یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   هه‌ولێر: دوو مامۆستاى ئايينى كۆچى دواييانكرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   ئاكرێ: هه‌ڵبژاردنى كۆنفڕانسى نێوخۆيى لقى موسڵى زانايان به‌ڕێوه‌چوو    *****    *****   لقى گه‌رميانى يه‌كێتى زانايان؛ ئاماده‌كارى بۆ كۆنفڕانسى نێوخۆيى لق ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری لە کۆنگرەیەکی ئیسلامی دەربارەی ئاسایشى کۆمەڵایەتی ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر: به‌رپرسى لقى هه‌ولێرى زانايان به‌شدارى ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى (مزگه‌وتى حاجى ياسين) به‌قال ده‌كات    *****    *****   داواكارییه‌ك بۆ پێشخستنی یه‌كێتی زانایان    *****    *****   یه‌كێتی زانایان ئاماده‌سازی بۆ كۆنگره‌ ده‌كات    *****    *****   بۆچوونی فیقهی ئیسلامی ده‌رباره‌ی جووت ره‌گه‌زو هاوشێوه‌كانی    *****    *****   یه‌کێتی زانایان پشتگیری داواکانی فه‌رمانبه‌ران ده‌کات    *****    *****   سلێمانى: شاندێكى باڵاى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى به‌شدارى ئاهه‌نگ و ڕێوڕه‌سمێكى وه‌رگرتنى ئيجازه‌ى عيلمى ده‌كه‌ن    *****    *****   له‌ خه‌ونێکه‌وه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی زانستی و مسوڵمانبوون   
جه‌عفه‌ر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/08/2010 : 13:09:14
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌ڵێ‌ پێویستمان به‌ كارگه‌ی بیره‌یه‌
ئافره‌تێك ته‌له‌فۆنی بۆ كردم: ئه‌گه‌ر داوای جیابوونه‌وه‌ له‌ مێرده‌كه‌م بكه‌م، كه‌ سێ‌ منداڵیشم هه‌یه‌، گوناهبار نیم، چونكه‌ لێمان ده‌دات، نیوه‌ی شه‌و دێته‌وه‌، هیچ مه‌سره‌فمان ناكات، به‌ سه‌رخۆشی دێته‌وه‌ جنێومان پێده‌دات، چاكه‌ نازانێت‌و، هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپیشمان له‌گه‌ڵ ده‌كات.

له‌ سۆران له‌سه‌ر رێگای جوندیان دوو سیاره‌ ده‌عمیان كرد، دوو نه‌فه‌ر بریندار بوون، خه‌ڵك كۆبوویه‌وه‌ سه‌رخۆشێك به‌ (B M W) خۆی به‌ ناو قه‌ڵه‌باڵغی خشاند‌و، (19) كه‌سی دیكه‌ی بریندار كرد.

ئه‌گه‌ر سه‌ردانی لێژنه‌كانی فه‌توا بكه‌ی، هه‌فتانه‌ چه‌نده‌ها گرفتی خێزانی ده‌بینی، كه‌ ده‌ره‌نجامی ئاره‌ق‌و بیره‌ خواردنه‌وه‌‌و، سه‌رخۆشینه‌.

بۆیه‌ منیش ده‌نگم ده‌خه‌مه‌ پاڵ ئه‌وانه‌ی داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن، كه‌ كارگه‌ی بیره‌ دروستكردن له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ سلێمانی‌و شه‌قڵاوه‌ بكرێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هێشتا گه‌نجمان سه‌رلێشێواو بن‌و، پیاوه‌كان له‌ ژنه‌كانیان بده‌ن، به‌ ده‌رزه‌ن خه‌ڵكمان لێ‌ بریندار بكه‌ن، كه‌سانی بێ‌ مه‌بده‌ئیان لێ‌ ده‌ربچیت، گوێش به‌ قسه‌ی مه‌لا‌و هاوشێوه‌كانیان مه‌ده‌ن، چونكه‌ ئه‌وانه‌ كۆنه‌په‌رستن ده‌یانه‌وێت كوردستان هه‌ر به‌ كۆنه‌په‌رستی بمینیته‌وه‌، ئه‌وه‌ نییه‌ داوای ره‌وشتبه‌رزی‌و متمانه‌ به‌خۆبوون‌و پارێزگاریكردن له‌ دین ده‌كه‌ن.