یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بۆ کۆچی دوایی شێخ محمد شێخ عبدالکریم کەسنەزانی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک رادەگەیەنێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان پیرۆمەری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: سوتاندنی گیانداران بە زیندوویی بە هیچ شێوەیەک دروست نیە    *****    *****   مامۆستا مەلا شێخ حوسێن بەرزنجی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حەسەن باوەمردەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بۆ کۆچی دوایی کوڕی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مەلا محمدأمین چەمچەماڵی دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: حوكمی مووچه‌ی بن دیوارو دوو موچه و خانەنشینی نایاسایی روون دەکاتەوە‌    *****    *****   مامۆستا مەلا سالح تەیب شێخۆ گولی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   پرسەنامە: مامۆستا مەلا وەلی کۆچی دوایی کرد    *****    *****   بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرە خانەنشین کراو سەرۆکی یەکێتی زانایانیش سوپاسی خزمەتەکانی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبداللطیف پێنجوێنی دوای تووشبوونی بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوان دەکات   
د.جعفر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/12/2011 : 19:07:41
قه‌باره‌ی فۆنت
نێره‌ بدۆشه‌ی رووداوه‌كانی بادینان
Gwani80@yahoo.com
پێم سه‌یره‌ هه‌موو لایه‌ك خۆیان كردۆته‌ یه‌ك ده‌نگ بۆ لێدانی سومعه‌‌و كه‌ڕامه‌تی مامۆستایانی ئایینی، هه‌ر به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌رده‌چێت به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان ده‌یه‌وێت مامۆستایانی ئایینی تۆمه‌تبار بكات، وه‌ك بڵێی ئیتیفاقێك هه‌بێت بۆ لێدانی كه‌سایه‌تی مامۆستایانی ئایینی، هه‌مووان قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن مامۆستا مه‌لا ئیسماعیل عوسمان له‌ وتاری هه‌ینی داوای له‌ هاووڵاتیان كردووه‌ ئه‌و شوێنانه‌ بسووتێنن، هه‌رچه‌نده‌ كاك حاجی سمیان به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی زاخۆ ره‌تی كرده‌وه‌ قسه‌یه‌كی وه‌ها كرا بێت، به‌ڵام راگه‌یاندنه‌كان‌و به‌یاننامه‌ یه‌ك له‌ دوا یه‌كه‌كان‌و لێدوان‌و ته‌حلیله‌كان ئه‌وه‌نده‌ ته‌ئكیدیان كرده‌وه‌، خه‌ریك بوو بگه‌مه‌ قه‌ناعه‌ت كه‌ به‌ڕاستی شتێكی وه‌ها بووه‌، بۆیه‌ په‌یوه‌ندیم به‌ مامۆستا مه‌لا ئیسماعیله‌وه‌ كرد، له‌و كاته‌دا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقاف بوو، به‌ڕاستی بێتاقه‌ت بوو له‌و زوڵمه‌ی به‌ هه‌موو لایه‌ك لێی ده‌كه‌ن، ئه‌و له‌ وتاره‌كه‌ی نه‌ك باسی سووتاندنی نه‌كردووه‌، به‌ڵكه‌ له‌و وتاره‌ كه‌م‌و زۆر باسی ئاره‌ق‌و مه‌ساژی نه‌كردوه‌، له‌و كاته‌ گریانم بۆ ئه‌و میلله‌ته‌ هات، سیاسیه‌كان به‌یاننامه‌ ده‌رده‌كه‌ن، راگه‌یاندنه‌كان راپۆرت‌و هه‌واڵ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، هه‌مووشیان ده‌ڵێن به‌ هاندانی مامۆستایانی ئایینی بووه‌، كه‌چی مامۆستایان قسه‌یان له‌و باره‌وه‌ نه‌كردووه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ حاڵی به‌یاننامه‌ ره‌سمی‌و، ئه‌وه‌ حاڵی راگه‌یاندن بێت، ده‌بێ‌ چاره‌نووسی ئه‌و میلله‌ته‌ به‌ كوێ‌ بگات، ئه‌رێ‌ خاوه‌ن به‌یاننامه‌كان، ئه‌رێ‌ راگه‌یاندنه‌كان: نه‌تان پرسی داخۆ ئه‌و مامۆستایه‌ چی گوتووه‌؟ چۆن خه‌ڵكی هان داوه‌؟ به‌داخه‌وه‌ هه‌ستم كرد له‌ به‌رامبه‌ر ماندوبوونی به‌رده‌وام‌و خه‌باتی نه‌پچڕاوه‌ لایه‌نه‌ سیاسی‌و راگه‌یاندنه‌كان به‌م شێوه‌ پاداشتی مامۆستایانی ئایینی ده‌ده‌نه‌وه‌‌و، بوختان‌و تۆمه‌تیان بۆ دروست ده‌كه‌ن. بۆیه‌ لێره‌وه‌ هیچم به‌ ده‌ست نه‌مان ته‌نها ئه‌و په‌نده‌ كوردیه‌ بڵێمه‌وه‌، كه‌ ده‌ڵێت: (نێره‌ بدۆشه‌) هه‌رچه‌نده‌ كابرا ده‌یگووت: ئه‌وه‌ نێره‌ شیری نییه‌، كابرا هه‌ر ده‌یگووت بیدۆشه‌، ئاخر نێر چۆن ده‌دۆشرێت؟!.

لێره‌شه‌وه‌ به‌ ده‌رفه‌تی ده‌زانم قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و دیاردانه‌ بكه‌م، ئێمه‌ رۆژانه‌ له‌ گۆڤار‌و راگه‌یاندنه‌كان راپۆرتی مه‌یدانی ده‌بینین، كه‌ چۆن له‌و شوێنانه‌ له‌ جیاتی چاره‌سه‌ری سروشتی، كاری له‌شفرۆشی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها گه‌نج‌و منداڵه‌كانمان خه‌ریكه‌ به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر ئالووده‌ی ئاره‌ق‌و بیره‌ ده‌بنه‌وه‌، بۆیه‌ به‌ ته‌ئكید ئه‌و راپۆرتانه‌ هۆكار بوونه‌‌و، ناشكرێ‌ مامۆستای ئایینی له‌ وتاری هه‌ینی باسی حه‌رامی‌و زیانه‌كانی ئاره‌ق‌و بیره‌ نه‌كات، به‌ڵام به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر‌و بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی گه‌نجانمان له‌ مه‌ترسی ئه‌و خواردنه‌وانه‌، كه‌ بۆ ته‌ندروستی خراپن‌و به‌ ده‌قی قورئانیش حه‌رامن.