یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   شاندێکی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مامۆستا مه‌لا زاهید باڵه‌كی ده‌كات    *****    *****   لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا كه‌ریم شارباژێری ده‌كات    *****    *****   به‌چاودێری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌فه‌رمی كرایه‌وه‌    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   لێژنه‌ی باڵای فه‌توا: حوكمی شه‌رعی بانگی رۆژی هه‌ینی پێش زه‌وال روون ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی شێخ عه‌بدولباسیت بالیسانی ده‌كات    *****    *****   كۆلێژی زانسته‌ ئیسلامیه‌كان سیمینارێك بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ساز ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر؛ سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ شاندێكى باڵاى يه‌كێتى مامۆستايان ده‌كات    *****    *****   سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا: ده‌مانه‌وێ‌ فه‌توا زیاتر رێكخه‌ین له‌ كوردستان    *****    *****   رادیۆی ده‌نگی زانایان وه‌رزی نوێی ده‌ست پێ‌ ده‌كات    *****    *****   لقى هه‌ڵه‌بجه‌ى يه‌كێتى زانايان؛ يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى مانگانه‌ى خۆى ئه‌نجامدا   
جه‌عفه‌ر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/01/2015 : 11:54:47
قه‌باره‌ی فۆنت
بزانە چۆن یونسکۆ شانازی بەو زانا موسڵمانە دەکات...

بزانە چۆن یونسکۆ شانازی بەو زانا موسڵمانە دەکات...

یونسکۆ بە فەرمی یادی گەورە زانای موسڵمان ئیبن هەیثەمی کردەوە وەك یەکەمین داهێنەری کامێرا... ئەم زانایە ساڵی 354 کۆچی - 965 میلادی لە عێراق لەدایك بووە، چەندین زمانی زانیوەو تا مردنی لە ساڵی 1040 هەر بە دوای زانست گەراوەو، لە ماوەی 75 ساڵی تەمەنی 237 دەستنووسو نامەی لە زانستو مەعریفەتە جۆراوجۆرەکان داناوە، یەك لە را سەرنجراکێشەکانی بریتیە لە (پێکدادانی رایەکان) پێی وایە ئەمە تاکە رێگایە بۆ گەیشتنە هەقیقەت، ئەم زانایە وێڕای زانستە ئایینیەکان شارەزاییەکی زۆریشی لە (فەلسەفەو فەلەکیات و فیزیاو دەروناسی و مۆسیقاو چەندین بواری دیکە) هەبووە.

یەك لە کارەکانی کە یونسکۆ رۆژانی دووشەمەو سێشەمە (20-21/1/2015) لە پاریس یادی کردەوە داهێنانی ئەم زانایە بوو لە بواری کامێرا کە بۆ توێژینەوەکانی جۆرە شتێکی داهێنا بوو وەك سەرەتایەکی کامێرا تەماشا کراوە..

 

خۆ ئەگەر لەو سەردەمە بژیابا لە بری هاندانی کارێکی وەها گەورە لەوانەیە رەخنەمان لێگرتبا داخۆ ردێنی لۆ هەندە گەورەیە یان چۆن شارەزای مۆسیقا بووە... خۆزگە موسڵمانان لە بری ئەو هاشو هوشەی هەمانە دەستی داهێنانمان دەبوو بزانن چۆن وەك (یابان) دەبووینە پێشەنگ.