یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان دیدارێکی فراوان لەگەڵ زانایانی ئایینی بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (ئەنفال لە نێوان نیدای ئاسمان و ستەمی زەویدا) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ و پیشەیی و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين ئيبراهيم خۆشناو کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی مامۆستا مەلا رەئوف شارستێنی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان لەسەر دیاردەی چەقۆو چەک هەڵگرتن پەیامێکی هۆشیاری ئاراستەی دەڤەرەکە دەکات و لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە بڵاودەکاتەوە    *****    *****   دەزگای ڕوئا سیمینارێک بەناونیشانی "ڕۆڵی زانایانی ئایینی و بەرەنگاربوونەوەی گوتاری رقەبەری" بۆ سەرۆکی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   د.حەسەن موفتی: ئینتیما بۆ خاک ئەرکێکی پیرۆزی ئایینی و نیشتمانییە   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/01/2016 : 08:07:11
قه‌باره‌ی فۆنت
بزانه‌ له‌ ساڵێکدا چه‌ند که‌س موسڵمانبوونه‌؟

جەعفەر گوانی

داعش بە کێبڕکێکردنی لەگەڵ چەتەکانی ستالین و مەحاکیمی تەفتیشی کلێسای ئەندەلووس و گرووپگەلی مەسیحی ئەفەریقای ناوەراست و بووزییەکانی بۆرماو نازییەکانی بەرامبەر جولەکەکان، لە هەوڵی شکاندنی هەموو ریکۆردەکانی تاوانکاری، زیانی یەکەمی لە خودی ئیسلام داوە، چونکە ئەگەر بە زاهیر خەڵکی ئێزدی و موسڵمان و مەسیحییەکان بە کوردو نەتەوەکانی ترەوە قوربانی سەرەکی بن، ئه‌گه‌ر وه‌کو دینیش ئێزدیاتی و مەسیحیه‌ت وه‌ك قوربانی سەرەکی بێنه‌ به‌رچاو، بەو پێیەی زۆرترین زوڵمی بەسەردا باراندوون، بەڵام لە هەقیقەتدا ئەوانە ته‌نها ئازاری جەستەیی قوڵن، بەپێچەوانەوە لە رووی هەستی ئایینییەوە تەکانێکی گەورەی پێدان، بەشێوازێك گیانی خستەوە بەرییان، چونکە ئێزدی و مەسیحییەکان هەنووکە لە هەموو کاتێك زیاتر گەرمو گوڕی دینیان بەتینترە، بە پێچەوانەوە زیانی هەرە گەورەیان بە ناوبانگی ئیسلام و موسڵمانان گەیاند، سەرباری ئەوەی زمانی هەزاران کەسیان بە رووی پەیامی رەحمەت کردەوەو، وەکو پەیامی شەڕ وێنای دەکەن، خەڵکیشیان لێی دوورخستەوە.

لە بارەی موسڵمانبوونەوە، کە خۆم لە ناویدا دەژیم، بەر لە هاتنی داعش مانگانە چەندان کەس موسڵمان دەبوون، جاری وا هەبوو مانگانە زیاتر لە دە کەس ته‌نها لە لێژنەی باڵای فەتوا موسڵمانبوونی خۆیان رادەگەیاند، ئەوە سەرباری شازدە لقه‌که‌ی تری فه‌تواو، به‌شێکی مامۆستایانی ئایینی، که‌ لەوێش موسڵمانبوون هەبوو، ئەوانە هەموو جۆرە کەسێکیان تێدا بوو، لەوانە ژمارەیەکی زۆری ئێزدی، هەروا مەسیحی، هیندۆس، بووزی.

ئەفسەرێکی ئەمەریکی دوای موسڵمانبوون کارەکانی لە عێراق تەواو بوو، پاشان گەڕاوە ئەمەریکا، رۆژێك هاتەوە سەردانمان، کەسێکی تر لەسەر دەستی ئەو ببووە موسڵمان، ئەو ئەفسەرە لە دووەم دیدار شەش جزووی قورئانی لەبەر کردبوو، ئەم رێژەی زۆر موسڵمانبوونە ئێمەی لە یەکێتی زانایان گەیاندە ئەو قەناعەتە لە راگەیاندنەکانەوە باسیان نەکەین، بۆ ئەوەی نەبێتە مایەی بریندارکردنی هەستی ئێزدی و مەسیحییەکانی کوردستان.

بەڵام لەو رۆژەوەی تیرۆریستانی داعش پێی نەگریسییان هێناوەتە ناو کوردستان و عێراق ئەم دۆخە تەواو گۆڕاوە، ئێستا ئەوان بیر لە موسڵمانبوون ناکەنەوە، لە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە ئەوەندەی من هاگام لێی بیت تەنها کەسێکی هیندۆسی موسڵمان بووە، ئەویش لە رێگەی چەند برادەرێکی بەنگلادیشییەوە.

بۆیه به دڵنیاییهوه داعش بهر له ههموو شتێك پرۆهیهکی دروستکراوه بۆلێدانی خوودی ئیسلام و موسڵمانان، داهاتووش ئهو حهقیقهته دهسهلمێنێت، پێویستە ته‌واوی موسڵمانان بگەنە ئەو قەناعەتە کە داعش دوژمنی هەرە سەرسەختی ئەوانەو، پێویستە زانایانی ئایینی و پارتە ئیسلامییەکان و خەڵکی موسڵمان پێش هەموو کەس بە فیکرەوە بەرەنگارییان ببنەوەو، دوو دڵ نەبن لە وشیارکردنەوەی نەوەی تازە دژی تیرۆرو تیرۆریستان.