یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   پرسه‌نامه‌ی یه‌كێتی زانایان بۆ وه‌فاتی مامۆستا مه‌لا ره‌شید قه‌ره‌نی زاده‌    *****    *****   بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشیی سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا ڕه‌شید قه‌ره‌نی زاده‌    *****    *****    ڕانيه‌: مامۆستا مه‌لا سه‌ید مه‌حمود نۆڵیچکه‌یی كۆچى دواييكرد    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن وەرتی کۆچی دوایی کرد    *****    *****    هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا عوسمان قه‌ڵاتى كۆچى دواييكرد    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ پێشوازى لە به‌رێز مه‌تڕان به‌شار و شاندێكى ياوه‌رى ده‌كات    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ قونسوڵى هه‌نگاريا ده‌كات    *****    *****   پێكه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ژن و هه‌ینی    *****    *****   یه‌كێتی زانایان داوای یاسایی له‌سه‌ر یونس راوی تۆمار ده‌كات    *****    *****   راگرتنی که‌ناڵی (سروشت) هه‌نگاوێکی مه‌ترسیدار    *****    *****   حوكمى زه‌كاتى پاره‌ى جوتیاران كه‌ له‌ برى ده‌غل له‌ حكومه‌ت وه‌رگيراوه‌   
جه‌عفه‌ر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/06/2015 : 00:47:45
قه‌باره‌ی فۆنت
بۆچى تۆڵه‌ له‌ دوژمنانت ناكه‌یته‌وه‌؟!
جه‌عفه‌ر گوانی
كاتێك خاچپه‌رسته‌كان هاتن، له‌ ساڵی 491 كۆچی هه‌فت مانگ ده‌وری ئه‌نتاكیه‌یان داو، زیاتر له‌ 10 هه‌زار كه‌سیان كوشت، ساڵی پاشتر هاتنه‌ قودس و زیاتر له‌ 70 هه‌زار كه‌سیان كوشت و پێى ئه‌سپه‌كانیان ره‌نگی خوێنی گرتبوو، ریكاردیش ئه‌مانی دایه‌ 3 هه‌زار كه‌سی موسڵمان، كه‌چی كه‌ خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ دا، هه‌موو دیله‌كانی به‌ كۆمه‌ڵ كوشتن، دواتر كه‌ صلاح الدین الأیوبی سه‌ركه‌وت به‌ سه‌ریان، دیله‌كانی نه‌كوشتن، تا سه‌ربازه‌ هه‌ڵاتووه‌كانیشى به‌ پاپۆرِ ناردنه‌وه‌ ئه‌ورِوپا.
رۆژێكیان به‌ ناو شاری قوس دةرِۆیش، پیره‌ پیاوێكی مه‌سیحی گه‌ردن به‌ خاچ لێى پرسی: ئه‌ی سه‌ركرده‌ى مه‌زن، به‌سه‌ر دوژمنه‌كانت سه‌ركه‌وتی، بۆچی تۆڵه‌ت لێ نه‌كردنه‌وه‌؟ ئه‌وان ژن و منداڵ و پیره‌كانیان كوشتن، تۆ بۆچی هه‌مان شتت پێنه‌كردنه‌وه‌؟ صلاح الدین له‌ وه‌ڵامدا گووتی: دینه‌كه‌م رێگریم لێ ده‌كات، فه‌رمانم پێده‌كات به‌زه‌ییمان به‌ زوعه‌فایان بێته‌وه‌، حه‌رامی كردووه‌ منداڵ و پیرو ئافره‌تان بكوژین. پیاوه‌كه‌ گووتی: ئایا دینه‌كه‌تان رێگریتان لێ ده‌كات تۆڵه‌ له‌وانه‌ش بكه‌نه‌وه‌، كه‌ خراپترین سزایان ده‌رخواردی ئێوه‌ دا؟ صلاح الدین وه‌ڵامی دایه‌وه‌: به‌لىَ، ئاینه‌كه‌مان فه‌رمانی لێبووردن و چاكه‌كاریمان پێده‌كات، خراپه‌ به‌ چاكه‌ وه‌ڵام بده‌ینه‌وه‌، وه‌فا به‌ په‌یمانه‌كانمان بكه‌ین، له‌ كاتی توانامان لێبووردنمان به‌رامبه‌ر گوناهكاران هه‌بێت. پیاوه‌ مه‌سیحیه‌كه‌ گووتی: دینی ئێوه‌ باشترین دینه‌، سوپاس بۆ خوا، كه‌ له‌ دوا ساڵانی ته‌مه‌نم منی هینایه‌ سه‌ر ئه‌م دینه‌. ئینجا داواى له‌ صلاح الدین كرد، رێنمایی بكات بۆ موسڵمانبوون، ئه‌ویش پیشانی دا.
له‌ وتاری هه‌ینی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، له‌ باسی كۆبانىَ به‌راوردێكی نێوان كاره‌ جوانه‌كانی سه‌لاحه‌دین و تیرۆریستانمان كرد، چۆن صلاح الدین به‌ ره‌حمه‌ت خه‌ڵكی به‌ره‌و ئیسلام هێنا، چۆنیش ئه‌م تووندرِه‌وانه‌ گه‌وره‌ترین زیانیان له‌ موسڵماناندا. ئه‌م به‌سه‌رهاته‌شمان گێرِایه‌وه‌.