یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە دروشمی (ئیبنو ئادەم قەڵەمێک بە باڵای هەڵگۆرد) کۆنفرانسێکی زانستی بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان پرۆژە پێشنیاری بوژاندنەوەی خوێندنی (حوجرە) دەداتە وەزارەتی ئەوقاف    *****    *****   یەکێتی زانایان لەپێناو پاراستنی پێگەی فەتواو شیرازەی کۆمەڵایەتی نوسراوێک ئاراستەی کەناڵەکانی راگەیاند دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   شاندێکی یەکێتی زانایان سەردانی لقی ۱۹ ی پارتی دەکەن    *****    *****   لەسەر راسپاردەی سەرۆکی یەکێتی زانایان کێشەی نێوان مامۆستا مەلا فاتح و مامۆستا هەڵۆ لە لقی سلێمانی چارەسەر کرا    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: ناکرێ مینبەر بۆ تەشهیرو یەکتر شکاندن و ململانێ و کاردانەوە بەکار بێت    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن وەڵزی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایانیش پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان جه‌ژنی قوربان له‌ هه‌موو لایه‌ك پیرۆز ده‌كات    *****    *****   لە مەراسیمێکدا دیاری بەسەر کۆمەڵێک مامۆستای ئایینی دەڤەری زیارەت و دەوروبەری دابەش کرا    *****    *****   شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان سەردانی شارەوانی و ئەوقافی شارەکە دەکەن   
جه‌عفه‌ر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/03/2014 : 15:43:32
قه‌باره‌ی فۆنت
ئایا جوانترین وانه‌ی راپه‌ڕین له‌ بیر ده‌كه‌ین؟

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا كه‌متر گوێ‌ له‌ به‌رنامه‌ سیاسیه‌كان ده‌گرم، به‌ڵام باسی راپه‌ڕین زۆر سه‌رنجی راكێشام، له‌ هه‌موو كه‌ناڵه‌كان، هه‌موو حزبه‌كان، هه‌موو تاكه‌كان، گووتیان: (سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕین له‌ یه‌كبوونی كورد دابوو)، یه‌كده‌نگی جه‌ماوه‌ر له‌ دژی زوڵمه‌ سنوور به‌ده‌ره‌كه‌ی به‌عسی، یه‌كگرتنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ریزه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی‌و ده‌ره‌وه‌ی به‌ره‌ش، زۆربه‌شیان هۆكاره‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گێڕایه‌وه‌، كه‌ ئه‌و كاتی هیچ به‌رژه‌وه‌ندی له‌ گۆڕێدا نه‌بوون، ته‌نها ئامانج كوردایه‌تی‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زوڵم‌و سته‌م بوو.

پێویسته‌ ئێستاش هه‌مان شت دووباره‌ بكه‌ینه‌وه‌، باشترین چه‌كیش جه‌ماوه‌ره‌، هه‌موومان پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی نیشتیمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی دروست بكه‌ین، بۆ دووباره‌ یه‌كده‌نگی كورد، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ باشوور به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ره‌چاو بكرێت‌و، پۆست پۆستێنه‌ رێ‌ له‌ یه‌كخستنه‌وه‌ی ماڵی كورد نه‌گرێت، له‌ باكوور ده‌نگ به‌ كورد بدرێت، له‌ رۆژئاوا ماڵه‌كه‌ تێكه‌ڵ بكرێته‌وه‌، له‌ رۆژهه‌ڵات له‌ لاوازی ته‌فره‌قه‌‌و په‌رته‌وازه‌یی هه‌ڵسبتنه‌وه‌، ئه‌وه‌ جوانترین كاری نه‌ته‌وه‌ییه‌، نه‌ك هه‌ر یه‌كه‌‌و به‌ گوێره‌ی راگه‌یاندنی حزبه‌كه‌ی خه‌ریكی پینه‌‌و په‌ڕ‌و تۆمه‌تباركردن بێت.

هه‌میشه‌ یه‌كبوون‌و برایه‌تی هێمای سه‌ركه‌وتنی كورد بووه‌، ته‌فره‌قه‌‌و دووبه‌ره‌كی‌و به‌رژه‌وه‌ندی په‌رستی به‌ردی بن پێى‌ كوردی له‌ق كردووه‌‌و، رووخاندوویه‌تی.