یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   پیرۆزبایی یه‌كێتی زانایان به‌بۆنه‌ی مانگی مه‌ولود    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: به‌درێژايى مێژوو؛ حوجره‌ و مه‌دره‌سه‌ ئاينيه‌كانى كوردستان مه‌ڵبه‌ندى ديندارى و هيممه‌تبه‌رزى و پاراستنى مۆركى نه‌ته‌وه‌يى بووه‌    *****    *****   حوكمی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ شه‌ريعه‌تى ئيسلامدا    *****    *****   ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتى زانایان؛ كۆبونه‌وه‌يه‌كى نائاسايى ئه‌نجامده‌دات    *****    *****   زانايانى ئاينى ئيسلامى كوردستان گردبوونه‌وه‌يه‌ك ئه‌نجامده‌ده‌ن    *****    *****   روونكرنه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌رباره‌ی دۆخی كه‌ركوك    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ پێشوازى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌قفى سوننى موسڵ ده‌كات    *****    *****   شێخ تاريق ئه‌لسوێدان: كورد؛ گه‌لێكى سته‌مديده‌يه‌ و سه‌پاندنى ئابڵوقه‌ى ئابوورى به‌سه‌ريانه‌وه‌ جائيز نيه‌    *****    *****   پرسه‌نامه‌ی یه‌کێتی زانایان بۆ وه‌فاتی مام جه‌لال    *****    *****   یه‌كێتی زانایان وه‌ڵامی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌زهه‌ر ده‌داته‌وه‌    *****    *****   سه‌رۆکی یه‌كێتی زانایان به‌ توندی وه‌ڵامی وتاربێژی مزگه‌وتی تاران ده‌داته‌وه‌‌   
جه‌عفه‌ر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/12/2016 : 12:11:55
قه‌باره‌ی فۆنت
حەلەب و بیرهێنانەوەیەك

ئەوەی مرۆڤ بێت دڵی بۆ خەڵکی مەدەنی شاری حەلەب دەسووتێ... بەڵام دوور لە هەموو دەمارگیریەك با بیرمان بێتەوە... کاتێك سەرەتای خۆپیشاندانەکانی سوریا دەستی پێکرد زانای کورد دکتۆر محەمەد سعید رەمەزان بۆتی پشتگیری داواکانی جەماوەری کرد, بەڵام کاتێك بەشار ئەسەد هەندێك هەنگاوی چاکسازی هاوێشت لەوانە پێدانی ناسنامە بە کوردان و ئەنجامدانی هەڵبژاردن و حکومەتی بنکە فراوان... بۆتی گووتی دەزانم خواستەکانی ئێوە زیاترن بەڵام وەرن گفتوگۆ لەگەڵ دەوڵەت بکەن... چونکە سروشتی دەوڵەت و گروپ و پێکهاتەکانی سوریا دەناسم دەبێتە گۆمی خوێن... ئەو کاتی یەکسەر تەکفیریان کردو بە عەمیل وەسفیان کرد... بە قسە گەورەکانی تورکیاو قەتەرو سعودیە هەموو شتێکیان رەتکردەوە... دواجار مامۆستایان شەهید کردو لەسەر شاشەی تیڤیەکان پیرۆزباییان لە یەك دەکرد... من قسەم لەسەر بێ وەعدی ئەو دەوڵەتانە نییە.. قسەم لەسەر زوڵمی ئەسەدی دەست بە خوێنیش نییە. قسەم لەسەر ئەوەش نییە خوالێخۆشبوو چەندە ئیسابەی کردووە... بەڵکو پێموایە قسەی ئەو مرۆڤە مەزنانەی هاوشێوەی بۆتی ئەگەر وەریش نەگیرێت بەڵام بە سووک تەماشا نەکرێت... دواجار ئەوە پێنج ساڵە کوشتن و برین و دەرکردن بەردەوامەو دەوڵەتەکانیش بە قسەی گەورە تیجارەتی پێدەکەن.