‌سه‌ر هیچ ئه‌و شتانه‌ نییه‌، ته‌نها هاتووی له‌سه‌ر دیرۆكی شیوعیه‌ت تووڕه‌ بووی، وه‌ك بڵێی: هه‌موو لایه‌كت دڵنیاكردنه‌وه‌، كه‌ پارێزگاریكردن له‌ شیوعیه‌ت به‌لای جه‌نابته‌وه‌، له‌ پێشه‌وه‌ی كوردستان‌و ئارامی‌و ئاساییش‌و هه‌موو شتێكی دیكه‌وه‌یه‌، وه‌ك بڵێی: هێشتاش خه‌ون به‌ ده‌وڵه‌ته‌ گه‌وره‌كه‌وه‌ ده‌بینی؟!.

به‌ڕێزم: ببووره‌ دڵت ناهێشینین‌و ئه‌مجاره‌ له‌سه‌ر قسه‌ی جه‌نابت شتێك ده‌خوێنینه‌وه‌، باسی ئه‌و هه‌موو مزگه‌وتانه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ دوو سه‌ركرده‌ گه‌وره‌كه‌ت كردیانن به‌ ته‌وێله‌‌و سینه‌ما‌و شانۆ‌و باڕی ئاره‌ق خواردنه‌وه‌‌و،...، باسی ئه‌و هه‌موو موسڵمانانه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ به‌ چه‌ندان ملیۆن كه‌س حسێب ده‌كرێن، هه‌موویان به‌ ده‌ستی ره‌شی ئه‌وانه‌ شه‌هید كران، كه‌ بۆ زانیاری جه‌نابت ئێستا زۆربه‌یان به‌ ژماره‌ هه‌یه‌، باسی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین چۆن شیوعیه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر موڵك‌و سامانی ده‌وڵه‌مه‌ند‌و خوا پێداوانی موسڵمانان گرت‌و، له‌ نێوان ساڵه‌كانی 1937 ‌و 1938 هه‌ر نووسراوێك به‌ زمانی عه‌ره‌بی نووسرا بوو ئه‌گه‌ر دینیش نه‌بوایه‌ ده‌یان سووتاند‌و خاوه‌نه‌كه‌شیان شه‌هید ده‌كرد، ئینجا نیزامی ستالین هه‌ڵستا به‌ ئه‌شكه‌نجه‌دان‌و كوشتنی هه‌زاران كه‌سی بێتاوان له‌ منداڵ‌و پیر‌و په‌ككه‌وته‌‌و زانایانی ئایینی، ئیدی تا جه‌نگی جیهانی دووه‌م ده‌ستی پێكرد شوعیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ به‌رده‌وام بوون.

له‌ كاتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێتله‌ر ستالین زانی پێویستی به‌ جه‌ماوه‌ره‌ له‌ هه‌موو ئایین‌و نه‌ته‌وه‌كان، ئه‌و جاره‌ بڕیاریدا هه‌نگاوێك بكشێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دوو هه‌نگاو بچێته‌ پێشه‌وه‌، بكشێته‌وه‌ له‌ كوشت‌و بڕی موسڵمانان بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌كه‌وه‌ هێتله‌ر له‌ ناو ببات، دواییش ده‌ست به‌ قه‌سابخانه‌كه‌ی دژی موسڵمانان بكاته‌وه‌، بۆیه‌ له‌ ساڵی 1944 بڕیاریدا به‌ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وت‌و قوتابخانه‌كان، به‌ڵام له‌ په‌نجاكان جارێكی دیكه‌ له‌ وه‌عده‌كه‌ی خۆی په‌شیمان بووه‌وه‌، چۆن له‌ ئێراقیش دوای كه‌مترین ده‌رفه‌ت له‌ كوردان په‌شیمان بوونه‌وه‌، بۆیه‌ دووباره‌ مزگه‌وته‌كانیان داخستنه‌وه‌. دوای ئه‌وه‌ ده‌ستیان كرد به‌ راوه‌دوونانی زانایانی ئایینی له‌ تاجیكستانو ئۆزبه‌كستان‌و كازاخستان‌و قیرغیزستان‌و توركمانستان بۆ روسیا، ته‌نها یه‌ك زانای ئایینی نزیكه‌ی هه‌زار كتێبی خۆی سووتاند له‌ ترسی شیوعیه‌كان، خه‌ڵكێكی زۆریش كتێبه‌ دینیه‌كانیان خستنه‌ ناو رووباره‌وه‌، بۆ نموونه‌ روباری سیهۆنه‌ یه‌كێك بوو، كه‌ زۆرترین كتێبی تێدا فڕێدرا، به‌ كورتی له‌ سیه‌كان‌و چله‌كان به‌ ملیۆنان موسڵمانیان شه‌هید كرد‌و سه‌ریان بڕین (له‌وانه‌یه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كاك به‌دران نامه‌ی به‌ عه‌ره‌بی بۆ سه‌ربڕه‌كانی ئه‌مڕۆ ناردبێت) ئیدی هه‌فتا ساڵ له‌ شیوعیه‌ت واته‌ حه‌فتا ساڵ موسڵمانان له‌ نێوان نه‌فیكردن‌و زیندانیكردن بوون، به‌ خورتی له‌ كۆلێژ‌و په‌یمانگا‌و قوتابخانه‌كان له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا خواردن ده‌درا گه‌نج‌و مندالانی موسڵمانان، ئیدی ئه‌وه‌نده‌ خوێناویه‌ باسه‌كه‌ی كۆتایی نایه‌ت.

من نیازم نه‌بوو ئه‌و شتانه‌ باس بكه‌م، به‌ڵام ته‌نها له‌سه‌ر داوای جه‌نابت باسم كرد، وه‌لێ‌ له‌ كۆتاییدا دوو شت باس ده‌كه‌م:

یه‌كه‌م: به‌ڕاست بۆچی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی پێشووت نه‌دایه‌وه‌، بۆ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ت نه‌دایه‌وه‌: ئه‌گه‌ر مه‌لا‌و موسڵمان به‌ درێژایی 1500 ساڵ تیرۆریست بن، چۆن وه‌ڵامی ئه‌و مه‌لایانه‌ی كوردستان ده‌ده‌یه‌وه‌، ئایا تیرۆری شێخ مه‌حمود‌و قازی‌و بارزانی‌و شێخ سه‌عید‌و ... ئه‌وه‌ بووه‌ شۆڕشیان بۆ كورد كردووه‌‌و، نه‌یان هێشتووه‌ ده‌رفه‌ت بۆ شیوعیه‌ت ببێته‌وه‌؟ ئایا تیرۆری نالی‌و مه‌حوی‌و مه‌وله‌وی‌و... نووسینی شیعری رۆحی‌و دانانی بناغه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی بووه‌، كه‌ ئێستاش جه‌نابت له‌سه‌ر په‌رێزی وان ده‌له‌وه‌ڕی؟ ئایا تیرۆری مه‌لایان ئه‌وه‌یه‌ له‌ ده‌وری ئیتیحادێك كۆبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ مه‌لا مسته‌فای بارزانی دایمه‌زراند؟ ئایا تیرۆری زانایانی ئایینی ئه‌وه‌یه‌ شه‌ڕه‌فمه‌ندانه‌ دژی تیرۆر‌و تیرۆریستان ده‌وه‌ستنه‌وه‌؟ ئایا تیرۆری دایكه‌ موسڵمانه‌كانی كوردستان ئه‌وه‌یه‌ ئارامیان له‌سه‌ر جه‌رگی سوتاویان ده‌گرت له‌ به‌رامبه‌ر شه‌هیدبوونی رۆڵه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و كوردستانه‌؟ ئایا تیرۆری گه‌نجانی موسڵمان ئه‌وه‌یه‌ ده‌ستیان دایه‌ شۆڕش‌و بوونه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ شاخه‌كان؟ ئایا تیرۆری بووكه‌ بێنازه‌كانی كوردستان ئه‌وه‌یه‌ سه‌بریان له‌سه‌ر شه‌هیدكردنی ده‌زگیران‌و مێرده‌كانیان گرت، كه‌ له‌ پێناوی كوردستان شه‌هید بوون؟ ئایا تیرۆری موسڵمانه‌ گوندنشینه‌ پڕ مزگه‌وته‌كانی كوردستان ئه‌وه‌یه‌، ئارامیان له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی دوژمنان گرت‌و پشت‌و په‌نای پێشمه‌رگه‌ بوون؟ ئایا تیرۆری یه‌كێتی زانایان ئه‌وه‌یه‌ به‌ جه‌نابتیان گووت: بۆ به‌ زمانی عه‌ره‌بی بابه‌ت دژی مێژووی 1500 ساڵه‌ی ئیسلام ده‌نووسی، چونكه‌ جه‌نابت به‌م كاره‌ دیاریه‌كی گه‌وره‌ پێشكه‌ش به‌ تیرۆریستان ده‌كه‌ی؟ ئایا تیرۆری یه‌كێتی زانایان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ موسڵمان‌و فه‌له‌ ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌ن له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانیان، جه‌نابت له‌ په‌نای قسه‌كانت ئه‌وه‌ت سه‌لماند په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت‌و موسڵمان‌و مه‌سیحی‌و هه‌موو لایه‌ك درۆ ده‌كه‌ن، چونكه‌ زانایانی ئایینی تیرۆریستن، ئایا تیرۆریان ئه‌وه‌بوو، كه‌ له‌ رۆژی هه‌ینی ده‌ستخۆشیان له‌ ئاسایش كرد له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنی تیرۆریسته‌كه‌ی سه‌یته‌ره‌ی هه‌ولێر‌و، داوایان له‌ هاوڵاتیان كرد، به‌ هه‌موو ئه‌ندامه‌كانیان هاوكاری پێشمه‌رگه‌‌و ئاسایش‌و پۆلیس بكه‌ن؟ ئایا تیرۆری یه‌كێتی زانایان ئه‌وه‌بوو ئیدانه‌ی هێڕشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌نیسه‌ی به‌غدایان كرد‌و، به‌ كارێكی تیرۆریستیان ناو برد‌و، به‌ موسڵمانانیشیان گووت: به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه‌ ئه‌وانه‌ بكوژرێن، به‌ڵكو ده‌بێ‌ برایانه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ بژین؟ له‌ بیرت نه‌چیت ئه‌وانه‌ هه‌موویان موسڵمانن‌و له‌ ناو مێژووی 1500 ساڵه‌ ده‌ژین.

دووه‌م قسه‌شم تایبه‌ته‌ به‌ شیوعیه‌كان، كه‌ پێم وایه‌ ئه‌و براده‌ره‌‌و هاوشێوه‌كانی ئه‌وه‌نده‌ی شیوعیه‌تیان له‌ كوردستان دزێو‌و ناشیرین كرد، كه‌سی دیكه‌ی نا شیوعی ئه‌و زیانه‌ی له‌ وێ،ه‌ی شیوعیه‌ت نه‌داوه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌و شیوعیانه‌ی له‌ ناو حزبه‌ عه‌لمانی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌ژین، ئه‌وان ئه‌گه‌ر هه‌وڵی ئه‌وه‌ بده‌ن وێنه‌یه‌كی باش بۆ بیری شیوعیه‌ت پیشان بده‌ن، ئه‌و براده‌ره‌ هه‌موو وێنه‌یه‌كی جوان له‌ شیوعیه‌ت داده‌ڕنی، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر دیفاع له‌ شوعیان نه‌كات‌و، خۆی به‌ شوعی پیشان نه‌دات، زۆر باشتره‌، بۆیه‌ من وای به‌ باش ده‌زانم شیوعیه‌كان له‌ هاواری بیرۆكه‌ی شوعیانه‌ی خۆیان بێن، ئه‌گینا ئه‌وانه‌ ده‌بنه‌ نوێنه‌رێك خراپی فیكری شوعی.